هەشت ئاژەڵ کە خۆیان کۆتا جۆری پۆلەکەیان بوون

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-10-11-14:05:00 - کۆدی بابەت: 6852
هەشت ئاژەڵ کە خۆیان کۆتا جۆری پۆلەکەیان بوون

ناوه‌ڕۆك

پۆلی ئاژەڵەکان

هەموو پۆلی ئاژەڵە لەناوچووەکان تاکە جۆرێکیان هەیە کە کۆتا ڕزگاربووی پۆلەکەی خۆیەتی و نموونەیەک نوێنەرایەتی کۆتا ئەندامی زیندووی جۆرەکەی خۆی دەکات، لەکاتێکدا ژمارەیەکی بێشومار تاکە ئاژەڵی ڕزگاربووی جۆری خۆی بەتەواوی لەناوچوون پێش ئەوەی دەرفەتی ئەوەمان هەبێت پۆل یان جۆرەکانیان تۆماربکەین.

هەشت ئاژەڵ کە خۆیان کۆتا جۆری پۆلەکەیان بوون

  1. گورگی تازمانیایی بنجامین

گورگە تازمانیاییەکان یان پڵنگە تازمانیاییەکان نائاساییترین جۆرن کە لە سەدەی بیستەمدا لەناوچوون و گەورەترین توورەکە داری گۆشتخۆری سەردەمی هاوچەرخن، ئەم جۆرە گورگە لە سەگ دەچوون بە خەتی پڵنگی ڕەش و توورەکەی کەنگەرەوە، ژمارەی ئەم جۆرە ئاژەڵە بەهۆی ڕاوکردن و نەخۆشی و لەناوچوون و وێرانکردنی داگیرکاری ئوسترالیا کەمیکردووە و کۆتا ڕەگەزی بە بنجامین کۆتایی هات، ئەو گورگه تازمانیاییەی کە لە ساڵی 1933 بۆ 1936 لە باخچەی ئاژەڵانی هۆبارت زوو لە تازمانیا دەژیا بنجامین لە دەڤەری چەپەردا دەزگیرکرا و دوای چەند ساڵێکی کەم تۆپی، دەشێت هۆکاری تۆپینی کەمتەرخەمی بووبێت، هەروەها ئەم جۆرە گورگە لەو ڤیدیۆیانەی کە لە باخچەی ئاژەڵاندا تۆمارکراون زۆر باش دەردەکەوێت و کۆتا وێنەی پۆلەکەی خۆیەتی، هەرچەندە هەندێک لە زانایان دەڵێن کە ئەم جۆرە بە هیچ شێوەیەک لەناو نەچووە.

  1. باڵندەی کێوی بومینگ بێن

لەناوچوون و نەمانی باڵندەی کێوی لە کۆتا هەوڵە جدییەکانی ناوچەی پارێزراو ڕوویدا، ئەمەش وایکرد چیرۆکی ئەم جۆرە باڵدارە زۆر دڵتەزێنتر بێت، دوای ئەوەی لەلایەن داگیرکەرەکانەوە ژینگەکەیان گۆڕدرا باڵندە کێوییەکان کە جۆرێکە لە مریشکە گەورە مێرگییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دیارنەمان، وە لە ساڵی 1870 دوایین باڵندەکان کە بەزیندوویی ماونەتەوە لە باخەترێی مارثا لە ویلایەتی ماساچوستس، بەڵام ژینگەپارێزەکان بەئاسانی ڕێگە بە لەناوچوونی جۆرە جیاوازەکان نادەن، بۆیە ناوچەیەکی پارێزراو دروستکرا بۆ کۆمەڵە باڵدارەکه و لە ساڵی 1916 ژمارەیان لە 100ەوە زیادیکرد بۆ 2000، بەڵام بەداخەوە هەموو ئەو پێشکەوتنانە لە مانگی ئایاری هەمان ساڵ وێرانکران کاتێک ئاگرێکی زووبڵاوەبووە شوێنی نیشتەجێکەیانی سووتاند و بووە هۆی تۆپینی هەزاران باڵندە، سەرەڕای ئەو هەوڵانەی لە ساڵی 1929 بۆ دروستکردنەوەی گروپەکە درانەوە بەڵام تەنیا یەک باڵندەی کێوی بەزیندوویی مایەوە، کە ئەویش نێرەیەک بوو بەناوی "بومینگ بێن"، ئەم باڵندە کۆتاجار لە ساڵی 1932 بینراوە و واتە بە پێچەوانەی ئاژەڵانی ئەم لیستە بەروار و کاتی مردنی تۆمارنەکراوە.

