شیربایی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-24-00:02:00 - کۆدی بابەت: 6693
شیربایی

ناوه‌ڕۆك

شیربایی

شیربایی یان شیربەها کە بە باشلیقیش دەناسرێت، نەریتێکی کۆنە کە بڕە پارەیەکە زاوا پێش هاوسەرگیری و جیا لە مارەیی دەیدات بە خێزانی بووکەکە، ئەم بڕە پارەیە وەک یارمەتییەک دێتە پێش چاو بۆ ئامادەکردنی کاروباری بووکەکە، کارێکی ناباشە و لە ئیسلامدا حەرام کراوە.

هەتاوەکو ئێستا هاوسەرگیری شیربایی لە هەندێک لە شار و ناوچە دوورە دەستەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، ڕاپۆرتەکان دەڵێن: هاوسەرگیری شیربایی زۆرجار نھێنیە، لە ساڵانی نەوەدەکان تا ٢٠١٠ لە ساڵێکدا نزیکەی شەش کەیسی شیربایی ھەبووە، لە دوای ٢٠١١ ڕووی لە کەمی کردووە و شێوازی شیرباییەکانیش گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، مێژووی شیربایی دیار نیە، ئەوە  نەریتێکە لە کوردستاندا ھەیە، بە هۆی گەڕان و چالاکیەکانەوە ئەو دیاریدەیە ڕووی لە کەمی کردووە، لە ساڵی ھەشتاکان شیربایی یەکێک بوو لە مەرجەکانی ھاوسەرگیری، وردە وردە بەرەو کاڵبونەوە ڕۆشت، ئەوەش بەھۆی ئەوەی شەرع نەھی لێکرد خەڵکێکی زۆر وازیان لێھێنا، بەڵام تائێستاش شیربایی هەر بەردەوامە بە ڕێژەیەکی کەم.

یاسا

پڕۆسەی هاوسەرگیری شیربایی لە یاسایی نۆی باری کەسیەتیدا ھاتووە، یاسا چوار قۆناغ سزای داناوە بۆ سکاڵالێکراو، یەکێک لەوانە زیندانیکردن بۆ ساڵێک لەگەڵ غەرامەکردن، بەڵام سکاڵا کەم تۆمار دەکرێت لە دادگاکان، زۆرجار سکاڵاکان دەچنە توندوتیژی خێزانییەوە.

جۆرەکانی شیربایی

جۆرەکانی شیربایی بریتین لە:

  • شیربایی لە بری خوێن
  • شیربایی بۆ پارە(وەلی ئەمر)
  • شیربایی ناو بێشکە هەندێکجار لە خۆشەویستیدایە یان بەدحاڵی بونە
  • شیربایی بە زۆر بە شودانی کچان
  • شیربایی لە بری مارەیی زۆر (بۆ ئەوەی خێزانی بەرامبەر مارەیی کەم دانێین بۆ کچەکەیان خێزانی بەرامبەر بە هەرزان کچێکی خۆیان دەبەخشن وەکو جۆرێک لە ژن بە ژن، زۆر داواکردنی ئاڵتون دەچێتە خانەی شیرباییەوە).


سەرچاوەکان



1377 بینین