زنجیرە چیاکانی هیمالایە

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-22-15:14:00 - کۆدی بابەت: 6674
زنجیرە چیاکانی هیمالایە

ناوه‌ڕۆك

چیاکان

چیاکان کۆمەڵێک دەرپەڕیون لە زەوییەوە کە بەرزبۆتەوە بەسەر ناوچەکانی دەوروبەریدا، لوتکە و لێژی هەیە، دەکەوێتە مەودایەکی دیاریکراوەوە کە لە ئەنجامی هێزی گڕکانی یان جوڵەی تەکتۆنی پەیدا دەبن، سێ جۆری سەرەکی شاخ بوونیان هەیە ئەوانیش گڕکانی و تەقیو و قەدکراون، بەهۆی زۆر بەرزی شاخەکانەوە کەشەکەی ساردە کە کاردەکاتە سەر سیستمی ژینگەیی شاخەکان، شاخەکان دادەخورێن لە ئەنجامی جوڵەی ڕووبارەکان و کارتێکەرەکانی کەش و ڕووبارە سەهۆڵینەکان، هەندێک شاخ کۆمەڵێک لوتکەی جیاکراوەن، بەڵام زۆرینەی بە شێوەی زنجیرە شاخی زەبەلاحن، لوتکەی ئەڤەرێست بە بەرزترین لوتکەی جیهان دادەنرێت لەسەر زەوی، کە بەشێکە لە زنجیرە چیای هیمالایە.

چیاکانی هیمالایە

زنجیرە چیایەکن دەکەونە کیشوەری ئاسیاوە، کە بانی تبت جیادەکاتەوە لە باکورەوە و دەشتی نەرمان جیادەکاتەوە لە نیمچە کیشوەری هیندی لە باشورەوە، بە پێنج وڵاتی ئاسیاییدا درێژدەبنەوە کە ئەوانیش نیپاڵ و هیندستان و بۆتان و چین و پاکستانن، کە بەرزترین لوتکەکانی جیهان لەخۆ دەگرن کە زیاتر لە ١١٠ لوتکەی تێدایە کە بەرزییان لە ٧٣٠٠ مەتر یان زیاتر لەسەر ڕووی دەریاوە، یەکێکیشیان لوتکەی ئەڤەرێستە کە بە بەرزی ٨٨٥٠ مەتر پلەی یەکەمی بەرزترین لوتکەکانی جیهانی گرتووە، کە هەمیشە بەفر لوتکەکەی داپۆشیوە.

چۆنیەتی دروستبوونی زنجیرە چیاکانی هیمالایە

بەر لە ٢٢٥ ملیۆن ساڵ هیندستان ئاماژەبوو بۆ دوورگەیەکی گەورە کە دەکەوتە بەردەم کەناری ئوسترالیاوە و دەریای تیچ لە ئاسیای جیا دەکردەوە، کیشوەری بانجیای گەورە دەستی کرد بە جیابوونەوە و هیندستان دەستی کرد بە جوڵە بەرەو باکور واتا بەرەو کیشوەری ئاسیا، بە تێکڕای ٩ بۆ ١٦ سم لە ساڵێکدا، کە لەم کاتەشدا بنی دەریای تیچ دەستی کردبوو بە هەڵخلیسکان بەرەو باکور لەژێر کیشوەری ئاسیادا، هەروەها ژمارەی پەڕەکانی کیشوەر و دەریا نزیک بوونەوە لەیەک، وە پاش ئەوەی بنکەی دەریاکە بەتەواوەتی جێگیربوو لە ژێر کیشوەری ئاسیادا، هەروەها ڕاماڵینی نیشتووەکانی لێواری هیندستان بەردەوام بوو تاکوو کۆبوونەوە لە لێواری کیشوەری ئەوراسی، کە ناسراوە بە پوازی کۆبووەوە، ئەم نیشتووە ڕاماڵراوانە بوونە سەرەتا و بنچینەی زنجیرە چیاکانی هیمالایە، پاش بەرکەوتنی دوو پەڕە و نزیکبوونەوەیان لە یەکتر زیاتر و زیاتر و وێڕای کارتێکەرەکانی قەدبوون و شکان، بووە هۆی زیادبوونی پتەوی تۆشکی کیشوەری و بەرزبوونەوەی زنجیرە چیاکانی هیمالایە، تاکوو ئێستاش هەموو ساڵێ بەرزی هیمالایە سانتیمەترێک زیاد دەکات لەگەڵ بەردەوامی جوڵەی هیندستان بەرەو ئەوراسیا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کارتێکەرەکانی کەشکاری و داخوران ڕێگرن لەوەی ساڵانە بەو تێکڕایە و بە تەواوەتی زیاد بکەن.

ژیانی وشکانی لە چیاکانی هیمالایە

چیاکانی هیمالایە بە شوێنێکی گەشتیاری گرنگ دادەنرێت بە ڕەچاوکردنی هەمەچەشنی ژیان تێیدا کە جۆری زۆر و جیاوازی ڕووەکەکان و درەختە باوەکان لەخۆ دەگرێت وەکوو: سنەوبەر و گۆیژ و داری بتولا و عەرعەر، بەڵام ئاژەڵە دیارەکانی ناوی بریتین لە مەڕی شین، ئاسکی میسک و پڵنگ و فیل و بەرازی وشکانی، وێڕای درەخت و ئاژەڵگەلێک کە هەڕەشەی قڕبوونیان لەسەرە، لە کاتە ساردەکانی زستاندا ڕەنگە پلەی گەرمی بگاتە خوار سفر لە شوێنە بەرزەکانی چیاکان، هەروەها زۆربەی ئاژەڵەکان لەم کاتەدا کۆچ دەکەن بۆ بەشی خوارەوەی شاخەکە، لە کاتێکدا هەندێک ئاژەڵی تری وەکوو ورچی قاوەیی بە پێچەوانەی ئەوانی ترەوە بەرەو ناوچە ساردترەکان کۆچ دەکات. 


سەرچاوەکان



2068 بینین