عەبدوللەتیف سەلەفی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-11-05-12:44:00 - کۆدی بابەت: 7095
عەبدوللەتیف سەلەفی

ناوه‌ڕۆك

مەلا عەبدولەتیف

عەبدولەتیف ئەحمەد ناسراو بە عەبدولەتیف سەلەفی، ناوی تەواوی عەبدولـەتیف ئەحمەد مستەفایە. لە ناوەندە ئیسلامییەکاندا بە (ئەبو عەبدولحەق کوردی) ناسراوە، مامۆستایەکی ئایینی سەلەفییە و سەرکردەی ڕەوتی سەلەفییە لە کوردستان و لە مزگەوتی بەهەشت کاری وتاربێژی دەکات.

ژیان

عبداللطیف احمد لە ساڵی ١٩٦٩ لەدایكبووە، دوای تەواو كردنی خوێندنی ئامادەیی لە زانكۆی المستنصریە وەردەگیرێت، ساڵی ١٩٩٢ لە چوارقوڕنە دەبێت بە مامۆستا و پاشان بۆ فێربوونی زانستی شەرعیی سەردانی وڵاتانی ئیسلامی دەكات و زیاتر لە ساڵێك بۆ دەستكەوتنی زانستی شەرعیی لای (مقبل بن هادی الوادعی) ماوەتەوە کە یەکێکە لە لە كەسایەتییە دیارەكانی رێبازی سەلەفی،

دوای گەڕانەوەی مەلا عەبدولەتیف بۆ كوردستان لەدوای ساڵی ٢٠٠٠، لە ماوەیەکی کەمدا توانی خۆی بەسەر ڕەوتی سەلەفیدا زاڵ بکات و ببێتە ژمارە یەک لەو تەوژمەدا، ساڵی ٢٠٠٢ کۆوارێکی بەناوی (ڕێگای ڕاست) بڵاوکردەوە لەژێر دروشمی (وان هذا صراطی مستقیما فاتبعوه ولا تتبعوا السبل فتفترق بكم عن سبیلە)، سەرنووسەری گۆڤارەکە مەلا عەبدولەتیف و دەستەی نووسەرانیش لە هەریەک لە مەلا عەبدولکەریم محەمەد و محەمەدی مەلا فایەق و خەلیل ئەحمەد کەلاری پێکهاتبوون.

دواتر مەلا عەبدولەتیف دەڕواتە شاری تکریت بۆ تەواوکردنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی تکریت وەردەگیرێت، دوای چەند مانگێک بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج ڕوو لە وڵاتی سعوودیە دەکات و لەوێ چاوی بە شێخ ڕەبیعی کوڕی هادی مەدخەلی دەکەوێت. هەر لە وڵاتی سعوودیە و لە دواتردا دکتۆرایەک بەدەست دەهێنێت.

عەبدولەتیف سەلەفی خاوەنی کەناڵی ئامۆژگارییە و سێ خێزان و چواردە منداڵی هەیە.


سەرچاوەکان



810 بینین