سوودەکانی ئالۆڤێرا

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-11-16-21:00:00 - کۆدی بابەت: 7201
سوودەکانی ئالۆڤێرا

ناوه‌ڕۆك

سوودە تەندروستییە شاراوەکانی ئالۆڤێرا

بەڵگەی تەواومان لەبەردەستدا نییە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئالۆڤێرا دەتوانێت چارەسەری هەموو ئەو کێشە تەندروستیانە بکات کە دەگووترێت یارمەتی چارەسەرکردنیان دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا بانگەشەکان زۆر و هەمەجۆرن، لەوانە:

  1. یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات: بەپێی پەیمانگای نەتەوەیی زانستە تەندروستییە ژینگەییەکان (NIEHS)، ئالۆ لەیتێکس ماددەی کیمایی ئالۆی تێدایە لەگەڵ ئاوێتەیەکی بلووری زەرد کە تایبەتمەندییە ڕەوان‌کەرەوەکان دەداتە ئالۆڤێرا و دەشێت ژانی قەبزی کەم بکاتەوە و چارەسەری بکات, قەبزی نیشانەیەکە بە گشتی لە نەخۆشەکانی چاودێری سەرەتاییدا دەبیندرێت و هەروەها لەگەڵ نەخۆشییە درێژخایەنەکانی کرداری ئەزمکردنی خۆراکیشدا ڕوو دەدات، وەکو کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ناسک یان هەستیار کە دۆخێکی ڕیخۆڵەکانە و دەبێتە هۆی ژان و برک و زگەشۆرە (IBS), شیکردنەوەیەک لە سێ لێکۆڵینەوەی کۆنتڕۆڵکراوی هەڕەمەکی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2018 لە بڵاونامەی دەماری نۆشدەریی ڕشتی ھەرس و جووڵۆکی بڵاو کراوەتەوە، پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئالۆڤێرا لەوانەیە سودی هەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی قەبزی بوون، هەروەها چارەسەری کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ناسک یان هەستیار (IBS)یش لەخۆدەگرێت، ئەمەش بەهۆی کاریگەری ماددەی ڕەوان‌کەری ئالۆڤێرا و توانای زیادکردنی ئاو لە بۆشایی ناو ڕیخۆڵەدا.
  2. چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێست، وەکو دەردە سەدەفی و زیپکەی گەنجانە: کرێمەکانی ئالۆڤێرا کاریگەری هێورکەرەوەیان هەیە لەسەر پێست و لە لێکۆڵینەوەکاندا نیشاندراوە کە یارمەتی کەمکردنەوەی خوران و هەوکردن دەدات، هەروەها لە لێکۆڵینەوەیەکی پێشووی ئالۆڤێرادا توێژەران ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕووەکەکە توانای ڕێگریکردنی لە بەرهەمهێنانی پرۆستاگلاندین E2 دا هەیە، کە ئەمانیش جۆرە چەورییەکن بە ناوی (لیپیدس) و نەک هەر ڕۆڵیان لە پرۆسەی هەوکردندا هەیە بەڵکو لە چەورەڕژێنیشدا چالاکن، کە دەشێت بە پێی توێژینەوەکانی تری پێشوو ببنەهۆی ئاوسان و سووربوونەوەی پێست.
  3. کەمکردنەوەی سووتانەوە بەهۆی تیشکی خۆرەوە: هەندێک کەس بەوپەڕی بڕوابەخۆبوونەوە باسی کاریگەری ئالۆڤێرا دەکەن بۆ کەمکردنەوە و هێورکردنەوەی ئازاری سووتانەوەی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە، لەوانەیە خۆتان جێڵە ناوازەکەی ئالۆڤێراتان تاقی کردبێتەوە، و بەپێی دامەزراوەی شێرپەنجەی پێست، ئالۆڤێرا بە گشتی بەکارهێنانی سەلامەتە بۆ هێورکردنەوە و نەرمکردنەوەی سووتاوی بەر خۆر، بەڵام توێژینەوەکە پشتگیری ئەو بانگەشەیە دەکات کە توانای ئالۆڤێرا بۆ چاکبوونەوەی پێست بەشێوەیەکی خێراتر کەمە و زۆر نییە, لە توێژینەوەیەکی بچووکی ڕابردوودا هاتووە کە ئالۆڤێرا بەکارهێنرا و درا لەو ناوچەیەیی کە بە خۆری بەرهەمهێنراوی تاقیگەیی سوتێنرابوو و بۆیان دەرکەوت کە هیچ کاریگەرییەکی نەبوو لەسەر کەمکردنەوەی سووربوونەوەی ناوچەکە کاتێک بەراوردکرا لەگەڵ نیمچەدەرمان.
  4. چارەسەرکردنی برین: هەرچەندە ڕێی تێدەچێت کە ئالۆڤێرا کاریگەری نەبێت لە چارەسەرکردنی سووتاویدا، بەڵام دەشێت بەکارهێنانی ببێتەهۆی کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئازاری سوتانی پلە یەک یان پلە دوو، لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر 371 نەخۆشی لەبەرخۆرسووتاو کرا، توێژەران بۆیان دەرکەوت کە کاتەکانی چاکبوونەوە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە ئالۆڤێرایان بۆ سەر ناوچە سووتاوەکانیان بەکارهێناوە نزیکەی نۆ ڕۆژ کەمترە لەو کەسانەی بەکاریان نەهێناوە.
  5. کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئازاری دڵەکزە: لە تاقیکردنەوەیەکی فڕۆکەوانیدا کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2015 لە گۆڤاری پزیشکی نەریتی چینی بڵاوکراوەتەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوت کە ئاوگی ئالۆڤێرای ستاندارد بە شێوەی شرووب یارمەتی کەمکردنەوەی چەندین نیشانەکانی نەخۆشی گەڕانەوەی گەدەیی سوورێنچکی (GERD) و دڵەکزە و قڕقێنەدانەوە و ڕشانەوەیدا لە ماوەی چوار هەفتەدا, ئەمە لەوانەیە بەهۆی پەیوەندی نەخۆشی گەڕانەوەی گەدەیی سوورێنچکی (GERD) بە هەوکردنەوە بێت، ئالۆڤێرا تایبەتمەندی دژە هەوکردن (دژەئۆکسید) و دژە برینی هەیە کە ئەمیش لێکۆڵینەوە لەسەر هەندێک ئاژەڵ و نەخۆش کراوە کە نەخۆشی قۆڵۆن (IBD) یان هەبوو، وەک توێژینەوەی پێشوو پێشنیاری دەکات.
  6. نزمکردنەوەی ئاستی شەکری ناو خوێن: تاقیکردنەوەیەکی پێشووی پزیشکی بۆی دەرکەوت کە خواردنەوەی دوو کەوچکی چێشت شەربەتی ئالۆڤێرا لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی دوو هەفتە یارمەتی دابەزینی ئاستی شەکری ناو خوێن دەدات لە نێوان نەخۆشانی شەکرەی جۆری دوودا، هەروەها ئاستی تریگلیسێرید لە بەشداربوواندا باشتر بوو کە لەوانەیە سوودێکی زیاتری هەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چونکە مەترسی زیاتری نەخۆشییەکانی دڵیان لەسەرە کە پەیوەندی بە تریگلیسێرید و ڕێژەی نائاسایی کۆلیستڕۆڵەوە هەیە.

