ئازاری ناوک لەماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-09-22-00:21:00 - کۆدی بابەت: 6664
ئازاری ناوک لەماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

ئازاری ناوک

ئازاری پشت و ناوک به درێژایی سێ مانگی دووەمی دووگیانی و سێ مانگی سێیەمی دووگیانی زۆر باوە، لەماوەی دووگیانیدا گۆڕانکاری زۆر ڕوودەدات لە جەستەدا بە تایبەت گەورەبوونی سک، هەندێک لە خانمان بە درێژایی ٩ مانگەکە ئازاری ناوکیان دەبێت و هەندێکی دیکەیان تەنها چەند مانگێک ئەم ئازارەیان دەبێت و هەندێکی دیکە هەست بە هیچ ئازارێکی ناوکیان ناکەن، ئازاری ناوک لەماوەی دووگیانیدا جێگای نیگەرانی نییە.

هۆکارەکانی ئازاری ناوک لەماوەی دووگیانیدا

تاکوو ئێستا ئەو هۆکارە نەزانراوە کە بۆچی هەندێک لە خانمان دووچاری ئازاری ناوک دەبنەوە و هەندێکی دیکەیان ئەم ئازارەیان نابێت، ئەم ئازارە لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی دیکە دەگۆڕدرێت، هۆکارەکان دەکرێت ئەمانەی خوارەوە بن:

پەستانی منداڵدان لەسەر سک

ئەمە هۆکارێکی زۆر بەربڵاوە، لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا منداڵدان هێشتا بچووکە و سک ئەوەندە گەورە نابێت و فشار ناخاتە سەری، بەڵام لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی دووگیانیدا بە هۆی ئەوەی کە قەبارەی منداڵدان گەورە دەبێت، منداڵدان فشار دەهێنێت بۆ سک بەمەش ناوک ئازاری پێ دەگات.

کشانی پێست

کشانی پێست لە دەوروبەری پێستی ناوکدا دروست دەبێت بە گشتی لە هەفتەی ١٣ـیەمی دووگیانیەکەوە دەست پێ دەکات، کە کشانی پێستەکە خوران و ئازاری لەگەڵدایە، کە ناوک ناوچەی سەرەکی ئەم گۆڕانکاریەیە و بەمەش دەکرێت ئازارێکی زۆری تێدا دروست ببێت.

هاتنە دەرەوەی ناوک

کاتێک منداڵدان فشاری زۆر دەهێنێت بۆ سک و زۆر گەورە دەبێت، ناوک بەرەو دەرەوە دەچێت و بەمەش تووشی ئازار دەبێت.

ئەڵقەی ناوک

زۆر جار خانمان بۆ جوانی ئەڵقەی ناوک دادەنێن کە ئەمەش زۆر جار دەبێتە هۆی هەوکردن و خوران و سووربوونەوە، لەماوەی دووگیانیدا واباشترە خانمان ئەم ئەڵقەیە دانەنێن چونکە ناوک فشارێکی زۆری لەسەرە و ئەمەش هەوکردن و ئازارەکە زیاتر دەکات.

فتقی ناوک

ئەم جۆرە فتقە کاتێک دروست دەبێت کە منداڵەکە لە منداڵداندا گەشە دەکات و فشار دەهێنێت بۆ ناوک کە هەڵئاوسانێک لە ناوکدا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی ئازار و هەوکردن.

چ کاتێک ئازاری ناوک لەماوەی دووگیانیدا مەترسیدارە؟

ئەگەر هات و ئازارەکە ئەم نیشانانەی دیکەی لەگەڵدا بوو پێویست دەکات خانمەکە سەردانی پزیشک بکات:

چارەسەری ئازاری ناوک لەماوەی دووگیانیدا

ئازاری ناوک بە گشتی ئاساییە و مەترسیدار نییە بەڵام نابێت فەرامۆش بکرێت و پێویست دەکات سەردانی پزیشک بکەیت، ئەگەر پزیشک بزانێت کە ئەم ئازارە مەترسییە بۆ گیانی دایک و منداڵەکە بڕیاری نەشتەرگەری دەدات، خۆشبەختانە زۆر جار نەشتەرگەری فتقی ناوک زیان بە دایک و منداڵەکە ناگەیەنێت.

کۆمەڵێک چارەسەری سروشتی بۆ نەمانی ئازاری ناوک 

  • دانانی پارچەیەکی گەرم یاخود سارد لەو ناوچەیەی کە ئازارەکە یاخود هەوکردن و خورانەکەی هەیە، بەڵام نابێت زۆر سارد یاخود زۆر گەرم بێت و ڕاستەوخۆ لەو شوێنەدا دایبنێیت چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی سوتانی پێستەکە.
  • لە کۆتایی سێ مانگی سێیەمی دووگیانیدا بەهۆی زۆر گەورەبوونی سکەوە ئازاری ناوک زیاتر دەکات و کاتێک شتێکی بەر دەکەوێت دەکولێتەوە، دەتوانیت سەرینێک بدەیت لە سکت کاتێک دەڕۆیت تاکوو هیچ شتێک لێی نەدات و ئازارەکەت زیاتر نەکات.
  • بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە و کرێمی (CALAMINE) هەروەها کرێمی ئەلۆڤێرا دەکرێت ئازار و خورانەکە کەم بکاتەوە.
  • ئەگەر هات و ئازارەکە بە هۆی فتقی ناوکەوە بێت مەساج کردن بۆی ئازارەکە کەم دەکاتەوە.


سەرچاوەکان



5223 بینین