کاریگەری خووە خراپەکان لەسەر تەندروستی

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-10-14-13:51:00 - کۆدی بابەت: 6875
کاریگەری خووە خراپەکان لەسەر تەندروستی

ناوه‌ڕۆك

چۆن خووە خراپەکانت کاریگەریان لەسەر تەندروستیت دەبێت؟

  1. تەقاندنی پەنجەکان

تەقاندنی پەنجەکان نەک هەر دۆست و هاوکارەکانت بێزار دەکات بەڵکو لەوانەیە بۆ تەندروستیشت باش نەبێت، مادەیەک بە ناوی شلەی جومگەیی لە نێوان جومگەکانی پەنجەت دایە و وا دەکات جومگەکانت بە ئاسانی بجوڵێنەوە، دەنگی تەقاندنی جومگەکانی پەنجەت کاتێک دێت کە بڵقە بچووکەکان دەتەقێنیت لەناو ئەم شلەیەدا، ئەگەر هەموو کات ئەم کارە بکەیت، ئەگەری زۆرترە کە دەستەکانت هەڵبئاوسێن و بە تێپەڕبوونی کات توانای گرتنی شتەکان بە دەستەکانت لاوازتر دەبێت، هەرچەندە پێناچێت تووشبوونت بە نەخۆشی هەوکردنی جومگەکان زیاد بکات.

  1. گازگرتن لە نینۆکەکان

گازگرتن لە نینۆکەکانت دەتوانێت زیان بە ددانەکانت و پێستی دەوروبەر و بەشی ژێرەوەی نینۆکەکانت بگەیەنێت، کە دەبێتە هۆی چڵککردنی پەنجەکانت، هەروەها کاتێک پەنجەکانت دادەنێیت زۆرجار میکرۆب هەڵدەگرن لەوێشەوە دەیگوازیتەوە بۆ ناو دەمت و لەوانەیە تووشی پەتا و نەخۆشییەکانی تر ببیت، هەروەها گازگرتن لە نینۆکەکان دەتوانێت ڕێگیری لە ڕێک‌وپێکی و ڕازاوەیی نینۆکەکانت بکات، ئەگەر دەشێت گوشار هۆکاری ئەم خووەت بێت دەتوانیت وەرزشکردن و ڕاهێنانکردن تاقی بکەیتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنی ئەو گوشارەی کە لەسەرتە، هەروەها ئەگەر یارمەتیت دەوێت بۆئەوەی واز لەم خووەت بێنیت ئەوا قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە.

  1. کەم خەوتن

ئەگەر شەوان بەشی پێویست نەخەویت، تەنیا خۆت تووشی بێجەوی بەیانیان ناکەیت بەڵکو لەوانەیە زیاتر تووشی فشاری خوێن و نەخۆشی دڵ و شەکرە و خەمۆکی بیت، هەروەها دەشێت لەسەریشت قورستر بێت فێری شتەکان بیت و لەبیرت بن، بۆیە سیستمێکی خەوی ڕێکوپێکی ڕۆژانە دابنێ و لەسەری بەردەوامبە، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو هەوڵێکت بدە کە بۆ ماوەی 7 بۆ 8 کاتژمێر لە شەودا بخەویت.

  1. دەنگ بەرزی بیستۆک

دەنگ بە دێسیبێل "یەکەی پێوانەیی تیژی دەنگ" دەپێورێت، تیژی دەنگی گفتوگۆی ئاسایی نزیکەی 60 دێسیبێلە و باشترین پلەی دەنگی بیستۆکەکەت بۆ ئەوەی سەلامەت بیت و مەترسی لەسەرت نەبێت خوارەوەی 75 دێسیبێلە "نزیکەی هێندەی دەنگی دەزگای سڕین یان خاوێنکردنەوە"، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە دوو کاتژمێر لە کات و ساتێکدا بە بیستۆکەکان گوێ مەگرە، وە ئەگەر گوێ لە دەنگی زۆر بەرز بگریت ئەگەری زیاترە هەستی بیستن لە دەست بدەیت کاتێک تەمەن دەکەیت، لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە دەستدانی هەستی بیستن بەسەر زیاتر لە نیوەماندا دێت، هەروەها لەدەستدانی بیستن لە کەسانی بەتەمەندا پەیوەندی بە کێشەکانی بیرکردنەوەوە هەیە و تەنانەت لە دەستدانی شانەی مێشکیش ڕوودەدات.