سوودەکانی ئالۆڤێرا بۆ جوانکاری

ئالۆڤێرا بەشێکی پێکهێنەرە لە جیهانی جوانی و جوانکاریدا، دەتوانیت لە هەموو شتێکدا بیدۆزیتەوە، لە کرێمە شێدارکەرەوەکان و تۆنەرەکان (جۆرە کرێمێکە بۆ نەرمکردنەوەی پێست) و شامپۆکان و هەروەها لە بەرهەمەکانی بەهێزکردنی قژ و چارەسەرکردنی کێشەکانی قژدا بەکاردیت، تەنانەت ڕێکخراوێکی بازرگانی بەرهەمەکان هەیە بە ناوی ئالۆڤێستا، ئەو بەرهەمانە بە شێوەیەک دروستکراون کە پێستی هەستیار بپارێزن, ڕووەکی ئالۆڤێرا بە شێدارکردنەوە و ڕەونەق بەخشین بە پێست بەناوبانگە، هەروەها دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسیدەکانی وەکو ڤیتامین A و ڤیتامین C و ڤیتامین E و حەوت لە هەشت ترشەڵۆکی ئەمینۆی بنەڕەتی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا بە تایبەتمەندییەکانی دژە هەوکردنی ناسراوە، هەرچەندە هەندێک لە ڕەخنەگران دەڵێن لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە پێش ئەوەی بڵێین بە دڵنیاییەوە ئەوەی پێی گەیشتووین دروستە, لە تاقیکردنەوەیەکی بچووکی هەڕەمەکی ڕابردوودا کە لەسەر 60 کەس کراوە ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە جیڵی ئالۆڤێرا یارمەتی چارەسەرکردنی برینەکانی زیپکە دەدات کاتێک لەگەڵ ئەو کرێمانەدا تێکەڵ دەبێت کە هەریەک لە دوو ئیزۆمێری ترشەڵۆکێ C20H28O2 کە لە ڤیتامین A بەرهەم دێنرێن، هەروەها توێژینەوەیەکی دیکەشدا دەرکەوتووە کە ئالۆڤێرا توانای دژە پیری هەیە، توێژەران بۆ ماوەی سێ مانگ لە ڕۆژێکدا دووجار دەرمانی جێڵی ئالۆڤێرایان بە شێوەی زارەکی دا بە 30 ئافرەت، ئافرەتەکان تێبینی گۆڕان و باشتربوونی چرچەکان و جیڕی پێستیان کرد، وادانرا کە لەوانەیە زیادبوونی بەرهەمهێنانی کۆلاجین هۆی باشتربوونی چرچیەکانی پێستیان بێت, هەروەها دەشێت لە بەرهەمەکانی چاودێری قژیشدا ئالۆڤێرا بدۆزیتەوه، بە وتەی پێگەی (بێردی) هەندێک لە شارەزایانی جوانی ڕاستەوخۆ جێڵی ناو گەڵاکان دەدەن لە قژیان و وەکو بەرهەمێکی بەهێزکردن و ڕەونەقدارکردنی قژ بەکاری دەهێنن.


سەرچاوەکان



2069 بینین