میدیا

له‌لایه‌ن: - ڕابەر محەمەد - به‌روار: 2021-10-23-15:25:00 - کۆدی بابەت: 6944
میدیا

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی میدیا

ڕاگەیاندن پێناسەکراوە بە هەر (تەکنەلۆجیا، ناوەند، دامەزراوە)ـیەکی بازرگانی قازانج ویست یان قازانج نەویست، تایبەت یاخود گشتی، فەرمی یان نافەرمی کە ئامانجی گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریەکان و بەرنامەکانی کات بەسەربردنە، میدیاکان بەهۆی کاریگەری زۆریان لەسەر سیاسەت و کۆمەڵگا بە دەسەڵاتی چوارەمی دەوڵەت پێناسە دەکرێن.

میدیا لە هەر جۆرێکیدا لە چوار پێکهاتەی سەرەکی پێکدێت (نێردەر، داهاتوو، وەرگری پەیام، پەیام و ئامرازەکان)، بۆ جوڵاندنی هەر پەیامێکی میدیایی بەسەرکەوتوویی لە هەر جۆرێکی میدیادا پێویستە چوار بنچینەکەی ڕاگەیاندن سەرکەوتووانە کار بکەن.

پێکهاتەکانی میدیا

پەیامنێر

- پێویستە پەیامنێر بڕوای تەواوی بە سەرکەوتنی پەیامەکەی هەبێت.
- هەبوونی شارەزاییەکی باش لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو جۆرە میدیایانەی کە بە کارامەیی و پیشەیی مامەڵە دەکەن.
- پێویستە پەیامنێر هاندەر بێت.
- هەڵوێستەکانی ئەرێنی بێت بەرامبەر بە خۆی و پەیامەکەی و ئەو وەرگرەی کە پەیامەکەی پێدەگات.
- زانیاری فراوان پەیوەست بە بابەتەکەی بزانێت.
- پەیامنێر پێویستە لە ڕێگەی شێوازێکی میدیایی ئاسانکراو و گونجاو لەگەڵ سیستەمی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدا زانیارییەکان بگەیەنێت.

داهاتوو

بە واتای ڕای گشتیش دێت، کە لە چوار کۆڵەکە هەرە گرنگەکەی ڕاگەیاندن و جۆرەکانی میدیایە، پڕۆسە ڕاگەیاندن سەرناکەوێت ئەگەر بینەران لایەنی پەروەردەییان لاواز بێت چونکە بینەران بەرژەوەندی هاوبەش و چالاکی کۆمەڵایەتییان هەیە.
پەیامنێری سەرکەوتوو یەک جۆر میدیا وەک گونجاوترین ئامڕازی گەیاندنی پەیامەکەی هەڵدەبژێرێت بە لەبەرچاوگرتنی ڕادەی پەروەردەیی، ڕەگەزەکە "نێر یان مێ" و تەمەنەکەی، جگە لە بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووری و مێژوویی.

پەیام

پەیامی میدیایی سەرکەوتوو ئەو پەیامەیە کە لەگەڵ ڕای زۆرینەدا ڕێک بێت و لەو مەودایانەدا دووبارە ببێتەوە کە دوورن لە تاکڕەوی، پەیام دوو ئامانجی هەیە کە پێویستە کەسی میدیایی لەبەرچاوی بگرێت:
- ئامانجێکی بەپەلە وەک ئەوەی لە پەیامە  تەماشاکراوەکاندا نیشان دراوە.
-  ئامانجێکی دواخراو بۆ داهاتوو کە لە پەیام و ڕێنوێنییە ئایینیەکاندا دەردەکەوێت.

ئامراز

مەبەست لێی هەر جۆرە میدیایەکە، چونکە جۆرەکان و ئامرازەکانی میدیا گرنگن و بە کرداری گرنگەوە پەیوەستن، وەکو: 
- ئەو کارە کۆمەڵایەتییەی کە گرنگی دەدات بە کۆمەڵگا و ئەو ڕووداوانەی لە نێویدایە.
-  ئەو کارە پەروەردەییەی کە پەیوەستە بە فێرکردنی لێهاتوویی نوێ و زانیاری و ڕەوشتەوە.
- ئەو کارەی کە پەیوەستە بە بازاڕکردن  و تێدەکۆشێت بۆ برەودان بە کاڵا و بیرۆکەکان و بەرنامەکان.
- ئەو کارەی پەیوەستە بە خزمەتگوزاری گشتییەوە.
- ئەو کارەی پەیوەستە بە قایلکردنەوە، هەروەها هەوڵدەدات بۆ گۆڕین یان ڕەتکردنەوە یان برەودان بە هەڵسوکەوت و ڕەوتەکانی ناو کۆمەڵگا.

جۆرەکانی میدیا

جۆرەکانی میدیا جیاوازن بەپێی ئامرازەکان بۆ نموونە پەیامی سیاسی پێویستی بە زانیاری گشتی هەیە، لە کاتێکدا پەیامی کەسیی پێویستی بە جۆری دیاریکراوی میدیا هەیە، جۆرەکانی میدیا دابەشکراون بەسەر سێ جۆری سەرەکی :
- میدیای نووسراو یان چاپکراو: ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوە لاپەڕەییەکان دەگرێتەوە.
- میدیای بینراو: تەلەفیزیۆن، کۆمپیوتەر و مۆبایل دەگرێتەوە.
- میدیای دەنگ: ڕادیۆ دەگرێتەوە.

لەگەڵ شۆڕشی پەیوەندییەکان و سەرهەڵدانی ئینتەرنێت و پەرەسەندنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، جۆرەکانی تری میدیا وەک ڕۆژنامەگەری ئەلیکترۆنی کە لەوانەیە لەلایەن سێ هۆکاری پێشووەوە هاوبەشی بکرێن کە بە میدیای دیجیتاڵی ناسراون ئەوانیش: فەیسبووک و واتسئەپ و یوتیوبن کە لە ڕێگەیەوە پەیام یان ڕیکلامی ڕاگەیاندن دەتوانێت بە هەموو جیهان بگات، وە ئاڵوگۆڕی زانیاری ئاسان دەکات، هەروەها هەوڵەکان پاشەکەوت دەکات.

میدیا و نەبوونی بەها ئەخلاقییەکان

وەک پێشتر ئاماژەی پێکرا هەموو میدیاکارێک دەبێت کۆمەڵێک بەهای ئەخلاقی و ڕەفتاری تایبەت بە پیشەی ڕاگەیاندنی هەبێت، بەڵام هەندێک لە میدیاکاران یان هەندێک لە ڕێکخراوە میدیاییەکان تووشی نەبوونی بەها ئەخلاقییەکان و لادان لە ئاکاری جوان دەبن، وەکو:

- هاندان بۆ کاری خراپ.
- فشار خستنە سەر وڵاتانی تر.
- شێواندن و هەڵخەڵەتاندن.
- هێرشکردنی میدیایی بۆ سەر کەسایەتییەکان.

هێربێرت شیلەر نووسەری ئەمریکی لە کتێبی دەستکاریکردنی مێشکدا گوتوویەتی: "هەر کەسێک کۆنتڕۆڵی میدیا بکات، مێشک کۆنترۆڵ دەکات، وەک ئەوەی جیهان بوو بە گوندێکی بچووک کە هەواڵ و زانیاری و ڕیکلامی تێدا ڕژاوە بەجۆرێک مرۆڤایەتی پێشتر پێی ئاشنا نەبوو".


سەرچاوەکان



4106 بینین