بۆچی نابێت خانمان نوێژ بکەن لە ماوەی سوڕی مانگانەدا؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-09-27-00:33:00 - کۆدی بابەت: 6724
بۆچی نابێت خانمان نوێژ بکەن لە ماوەی سوڕی مانگانەدا؟

ناوه‌ڕۆك

سوڕی مانگانە

لە هەر سوڕێکدا جەستەی خانمان ئامادە دەبێت بۆ دووگیانی، هێلکە بەڕەڵا دەبێت و بەرەو منداڵدان دەڕوات ئەگەر سپێرمێک بوونی نەبێت کە ئەم هێلکەیە بپیتێنێت و ببێتە منداڵ ئەوا ناوپۆشی ناوەوەی منداڵدان کە پێشتر خۆی ئامادە کردووە بۆ وەرگرتنی هێلکەی پیتێنراو بە هۆی نەبوونی هێلکەکەوە تێکدەشکێت و بە شێوەی خوێن لە زێی خانمەکەوە دێتە دەرەوە، لە دینی پیرۆزی ئیسلامدا خانمان لەو ماوەی خوێن بینینەدا نوێژیان لەسەر نییە و نابێت نوێژ بکەن، کە ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە لە ڕوووی شەرعی و تەندروستییەوە.

هۆکاری نوێژ نەکردنی خانمان لە ڕووی شەرعیییەوە لە ماوەی سوڕی مانگانەدا

خودی خوێن نوێژی پێوە نییە، هەروەها یەکێک لە مەرجەکانی نوێژکردن پاکوخاوێنییە کە لە سوڕی مانگانەدا ڕەچاو ناکرێت، ئەم فەرمودەیەش عبداللەی کوری عومەر گێڕاوێتییەوە لە پێغەمبەری خوداوە (صلی اللە علی و سلم) کە فەرمویەتی ﴿خودا هیچ نوێژێک بە بێ خاوێنی قەبوڵ ناکات و هیچ بە بەخشینێکیش لە ماڵی دزراو قەبوڵ ناکات﴾ کە ئەمەش بەڵگەیەکە تاکوو خانمان لەو ماوەیەدا نوێژ نەکەن، چونکە بەردەوام خوێنیان هەیە، هەروەها لە دینی ئیسلامدا هەموو حەرام کردنێک حیکمەتێکی خۆی تێدایە.

هۆکاری نوێژ نەکردنی خانمان لە ڕووی تەندروستییەوە لە ماوەی سوڕی مانگانەدا

لە کاتی نوێژکردندا چەند جوڵەیەکی جەستە هەیە کە ئەم جوڵانە زۆرینەیان جەخت دەکەنەوە لەسەر بڕبڕەی پشت و ناوچەی حەوز و سمت لە کاتی سوجدە و ڕکوع بردندا، کە ماسولکەکانی ئەو ناوچانە بەهێز دەکاتەوە و خوێنێکی زیاتر دەچێت بۆ ئەو ناوچەیە، لە کاتی سوڕی مانگانەدا دەبێت هەموو ناوپۆشی ناوەوەی منداڵدان بە شێوەی خوێن بێتە خوارەوە ئەگەر هات و خوێنێکی زیاتر چوو بۆ ئەو ناوچەیە ئەوا جگە لە خوێنی ناوپۆشی ناوەوەی منداڵدان خوێنێکی زیاتر دەچێت لە خانمەکە و تووشی خوێن بەربوونێکی توند دەبێت و جەستەی بە تەواوی لاواز دەبێت.
ئەمە تەنها بۆ سوڕی مانگانە نییە بەڵکوو خوێنی دوای منداڵبوون و منداڵ لەبارچوونیش بەهەمان شێوەیە و لەو ماوەیەشدا نابێت نوێژ بکرێت.


سەرچاوەکان



3607 بینین