  1. کۆتری کۆچەری مارثا

ماوەیەکی زۆر پێش مارثا، کۆترە کۆچەرییەکان بێشومارترین باڵدارەکانی باکووری ئەمریکا بوون، بە هەزاران ملیۆن باڵدار بە پۆل دەفڕین و بە چەندین کاتژمێر بەریان بە ڕووناکی خۆر دەگرت، بەڵام لە سەدەی بیستدا ژمارەیان کەم بوویەوە بە نزیکەیی لە شەش بلیۆن کۆترەوە بۆ تەنیا چەند نموونەیەکی بەندکراوی کەم، بڕین و سووتاندنی دارستانەکان و ڕاوکردنی ئاژەڵەکان یارمەتی پووکانەوەی ئەم جۆرە باڵدارەی داوە، مارثا لە باخچەی ئاژەڵانی سینسیناتی لەدایکبووە و بۆ ماوی 29 ساڵ لەوێ ژیاوە، پێش ئەوەی کۆتایی بە ژیانی بێت لە ساڵی 1914دا، مردنی ئەم باڵندەیە کۆتایی بەم جۆرە باڵدارە هێنا، دوای مردنی ڕاستەوخۆ لەسەر سەهۆڵ دانرا و گواسترایەوە بۆ مۆزەخانەی سمیسۆنیان لە واشنتۆن، هەتا ئەمڕۆش دەتواندرێت جەستە پڕکراوەکەی ببیندرێت.

  1. سێلیا بزنی کێویی پرانس

شوێنی سێلیا وەکو تاکە گیاندارێکی زیندوو لە جۆرەکەی خۆی جێی باس و مشت و مڕە و بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر نەدراوە، لە ساڵی 2000 دا لاشەی ئەم جۆرە بزنە لە وڵاتی ئیسپانیا دۆزراوەتەوە، زيندەوەرزانە ڕابەرەكان ئەوە ڕادەگەیەنن کە بزنی کێویی پرانس لەم ساڵانەی دوای بەهۆی فشارەکانی ڕاوکردن و پێشبڕکێکردن بە ئاژەڵان لەناوچووە، بەڵام ئەمە کۆتایی چیرۆکی ئەم جۆرە بزنە نەبوو،  زاناکان بە بەکارهێنانی نموونەکانی پێستی کە کەمێک دوای تۆپینی کۆکراونەتەوە بە سەرکەوتوویی لە ساڵی 2003دا هەمان گیانەوەریان دروستکردەوە، ئەمەش یەکەمجاربوو کە جۆرێک لە لەناوچوونەوە بگەڕێندرێتەوە، بزنە کێوییە دروستکراوەکە تەنیا چەند خولەکێک دوای دروستکردنی تۆپی بەهۆی ناتەواوی لە سییەکانیدا، بۆیە بەداخەوە هەوڵی زیندوو کردنەوەی بزنی کێویی پرانس کاتی بوو و زۆری نەخایاند.

  1. "تەفی" بۆقی ڕابی په‌ل ڕیشووداری داری

تەفی کۆتا جۆری بۆقی داری نەبوو، بەڵکو تاکە جۆری پۆلەکەی خۆیبووە کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە، لێکۆڵەرەوەکان لە ساڵی 2005دا لەناو پەنەمادا دۆزیانەوە لەکاتی هەوڵی ڕزگارکردن و پاراستنی گیانەوەری وشکاوەکییە کێوییەکان لە کەڕوویەکی کوشندەی پێست کە بەناو جەنگەڵەکەدا بڵاودەبوویەوە، لە باخچەی گوڵستانی ئاتلانتا نیشتیمانێکی نوێی پێ بەخشرا و ناونرا "تەفی"، لە کۆتاییدا بۆقی زۆر زیاتری وەکو تەفی دۆزرانەوە و ئەم جۆرە نوێیەی بۆقی ڕابی په‌ل ڕیشووداری داری کە پێشی دەگووترێت "Ecnomiohyla rabborum" لە ساڵی 2008 بە شێوەیەکی ڕەسمی ناسرایەوە، بەڵام هەموو بۆقە بەندکراو و ئازادەکانیش لەماوەی چەد ساڵێکدا تۆپین و کاتێک تەفی لە ساڵی 2006 دا تۆپی جۆرەکەشی لەگەڵیدا تۆپی.

