زاوا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-23-23:47:00 - کۆدی بابەت: 6692
زاوا

ناوه‌ڕۆك

زاوا کێیە؟

زاوا کەسێکە کە کچێک لە خێزانێک دەخوازێت و لەلایەن خزمانی کچەکەوە پێی دەوترێت زاوا، تەنیا کوڕان دەتوانن ببن بە زاوا و کچان لەو حاڵەتەدا پێیان دەوترێت بووک.

پەیوەندی

  • کاتێک کوڕێک خوشکەکەی شوو دەکات بە کەسێک مێردی خوشکەکەی دەبێتە زاوا بۆ کوڕەکە.
  • کاتێک باوکێک کچەکەی دەدات بە شوو بە کەسێک، مێردی کچەکەی دەبێت بە زاوا بۆ باوکەکە و کوڕەکەش باوکی ژنەکەی بە خەزوور بانگ دەکات.
  • کاتێک دایکێک کچەکەی دەدات بە شوو بە کەسێک، مێردی کچەکەی دەبێت بە زاوا بۆ دایکەکە، و کوڕەکەش دایکی ژنەکەی بە خەسوو بانگ دەکات.
  • کاتێک کچێک خوشکەکەی شوو دەکات بە کەسێک مێردی خوشکەکەی دەبێتە زاوا بۆ کچەکە.
  • کاتێک کەسێک پووری شوو دەکات مێردی پووری بە هەریەک لە زاوا و مێردی پووری دەناسرێت.
  • کاتێک کەسێک کچە ئامۆزا و پورزا و خاڵۆزاکانی هاوسەرگیری دەکەن بە مێردی ئامۆزا و پورزا و خاڵۆزاکانی دەوترێت زاوا.

لە ڕووی ئایینەوە

لە ئیسلامدا زاوا لەگەڵ دایکی هاوژینەکەی مەحرەمە و بۆ هەمیشە لێی حەرامە و ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک هاوسەرگیری لەگەڵ بکات و وەک دایکی خۆی وایە، باوکی هاوژینەکەیشی وەک باوکی خۆی وایە، بەڵام کەسانی دیکەی خێزانەکە بۆی مەحرەم نین.


سەرچاوەکان



694 بینین