  1. سووڕانەوە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئینتەرنێتدا پێش نووستن

ڕووناکی شین کە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی وەکو تەلەفۆن و کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆنەکانەوە دەردەچێت دەتوانێت سیستمی خەوت تێکبدات، هەروەها هەندێک لە توێژینەوەکان دەریدەخەن کە زۆربەی جۆرەکانی ڕوناکی شەو لەوانەیە پەیوەندیان بە شێرپەنجەوە هەبێت "بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک و پرۆسات" هەروەها ئەم ڕوناکیانە پەیوەندیداریشن بە نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی و نەخۆشی دڵەوە، پێش نووستن خۆت ئارام بکەرەوە و ئەگەر دەتەوێت شتێک بخوێنیتەوە، پەرتووکێک بکەرەوە، بۆئەوەی خەوێکی باشترت هەبێت با ژووری نووستنەکەت تاریک و بێدەنگ بێت.

  1. دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر

زۆربەی هاوڵاتییە ئەمریکییەکان کاتێکی زۆر لەسەر کورسیەکان بەسەر دەبەن، بەشێک لە کێشەکە شوێنی ئیشی مۆدێرنه کە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر بەسەر یەکەوە و بەبێ وەستان لەسەر کۆمپیوتەرەکەت ئەرکەکانت جێبەجێ دەکەیت، بەمەش پڕۆسەی مێتابۆلیزم "پرۆسه‌ی وه‌رگرتن و وردکردن و سووتانی خۆراک له زینده‌وه‌ردا" خاو دەکاتەوە، واتە دەشێت کێشت زیاد بکات، هەروەها دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر پەیوەندی بە کێشەی تەندروستی ترەوە هەیە، لەوانە نەخۆشی دڵ، هەرچۆنێک بێت، چارەسەرێکی ئاسان هەیە، هەر ئێستا هەستە و دواتر بەو ناوەدا بسوڕێرەوە و پیاسەیەک بکە، پیاسەکردنی ڕۆژانە بۆ ماوەی 10 خولەک دەتوانێت یارمەتیدەرێکی باش بێت بۆ تەندروستیت.

  1. زۆر خواردنەوەی خواردنەوە کهولییەکان

ئەو پیاوانەی کە لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 14 خواردنەوەی کهولی دەخۆنەوە لەگەڵ ئەو ئافرەتانەی زیاتر لە حەوت خواردنەوە دەخۆنەوە زیاتر تووشی نەخۆشی گورچیلە و نەخۆشی جگەر و کێشەکانی هەرس و کێشەکانی دڵ و تێکشکانی ئێسک و تەنانەت هەندێک لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانیش دەبن، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنەوەیەکی مامناوەند تا خواردنەوەیەک لە ڕۆژێکدا بۆ ئافرەتان و دوو خواردنەوە لە ڕۆژێکدا بۆ پیاوان دەتوانن ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکەنەوە، بەڵام ئەگەر کهول نەخۆیتەوە، ئەوە هیچ هۆکارێک نییە بۆئەوەی تووشی نەخۆشییەکانی دڵ بیت.

  1. زۆر خواردن

ئەگەر خوو بە زۆرخۆرییەوە بگریت، تەنانەت ئەگەر زۆرخۆری لە خواردنی بەسوودیشدا بکەیت، ئەوا هەر کێشت زیاد دەکات، هەروەها زۆرخۆری دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشی دڵ و شەکرە و بەرزی فشاری خوێن و ئەگەری هەندێک جۆری شێرپەنجە زیاد بکات، پێش ژەمەکانت ئەو بڕە خواردنەی کە هەڵت بژاردووە بیخۆیت بیپشکنە و ئەو لەفانە دابەش بکە کە لە بەردەم تەلەفیزیۆنەکەت دەیخۆیت، بۆیە بە تەواوی دەزانیت کە چەنێک دەخۆیت.

  1. نانخواردن بەشێوەیەکی زۆر خێرا

کاریگەری نانخواردن بەشێوەیەکی خێرا دەتوانێت کەمتر قایلت بکات و زیاتر زیادەڕۆیی لە خواردنی پێویستدا بکەیت لە ماوەی ڕۆژەکەدا، ئەگەر لەکاتی نانخواردندا خۆت هێواش بکەیتەوە، لەوانەیە تۆزێک هەست بە تێری بکەیت، چونکە جەستەت دەرفەتی هەیە بۆ ئەوەی بزانیت کە بەشی پێویست خواردنت خواردووە، سەرنجدان لەکاتی خواردندا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت، گازی بچووک بگرە لە خواردنەکان و باش بیانجووە.

  1. پشتگوێ خستنی دەزووی ددان پاککردنەوە

ئەگەر ددانەکانت بە جوانی و بە فڵچە شووشت هێشتا ئەوە بەس نییە و پێویستە نێوان ددانەکانت بە دەزووی ددان پاککردنەوە خاوێن بکەیتەوە، ئەگەر دەتەوێت هەموو ئەوەی لە تواناتدایە بیکەیت بۆ ڕزگاربوون لە بەڵخ کە چینێکی لکێنراوی پڕ لە بەکتریایە و دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددان و ڕێژەیەکی زۆر بەڵخ دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشییەکانی پووک، پشتگوێ خستنی بەکارهێنانی دەزووی ددان و دروستبوونی ئەو هەموو بەڵخە هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی بارودۆخێکی سەخت کە پەیوەستە بە کێشەکانی دیکەی تەندروستییەوە وەک سەکتە یان وەستانی مێشک و نەخۆشی دڵ و شەکرە.