  1. تورگی هێلکە شەیتانۆکەی داریی پۆلینیزیایی

جۆره هێلکە شەیتانۆکەکانی تر بەهۆی مرۆڤەوە لەناوچوون، کاتێک دانیشتوانەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەوە هێلکە شەیتانۆکە گەورەکانی خاکی ئەفریقایان لە دوورگەکانی زەریای هێمنەوە هێنا و وەکو جوانکاری لە باخچەکاندا بەکاریان هێنا، کۆمەڵەی جۆری هێلکە شەیتانۆکەی ناوچەیی "Partula turgida" تووشی ئازاردان و لەناوچوون بوون، دواتر جۆرێکی جیاوازی هێلکە شەیتانۆکەی گۆشتخۆر لە هەوڵێکی بەستنەوە لە تێكهه‌ڵكێشكردنی جۆره‌كان ناسێنرا، بەڵام پلانەکە بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە نەبینی کاتێک هێلکە شەیتانۆکەکان دەستیانکرد بە خواردنی هێلکە شەیتانۆکەی داریی پۆلینیزیایی لەجیاتی ئامانجەکانی مەبەست، تورگی کۆتا جۆری کۆمەڵەکەی خۆیەتی و لە ساڵی 1996 لە باخچەی ئاژەڵانی لەندەن لەناو سندوقێکی پلاستیکیدا تۆپی و لەسەر کێلی گۆڕەکەی نوسراوە "1.5 ملیۆن ساڵی پێش زاینی بۆ کانوونی دووەمی ساڵی 1996" و ئاماژەیەکە بۆ تەمەن درێژی ئەو جۆرەی کە ئەم نواندی.

  1. لۆنسوم جۆرج کیسەڵی دورگەی پینتا

ژمارەیەکی کەم لەو تاکە گیانەوەرانەی کە کۆتا جۆری کۆمەڵەکەی خۆیانن "یان لانی کەم ئەو ژمارە کەمەی کە ئێمە لەبارەیانەوە دەیزانین" بە شوێنپێ و نینۆکی پێیەکانیانەوە گیراون هەتا لۆنسوم جۆرج گیرا، کیسەڵی دورگەی پینتا یەکەمجار لە ساڵی 1971 بە هەمان ناوی دورگەکەیەوە ناسرا گاڵاپاگۆس، سەرەتا دۆزیەوەی ئەم جۆرە کیسەڵە هیوایەکی نوێی چارەنووسی ئەم جۆرەی بوژاندەوە، پێش جۆرج زانایان پێیانوابوو ئەم جۆرە کیسەڵە لەلایەن ڕاوکەری نەهەنگە برسییەکان بەرەو لەناوچوون براوە هەروەها بازرگانانیش بۆ ماوەیەکی کورت وازیان لە کڕین و فرۆشتنی فەروە هێنا لە دورگەکەدا و دیسان دەستیان پێدەکردەوە، ژینگەپارێزان هەوڵیاندا کیسەڵێکی مێیەی ڕزگاربووی هەمان جۆر لە دورگەی پینتا بدۆزنەوە بۆ جۆرج بۆئەوەی لەگەڵی جووت ببێت، بەڵام کاتێک ئەم پلانە شکستیهێنا لەگەڵ کیسەڵێکی مێینەی تر جووتکرا کە نزیک بوو لە جۆرەکەی خۆیەوە و ئەم هەوڵی زاوزێکردنانەش سەرکەوتوو نەبوون و لە ساڵی 2012 دا لە دورگەی شاری سانتا کروز لە وڵاتی کالیفۆڕنیا بە بەندکراوی جۆرج مرد بەبێ ئەوەی هیچ وەچەیەک بخاتەوە، مەزەندەکراوە کە کێشی لەکاتی مردنەکەیدا زیاتر لە 100 کیلۆگرام بووە، ئەمڕۆ پاشماوەکانی لە بنکەی لێکۆڵینەوەی چارلز داروین لە گاڵاپاگۆس نمایش دەکرێن.

  1. دوایین باڵندەی کاوای

لە ساڵی 1987، باڵندەناسی ئەمریکی "ئێج دۆگڵاس پرات" بە مایکرۆفۆنەکەی خۆی دەنگی باڵندەیەکی نێری کاوای تۆمارکرد، گریانە خەماوییەکەی هەنگەخۆرەکە بە درێژایی جەنگەڵی هاواییایی بووەتە دەقێکی لەبیرەوەنەچوو، لە کاتی تۆمارکردنی دەنگەکەدا باڵندەکە کۆتا جۆری کۆمەڵەکەی خۆی بوو، دەشێت جۆرەکانی ئەم باڵندە لە کەنارەکانی لەناوچوون بگەڕێندرێنەوە لە ژینگە وێرانکراوەکان و تێكهه‌ڵكێشكردنی جۆره‌كان وەکو جرجە هێلکەخۆرەکان، ئێستا کۆتا باڵندەی کاوای لە ئەرشیفەکانی بەشی پەلەوەرناسی زانکۆی کۆڕنێڵە ماوەتەوە، لە ساڵی 2009 دا تۆماری دەنگی ئەم باڵندە گۆڕدرا بۆ شێوەی ڤێرژنی ژمارەیی "digitized version" و ئەپڵۆدکرا بۆ یوتوب و لەو ساڵەوە نزیکەی 1.5 ملیۆن کەس گوێی لێ گرتووە.


سەرچاوەکان



836 بینین