مام

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-23-23:27:00 - کۆدی بابەت: 6691
مام

ناوه‌ڕۆك

مام کێیە؟

مام کەسێکە کە دەبێتە برای باوک (بە ئینگلیزی: Uncle)، وشەی مام لەلایەن منداڵەکانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ ئەو کەسەی برای باوکیانە، لە ئەگەری نەبوونی باوک مام جێگای دەگرێتەوە و دەبێتە سەرپەرشتی ناڕاستەوخۆی برازاکانی و ئاگاداریان دەبێت و بە خزمی پلە دوو دادەنرێت، لە نەریتی کوردەواری باوک و مام پێکەوە دوو پێگەی زۆر گرنگن و لە زۆربەی بۆنەکانی وەک هاوسەرگیری و تەڵاق وەک چۆن گوێ بۆ باوک دەگیرێت و پرس و ڕای پێدەکرێت بەو شێوەیەش مام ئەرکی لە ئەستۆیە و خاوەن دەسەڵاتە، بەڵام ئەمە شتێکی ڕێژەییە و لە هەموو شوێنێک وەک یەک نییە.

پەیوەندی

لە ئایینی ئیسلام مام بۆ برازا کچ و کوڕەکانی مەحرەمە و هەموو ئەو کارانەی دەتوانن لەگەڵ برا و باوکیان بیکەن بۆ مامیش ئاساییە، مام ناتوانێت برازاکچەکانی بخوازێت، بەڵام دەتوانێت بیانخوازێت بۆ منداڵەکانی کە پێیان دەوترێت ئامۆزا.

وشەی مام لە جیهان

کوردی مام، مامە، مامۆ
شێوەزاری هەورامی مامو، مامۆ
شێوەزاری کرمانجی Mam
ئینگلیزی Uncle
عەرەبی عم
فارسی عمو، برادر پدر
ئەفغانی کاکا
چینی 叔叔
ڕووسی Дядя
ئوردو انکل


سەرچاوەکان



475 بینین