فیلم و دراما هاوشێوەکانی Squid Game

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2021-10-10-14:10:00 - کۆدی بابەت: 6844
فیلم و دراما هاوشێوەکانی Squid Game

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لە پاش ئەو ناوبانگە زۆرەی درامای کۆری "Squid Game" کە لە دوای بڵاوکردنەوەی لە مانگی ئەیلولی پێشوودا بەدەستیهێنا، بە ماوەیەکی زۆر کورت بووە ڕیزبەندی یەکەمی لیستەکانی بینینی تۆڕی "نێتفلیکس" لە جیهاندا، ناوەڕۆك و چیرۆکی دراماکە زۆر هەستبزوێن و ناوازە بوو، هەر بۆیە ئەم دراما کۆرییە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بینەر درووستکرد و بەشێک لە بینەران لە ڕۆژێکدا تەماشای هەر نۆ ئەڵقەکەیان کردووە، هەروەها تاکوو ئێستا بڕیار نەدراوە کە بەشی دووەمی دراماکە بەرهەم بهێنرێت.

گرنگترین دراما و فیلمە هاوشێوەکانی Squide Game 

بەپێی ماڵپەڕی جیهانی ئەمریکی Polygon و هەردوو گۆڤاری Forbes و وGlamour چەند فیلم و درامایەکیان پێشنیار کردووە کە هاوشێوەی درامای Squide Game و ناوەڕۆک و چیرۆکەکەیان لەشێواز و جۆری دیستۆبیان، دیارترینیان ئەمانەن: 

درامای Alice in Borderland - ئەلێس لە سەرسنوور 

درامایەکی ژاپۆنییە لە یەک بەش و هەشت ئەڵقە پێکهاتووە و ئەم زنجیرە ژاپۆنییە لە تۆڕی نێتفلیکس لە ساڵی 2020 پەخشکراوە، چیرۆکی دراماکە زۆر هاوشێوەی درامای "یاری سکویدە" ناوەڕۆکەکەی باس لە یاریزانێکی ڤیدیۆیی و هاوڕێکانی دەکات کە خۆیان لە واقیعێکی جیاواز لە تۆکیۆ دەبیننەوە، ناچار دەبن لە زنجیرەیەک یاری ڤیدیۆیی پێشبڕکێ بکەن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت و شەڕی مانەوە بکەن، لە ئێستادا بەشی دووەم بەرهەم دەهێنن، ناوی دراماکەش ئاماژەیە لە ئەفسانەی "ئەلیس لە جیهانێکی نامۆدا" وەرگیراوە. 

درامای Sweet Home - ماڵێكی دڵگیر 

درامایەکی ترسناکی کۆرییە، لە یەک بەش و 10 ئەڵقە پێکهاتووە، ئەم زنجیرە ترسناکە لە تۆڕی نێتفلیکس لەساڵی 2020 پەخشکراوە، چیرۆکی دراماکە باس لە ئەگەری گۆڕانی مرۆڤ دەکات بۆ دێو و دڕندە، بە دیاریکراوی باس لە خوێندکارێکی گەنجی هەرزەکار دەکات کە بەهۆی دەوروبەری تووشی جۆرە نەخۆشییەکی دەروونی بووە خۆی لە ژوورەکەی بەند کردووە، پاشان ڕووداوێکی نامۆ و پڕ لە نهێنی لە جیهاندا ڕوودەدات هەندێک لە مرۆڤەکان دەگۆڕێن دەبن بە بوونەوەری دڕندە، ئەویش لە هەوڵی مانەوە و بەرگری کردن و خۆڕزگار کردن دەبێت.  

درامای Reality Z -  ڕاستیگەری

دراماییەکی ترسێنەری بەڕازیلییە لە یەک بەش و 10 ئەڵقە پێکهاتووە و لە تۆڕی نێتفلیکس لە ساڵی 2020 پەخشکراوە، چیرۆکی دراماکە باس لە کۆمەڵێک پێشبڕکێکار دەکات کە لە ستۆدیۆی تەلەفزیۆێکدا ڕووبەڕووی کارەساتێکی نامۆ دەبنەوە، شایەنی باسە ناوەڕۆک و بابەتی سەرەکی زۆر لە درامای یاری سکوید ناچێت، بەڵام هاوبەشە لە بابەتی خراپەکاری و ڕەشبینییەکانی.

درامای 3% 

درامایەکی بەڕازیلییە لە چوار بەش پێکهاتووە و کۆی گشتی ئەڵقەکانی 33 ئەڵقەن، لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ ساڵی 2020 لە تۆڕی نێتفلیکس پێشکەشکراوە چیرۆکەکەی تێکەڵەیەکە لە درامای Hunger Games و Squid Game، باس لە داهاتوو دەکات کە دانیشتوانی زەوی لە هەژاریدا نوقمبوون و لە ناوچەیەکی داخراو دەژین ڕووداوەکانی خەیاڵی و هەست بزوێنن.  

درامای Kingdoom - شانشین 

درامایەکی کۆرییە لە ساڵی 2019 لە تۆڕی نێتفلیکس پەخشکراوە لە دوو بەش و 13 ئەڵقە پێکهاتووە، چیرۆکی دراماکە باس لە شانشینێکی مێژویی کۆریا دەکات بە ناوی "جۆسۆن" کە نەخۆشییەکی نامۆ بڵاوبووەتەوە لەنێویاندا دەبێتە هۆی پشێوی و ئاڵۆزی لە نێو خەڵکدا.  

درامای Extracurricular

درامایەکی کۆرییە، لە یەک بەش و 10 ئەڵقە پێکهاتووە و لە ساڵی 2020 لە تۆڕی نیتفلیکس پەخشکراوە، ناوەڕۆکی دراماکە باس لە چیرۆکی خوێندکارێکی سەرکەوتوو دەکات کە کارێکی نایاسایی بەڕێوە دەبات و ژیانی دوو ڕووی هەیە و بە شێوەیەکی نامۆ دەژێت.  

فیلمی As The Gods Will 

فیلمێکی کۆرییە و لە ساڵی 2014 بەرهەمهێنراوە، چیرۆکی ئەم فیلمە تاڕادەیەک لە درامای یاری سکوید دەچێت و هەمان ناوەڕۆکیان هەیە، چیرۆکەکە باس لە خوێندکارێکی ئاست لاواز دەکات، کە لە پڕا ژیانی ئاڵۆز دەبێت و خۆی هاوڕێکانی لەلایەن بوکەڵەیەکەوە دەستبەسەر دەکرێن و ناچار دەکرێن یاری Daruma-san ga Koronda، یاخود Red Light, Green Light یارییە ناودارەکەی کۆریا، بە هیچ شێوەیەک نابێت لەو یارییە بدۆڕێن.  

فیلمی Battle Royale جەنگی خاوەنداری 

فیلمێکی ژاپۆنی هەستبزوێنە لە ساڵی 2000 پەخشکراوە چیرۆک و ناوەڕۆکی ئەم فیلمە هاوشێوەی درامای یاری سکویدە، کۆمەڵە خوێندکارێکی پۆلی نۆ کە پێویستە ڕکابەری یەکتری بکەن لە جۆرە یارییەک بە شێوەیەک کە یان دەبێت هەموویان بمرن یان تەنها یەک کەس بیباتەوە.  


سەرچاوەکان



976 بینین