داگیرکردنی سەربازی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-11-18-21:29:00 - کۆدی بابەت: 7213
داگیرکردنی سەربازی

ناوه‌ڕۆك

داگیرکردنی عەسکەری

داگیرکاری سەربازی، گیرسانەوەی سەربازی یاخود الاحتلال العسكري (بە ئینگلیزی: belligerent occupation) کۆنتڕۆڵکردنی کاتی ماوەکورت یان درێژە لەلایەن دەسەڵاتێکەوە بۆ سەر ناوچەیەک کە لەژێر دەسەڵاتی لایەنێکی دیکەدایە بەبێ ڕەزامەندی دەسەڵاتی لایەنی بەرانبەر، ئەو شوێنەی داگیردەکرێت پێی دەوترێت (زەوی داگیرکراو - الأرض المحتلّة)، ویستی لایەنی داگیرکەر لە داگیرکاریدا گرتنە دەستی دەسەڵاتی ناوچەکە و بەڕێوبردنیەتی تا ئەوکاتەی دۆخی ئارام دەبێتەوە و لە سوودی دەبێت، هەندێک کات ئەو ناوچەی داگیردەکرێت لەلایەن حکومەتی سەربازییەوە بەڕێوەدەبرێت بەڵام مەرج نییە هەمیشە وابێت، هەندێک کات داگیرکردنەکە لەلایەن چەند دەوڵەتێکەوە ئەنجام دەدرێت کە لەلایەن بەشێکییەوە سەرکردایەتی دەکرێت.

دەسەڵات لە دەستی کەسانی ناوچەکە دەبێت لەژێر چاودێری لایەنی داگیرکەر هەتاوەکوو دۆخەکە دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی و گرەنتی دەکرێت، بەمەش داگیرکردنی سەربازی لە (استعمار - داگیرکردن) جیادەکرێتەوە بەوەی ویستی دەسەڵاتی هەمیشەیی نییە لە ناوچەکەدا و بۆ ماوەیەکی کاتییە.

یاساکان

لەلایەن لیژنە نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەکانی لاهای لە ١٩٠٧ و جنێفی ١٩٤٩ چەندین یاسای تایبەت بە جەنگ و داگیرکاری هەن، هەموو یاساکانیش ئەم لایەنانە دەگرنەوە:

  • ئەرک و مافەکانی دەسەڵاتی بەڕێوبەریی داگیرکردنەکە
  • پاراستنی کەسانی مەدەنی
  • مامەڵە لەگەڵ دیلی جەنگ
  • ڕێکخستنی هەڵمەتە هاوکارییەکان
  • بڕینی بلیتی گەشتکردن
  • مافی موڵکداری دانیشتوان
  • مامەڵەکردن لەگەڵ کولتوور و لایەنی ڕۆشنبیری و هونەری
  • ڕێکخستنی ئاوارەکان و زۆر شتی دیکە دوای وەستانی چالاکییە شەڕانگێزەکان

نموونە

لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە زۆر داگیرکاری سەربازی ڕوویانداوە کە هەندێکیان بوونەتە هۆی دروستبوونی دەسەڵاتێکی نوێ و گۆڕانی سیستمی ناوچەکە، وەک داگیرکردنی نامیبیا لەلایەن ئەفریقای باشوور، داگیرکردنی تیمۆری ڕۆژهەڵات لەلایەن ئەندەنوسیاوە، لەگەڵ داگیرکردنی قوبڕسی باکوور لەلایەن تورکیاوە.

ساڵی ١٩٤٨ وڵاتی ئیسرائیل لەناوجەرگەی وڵاتی فەڵەستینەوە خۆی دروستکرد و ئەوەش بە درێژترین ماوەی داگیرکردن دادەنرێت لە سەردەمی نوێدا، هەروەها داگیرکردنی دوورگەکانی هاوای لەلایەن ئەمریکا و دوورگەکانی فۆکلاند لەلایەن شانشینی یەکگرتووەوە، داگیرکردنی تبت لەلایەن چین.

  • داگیرکردنی ناوچەی قاش بەرکا لە ساڵی ٢٠٠٠، لە ماوەی جەنگی ئیریتریا و ئەسیوبیا
  • داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا لە ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٣
  • داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی سۆماڵ لە ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٩
  • داگیرکردنی گۆری و بۆتی لەلایەن ڕووسیاوە لە ماوەی جەنگی ڕووسیا و جۆرجیا لە ٢٠٠٨
  • داگیرکردنی قرم لەلایەن ڕووسیاوە لە ماوەی ناکۆکی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ٢٠١٤
  • داگیرکردنی سقطری لە جەنگی یەمەن لە ٢٠١٨ 


سەرچاوەکان



638 بینین