٥ سوودی گرنگی بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ پێست

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-20-13:55:00 - کۆدی بابەت: 6930
٥ سوودی گرنگی بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ پێست

ناوه‌ڕۆك

بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ پێست

چەندەها ڕێگای گرنگیدان بە پێست و نوێکردنەوەی بوونیان هەیە کە دەبنە هۆی باشترکردنی ڕوخسار و تەندروستبوونی پێست، یەکێک لە ئاسانترین ڕێگاکان کە تا ئێستاش هەر ماوەتەوە بریتییە لە بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ پێست، کە بریتییە لە دانانی سەهۆڵ لەسەر پێستت بۆ بەدەستهێنانی سوودەکانی پێست بەهۆی هۆکارێکی ساردکەرەوەوە، چەند ڕێگایەک هەیە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ جێبەجێ کردنی سەهۆڵ لەسەر ڕووخسارت، بەڵام سەرەکیترینیان بریتییە لە بەکارهێنانی ٤-٥ کڵۆ سەهۆڵی بچووک کە دەیخەیتە ناو پارچە قوماشێکی نەرم یاخود دەستەسڕێکەوە، پاشان سەهۆڵە داپۆشراوەکە بجووڵێنە بە شێوەی جوڵەی بازنەیی لەسەر ناوچەکانی پێستت کە دەتەوێت ئەم چارەسەرەی لەسەر بەکاربهێنیت، پاشان بە درێژای ڕوومەت و ناوچەوان بیجوڵێنە، هەروەها ئەم چارەسەرە کاریگەرییەکی باشی دەبێت کاتێک لەسەر لێو، هێڵەکانی شەویلگە، لووت و چەناگە بەکاریدێنیت.

٥ سوودی گرنگی بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ پێست

کەمبوونەوەی چەوری

لە نێوان گرنگترین سوودەکانی چارەسەر بە بەکارهێنانی سەهۆڵ ئەوەیە کە سەهۆڵ دەتوانێت چەوری پێست کەم بکاتەوە، هەروەها دەتوانێت ئەو بڕە زیپکە کەم بکاتەوە کە تۆ پێوەی دەناڵێنیت، پێستی چەور دەکرێت کێشەیەکی بەرچاو بێت بۆ هەر کەسێک کە ئەزموونی کردووە، کێشە سەرەکییەکە ئەوەیە کە دەستلێدان لەو چەورییە تەنها دەبێتە هۆی خراپترکردنی تەندروستی و کوالیتی پێست، بەڵام لەلایەکی ترەوە، بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ پێست دەتوانێت قەبارەی زیپکە و چاڵەکانی پێست کەمبکاتەوە بەبێ ئەوەی زیان بە پێست بگات، هەروەها پێست باشتر و جوانتر دەردەکەوێت، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چەوری پێست کە سوودەکانی ڕزگاربوون لە چەوری زیادەی پێست بریتییە لە کەمبوونەوەی زیپکە، کونە ڕەشەکانی سەر پێست، پاراستنی پێست لە تێکچوون و هەروها پاراستنی پێست لە جۆرەکانی دیکەی زیپکە.

کەمبوونەوەی زیپکە و تێکچوونی پێست

وەک لە سەرەوەدا ئاماژەی پێدرا، بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ پێست دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی زیپکە و تێکچوونەکانی پێست لەسەر ڕووخسار، کاتێک کە زیپکەیەک لەسەر ڕووخسارت دروستدەبێت، ئەوا سەهۆڵ وەک چارەسەرێک دەتوانێت ڕێگە لە زیاتر گەورەبوونی زیپکەکە بگرێت، و کاتێک سەهۆڵەکە دەخەیتە سەر زیپکەکە، چەند چرکەیەک سەهۆڵەکە لەسەر زیپکەکە بوەستێنە تاکوو هەست بە سڕبوون دەکەیت، هۆکاری ئەوەی کە سەهۆڵ یارمەتی کەمبوونەوەی زیپکە و تێکچوونەکانی پێست دەدات لەبەر ئەوەیە کە سەهۆڵ ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر هەوکردنەکان، هەروەها زۆر گرنگە کە بزانیت هەوکردن هۆکاری سەرەکی دروستبوون و گەورەبوونی زیپکەکانە، ئەگەر تووشی هەوکردن یان هەڵئاوسانی پێست ببیت بەهۆکارێک جگە لە زیپکە و تێکچوونی پێست، ئەوا بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ پێستت دەتوانێت هەوکردن و هەڵئاوساوییەکە کەم بکاتەوە، پلەی گەرمی سەهۆڵەکە، لێشاوی خوێن سنوردار دەکات، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەڵئاوساوی و کۆتایی بە ئازارەکانیش دەهێنێت.

