دوورینەوەی پەردەی کچێنی

له‌لایه‌ن: - دەستەی نووسەرانی ئینسایکلۆپیدیای زانیاری - به‌روار: 2021-09-24-23:58:00 - کۆدی بابەت: 6703
دوورینەوەی پەردەی کچێنی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کاتێک کچێک بە هەر هۆکارێک و بە تایبەت بە جووتبوونی ناشەرعی پەردەی کچێنی لە دەست دەدات، هەموو ڕێگایەک دەگرێتە بەر تاکوو پەردەکەی بدوورێتەوە و پێی نەزانرێت، بەتایبەت لە کاتی هاوسەرگیریدا، پەنا دەباتە بەر دوورینەوەی پەردەی کچێنی

ئایا دوورینەوەی پەردەی کچێنی بوونی هەیە؟

لەڕاستیدا (Hymenoplasty) هەیە واتە چاککردنەوەی پەردەی کچێنی و تاکە ڕێگایە بۆ چاککردنەوەی پەردەی کچێنی، بەڵام ئەمە لە وڵاتە زۆر پێشکەوتووەکاندا دەکرێت وەک ئەمریکا و هەندێک لەوڵاتە ئەوروپییەکان و تێچوویەکی زۆریشی تێ دەچێت، کە نەشتەرگەرییەکە و نزیکی ٢ بۆ ٣ کاتژمێری پێ دەچێت، بە خواستی نەخۆشەکەیە کە ئایا سڕکردنی گشتی بۆ بکرێت یاخود تەنها نیو سڕکردن بێت و دوای نەشتەگەرییەکە بە چەند ڕۆژێک خانمەکە چاک دەبێتەوە و دەتوانێت ژیانی ئاسایی ڕۆژانەی خۆی بکات، یاخود ڕێگایەکی دیکەی تریش هەیە کە ئەویش تەنها لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا دەکرێت، ئەویش بەکارهێنانی کەپسوولە.

کەپسوولی دورینەوەی پەردەی کچێنی

ئەم کەپسوولە لە چەند وڵاتێکی جیهاندا بەکاردێت، لەوانە وەک ئەمریکا، ئەم کەپسوولە پێکهاتووە لە خوێنی مانگا بە شێوەی شافێک دەکرێتە ناو زێی ئافرەتەکەوە، دوای دانانی لە زێدا، لەژێر کاریگەری شێداری و پلەی گەرمی ناو زێدا ماددەی ناو کەپسوولەکە دێتە دەرەوە، ئەویش کاتێک ڕوودەدات کە ئەندامی نێرینەی پیاوەکە دەچێتە ناوەوە و خوێنبەربوونێکی ساختە ڕوودەدات کە وا دەربکەوێت پەردەکەی دڕاوە.

دوورینەوەی پەردەی کچێنی لە کوردستان 

ئەوەی لە کوردستان دەکرێت ئەم ڕێگایە نییە بەڵکوو مامانە یاخود کۆمەڵێک پزیشکن، ئەویش تەسک کردنەوەیەک دەکەن لە زێدا مانگێک پێش هاوسەرگیری تاکوو کاتی جووتبوون ئەندامی نێرینەی پیاو ببێتە هۆی دڕان و فراوان کردنی ئەم تەسکییە و هەندێک خوێن ببینرێت.
یاخود پارچەیەک دادەنرێت لەمبەری پەردەکە بۆ ئەوبەری پەردەکە ئەوویش ٤٨ کاتژمێر پێش جووتبوون و شەوی یەکەمی هاوسەرگیری ئەو پارچەیە کە لاچوو خوێن دەبیندرێت.
کەواتە بە هیچ شێوەیەک دوورینەوە نییە لە کوردستان.

تێبینی

  • کوردستان ئەوەندە پێشکەوتوو نییە کە تێیدا بە ڕێگایەکی پزیشکیانە و گونجاو و ئەو نەشتەرگەرییەی تێدا ئەنجام بدرێت، بۆیە ئەوەشی کە دەکرێت زۆر جار سەرناگرێت و سوودی نابێت یاخوود بە نایاسایی لەلایەن چەند کەسێکەوە دەکرێت.
  • مەرج نییە هەموو خانمێک کاری بێ ڕەوشتی بکات ئینجا پەردەی لە دەست بدات، زۆر جار کچە منداڵێکی بچووک بە هۆی هۆکارێکەوە، کەوتنە خوارەوە یاخود ڕووداوی هاتووچۆ پەردەی لە دەست دەدات کە گرنگە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پێ بکرێت و پزیشکیش ڕاپۆرتی پزیشکی بۆ دەکات کە ئەم کچە بە هۆی ڕووداوێکەوە پەردەکەی لە دەست داوە و بەم شێوەیەش لە داهاتوودا تووشی کەمترین کێشە دەبێتەوە.
  • گرنگترین کار ئەوەیە کە کاتێک پەردەی کچێنی بە هەر هۆکارێک لە دەستچوو بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکرێت و دوانەخرێت.


سەرچاوەکان



14276 بینین