  1. خواردنی گەندەچێشت

خواردنەوە گازییەکان و شیرینی و کێکەکان کالۆری زۆر و ماددەی خۆراکی کەمیان تێدایە و هەموو ئەم شەکرە زۆر بە خێرایی دەچێتە ناو خوێنتەوە، ئەم جۆرە خواردنانە پەیوەندیان بە کێشە جدییەکانی تەندروستیتەوە هەیە وەکو قەڵەویی و نەخۆشی شەکرە و نەخۆشی دڵ، "کاربۆهیدراتی ئاڵۆز" کە ڕیشاڵ و خۆراکی زیاتر لەخۆدەگرێت لەوانە دانەوێڵەی و میوە و سەوزەکان کاتی زیاتر دەخایەنن بۆ هەرسکردن و درەنگتر تێرت دەکەن و وزەی جێگیرت پێ دەبەخشن، چەوری باش وەکو گوێز و تۆو لەوانەیە بەشێک بێت لە خۆراکی تەندروست.

  1. بەسەربردنی زۆربەی کاتەکان بە تەنیایی

بابەتەکە ئەوە نییە کە چەند کەس دەناسیت یان چەند جارێک دەیانبینیت، بەڵکو ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە هەست دەکەیت پەیوەندیت بە کەسانی ترەوە هەیە، ئەگەر ئەو هەستەت نەبێت، ئەگەری ئەوە هەیە فشاری خوێنت بەرز بێت و تووشی خەمۆکی بووبێتی و کێشەی مێشکت هەبێت "وەکو نەخۆشی ئەلزەهایمەر" و هەوکردن، ئەگەر هەست بە تەنیایی دەکەیت، بەژداری یانەی کۆمەڵایەتیەکان بکە و دووبارە پەیوەندی بکە بە خێزان یان هاوڕێکانتەوە یان دەست بە شتێکی نوێ بکە کە کەسانی تریش لەخۆ بگرێت، هەروەها بەشداری یانەی پەرتووکی ئەندامان بکە یان بۆ نموونە دەتوانیت خۆت فێری یاری تێنس یان یاری کاغەز بکەیت.

  1. جگەرە کێشان

ئەم خووە خراپە بە نزیکەیی کاریگەری لەسەر هەموو ئەندامەکانی جەستەت هەیە، لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە، شەکرە، سەکتە "وەستانی مێشک"، هەوکردنی سییەکان، هەڵئاوسانی سییەکان و کێشەکانی دیکەی تەندروستی، هەروەها مەترسی نەخۆشی سیل و کێشەکانی چاو و شێواوی سیستمی بەرگری وەکو هەڵئاوسانی جومگەی ڕۆماتيزمی زیاد دەکات، هەروەها ئەگەر کاتێکی زۆر لە ژینگەیەکدا بەسەر ببەیت کە جگەرە کێشی لێ بێت، ئەگەری زیاتر هەیە تووشی هەناسەسواری و نەخۆشی دڵ و شێرپەنجەی سییەکان یان سەکتە ببیت، بۆیە باشتر واییە دەربارەی وازهێنان لە جگەرەکێشان قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکەیت.

  1. ڕاکشان لەناو ئامێری تۆخکردنەوەی ڕەنگی پێست

ڕاکشان لەناو ئەمێری تۆخکردنەوەی ڕەنگی پێست تەنیا بیرۆکەیەکی باش نییە، ‌ئەو ئافرەتانەی کە خاوەنی قژ و پێستی کاڵن "زۆربەی کات تووشی شێرپەنجەی پێست دەبن" پێویستە زیاتر لە ئافرەتانی ڕەنگ تۆختر ئەم ئامێرە بەکاربهێنن و ئەگەری کاریگەری لەسەریان زیاترە، کە دەستکرد بە بەکارهێنانی ئەم ئامێرە هەتا گەنجتر بیت زیاتر ئەگەری کاریگەری زیاترە لەسەرت، بەرهەمەکانی ڕەنگی پێست تێرکردنی ناوچەیی بێ‌خۆر بە گشتی چارەیەکی تری سەلامەتی خۆرەحەمامە تا کاتێک بەپێی رێنماییەکان بەکاربێت، دڵنیابە لەوەی کە هەڵی نەمژیت یان بەکاری مەهێنه لەسەر ئەو ناوچانەی وەک لێو و لووت یان دەم.


سەرچاوەکان



437 بینین