لابردنی هەڵئاوساوی و نوێکردنەوەی چاو

کاتێک بە هەر هۆکارێک بێت ناتوانیت بە شەو بە باشی بخەویت یاخود لە ڕۆژەکەتدا کۆمەڵە کارێکی سەختت ئەنجامداوە، ڕوونترین ئاماژە کە دەریدەخات کە تۆ ماندوویت بریتییە لە چاوەکانت و ئەو ناوچەیەی کە دەوری چاوی داوە، ئەگەر دەتەوێت بە شێوەیەکی خێرا چارەسەری هەڵئاوساوی چاو بکەیت کە بە هۆی ماندوویەتییەوە تووشت بووە، ئەوا هەندێک سەهۆڵ یاخود تۆپەڵە لۆکەیەکی سارد بۆ چەند چرکەیەک بخەرە سەر چاوت، بەڵام پێش ئەوەی لۆکەکە بخەیتە سەر چاوت دەبێت لە پێشدا لۆکەکە بگوشیت تاکوو تەواوی ئاوەکەی دەردەچێت، لە ئەنجامدا ئەو ناڕەحەتییەی کە لە چاوەکانتدا هەستی پێ دەکەیت، دەستبەجێ نامێنێت، هەروەها ئەگەر چەند دڵۆپێک ئاوی گوڵی بۆ ناو ئاوە سەهۆڵاوەکە زیادبکەیت، ئەوا بە هەمان شێوە پاش چارەسەرەکە چاوەکانت هەست بە نوێبوونەوە دەکەن، هەروەها دەتوانیت ئەم چارەسەرە بەهۆی قاوەی بەستووەوە ئەنجامبدەیت، چونکە تایبەتمەندیەکانی کافایین یارمەتی دەرن بۆ ڕزگاربوون لە هەڵئاوساوییەکانی ژێر چاوەکان، و هەروەها دەتوانیت چای سەوز بەکاربهێنیت بۆ هەمان مەبەست.

چارەسەری کۆسپ و بەربەستەکانی پێست دەکات

لە کاتێکدا کە مرۆڤ ڕێگاکانی ئارایشت کردن بۆ جوانتر دەرخستنی پێست بەکاردەهێنێت، بەڵام لە ڕاستیدا لە چەند ڕوویەکەوە بەردەوام بەکارهێنانی میکیاج دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست، چونکە بەکارهێنانی میکیاج ڕۆژانە بەبێ گرتنەبەری هیچ هەنگاوێک بۆ پاراستنی پێست دەتوانێت ببێتە هۆی ئەو کێشانەی کە لێیان بێزاربوویت وەک ماندوویەتی پێست و زیپکە، هەروەها جێهێشتنی میکیاج لەسەر پێست بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی دروستبوونی چاڵ و زیپکە، هەروەها ئاستی تێکچونی پێستیش زیاددەکات، بەڵام بە جێبەجێکردنی چارەسەری سەهۆڵی بۆ پێست، دەتوانیت بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی بە هەموو تێکچونێکی پێست بهێنیت، و توانای چارەسەری کۆسپ و بەربەستەکانی پێستت پێدەبەخشێت، بە هۆی ئەم چارەسەرەوە چیتر میکیاج ناتوانێت زیان بە پێست بگەیەنێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کە کاریگەرییە خراپەکانی میکیاجکردن بەهۆی ئەم چارەسەرەوە کۆتاییان پێدێت.

نیشانەکانی پیری کەم دەکاتەوە

کاتێک مرۆڤ تەمەنی گەورەتر دەبێت، بەبێ ویستی خۆی چرچ و لۆچی زیادەبێت و پەرەدەسەنێت، زۆربەی ئەم چرچ و لۆچییەش لە پێستدا ڕوودەدات، هەروەها زۆرینەی ئەم چرچ و لۆچییە لە بەشەکانی ناوچەوان و دەوروبەری دەمدا زیاترە، ئەم نیشانانەی گەرەوبوونی تەمەن زۆر بە زەحمەت دەکرێت لێیان دەرباز ببین و هەروەها هەندێک جار پێش پیربوون دەردەکەون و گەورەتر لە تەمەنی خۆت نیشانت دەدەن، بەڵام ڕێگایەکی ئاسانی وەک بەکارهێنانی سەهۆڵ دەتوانێت نیشانەکانی پیربوون کەمبکاتەوە و ڕووخسارێکی گەنجترت پێببەخشێت.


سەرچاوەکان



714 بینین