ئاسۆ فەرەیدوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-10-17-14:53:00 - کۆدی بابەت: 6912
ئاسۆ فەرەیدوون

ناوه‌ڕۆك

دکتۆر ئاسۆ

ئاسۆ فەرەیدوون عەلی ئەمین، سیاسەتوان و پزیشکێکی کوردە، لە ساڵی ١٩٧٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، (لەدایکبووی ١٩٧٣) لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی کۆلێژی پزیشکیی زانۆی بەغدادە، لە ٢٠١٥/١/٧ بۆ ٢٠١٦/٨/٢٥ پارێزگاری سلێمانی بووە لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەو برای ئالان فەرەیدوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانییە.

سیاسەت و کار

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٤دا ئاسۆ فەرەیدوونی وەکو پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار دیاریکرد و سەرۆکی لیستی یەکێتیی بوو.

ھەڵبژاردنی ٢٠١٤ی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی لەکاتێکدا بەڕێوەچوو کە کێبڕکییەکی توند لەنێوان یەکێتی و گۆڕان ھەبوو، بەو پێیەی لەدوای دامەزراندنی گۆڕان، یەکەمی پارێزگای سلێمانی لە ھەڵبژاردنەکاندا بزووتنەوەی گۆڕان بوو، ھەروەھا گۆڕان ھەڤاڵ ئەبووبەکری وەکو سەرۆکی لیستی گۆڕان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پاڵێورای وەرگرتنی پۆستی پارێزگار دیاریکرد.

لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکەدا، گۆڕان بە بردنەوەی ١٢ کورسی و یەکێتی بە ١١ کورسی، یەکەم و دووەم بوون. پاش ڕێککەوتنی نێوانیان دوو ساڵی سەرەتا بۆ یەکێتی و دوو ساڵی کۆتایی بۆ گۆڕان دەبێت.

لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەکوو پارێزگاری سلێمانی ھەڵبژێردرا. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا وەکو پارێزگاری سلێمانی دەست بەکاربوو، لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٦ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەخشینی ئاسۆ فەرەیدوونی لە پۆستی پارێزگار یەسەند کرد.

ساڵی ٢٠٢١ لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاسۆ فەرەیدوون خۆی پاڵاوت و سەرکەوتووبوو و توانی ١١,٧٦٥ دەنگ بەدەست بهێنێت.

بڕوانامەکان

    • لە ساڵی ١٩٩٧دا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ھەناوی و نەشتەرگەریی گشتی لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی بەغدا بەدەستھێناوە.
    • لە ساڵی ٢٠٠٧دا بڕوانامەی MRCGP بەدەستھێناوە لە کۆلیژی شاھانەی بەریتانی بۆ پزیشکی خێزانی.
    • لە ساڵی ٢٠٠٨دا بڕوانامەی دکتۆرای (MRCP) بەدەستھێناوە لە کۆلێژی شاھانەی بەریتانی بۆ نەخۆشییەکانی ھەناو و دڵ.
    • لە ساڵی ٢٠١٠دا بڕوانامەی دیبلۆمی باڵای لە وانەوتنەوەی پزیشکی لە زانکۆی وێستمینستەری لەندەن بەدەستھێناوە.
    • لە ساڵی ٢٠١٠دا بڕوانامەی دیبلۆمی باڵای (DCM) بەدەستھێناوە لە نەخۆشییەکانی ھەناویی بەساڵاچوان.


سەرچاوەکان



335 بینین