قژ هەڵوەرین

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-11-19-21:46:00 - کۆدی بابەت: 7217
قژ هەڵوەرین

ناوه‌ڕۆك

نیشانەکانی قژ هەڵوەرین

قژ هەڵوەرین کۆمەڵێک هۆکاری زۆری هەیە، بەڵام ئەوەی کە نیشانەی قژ هەڵوەرینە ئەوەیە کە قژت یان تەنکە، یاخود قژەکە وردە وردە دەکەوێتە خوارەوە، و دەتوانێت دووبارە خۆی دروستبکاتەوە، یاخود پێویستی بە چارەسەر هەیە تا دووبارە دروستببێتەوە، یان پێویستی بە گرنگی پێدانی خێرایە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژە هەمیشەییەکە.

لە کاتێکدا زۆرینەی کێشەکانی قژ هەڵوەرین دەکرێت چارەسەر بکرێن بە شێوازێکی سەرکەوتوانە، بەڵام کلیلی چارەسەرەکە ئەوەیە کە هۆکاری قژ هەڵوەرینەکەت بدۆزیتەوە، بەبێ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە بە دروستی، زۆرجار چارەسەرەکە بێ کاریگەر دەبێت.

هۆکارەکانی قژ هەڵوەرین

قژ هەڵوەرینی بۆماوەیی

ژن و پیاو هەردووکیان پەرە بەم جۆرە قژ هەڵوەرینە دەدەن، کە باوترین هۆکاری قژ هەڵوەرینە لە جیهاندا، له‌ پیاودا پێی ده‌وترێت شێوازی قژ وه‌رینی نێرینه‌كان و له‌ ژنه‌كاندا پێی ده‌وترێت شێوازی قژ وه‌رینی مێینه‌كان بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا لە پیاودا قژ هەڵوەرین زیاتر گەشە دەکات یان ئافرەت، لە ئافرەتدا، یەکەم نیشانەی بەرچاو لە هەڵوەرینی قژی کە بە بۆماوەیی بۆی دەمێنێتەوە بریتییە لەوەی کە قژی تەنک دەبێت یان بۆشایی نێوان تاڵەکانی قژی زیاد دەبێت، هەروەها کاتێک پیاوێکیش بە شێوەی بۆماوەیی قژی دەوەرێت نیشانەکەی بریتیە لە کەمبوونەوەی قژی بەشی پێشەوەی سەر و کەچەڵ بوونی ناوچەیەک لە ناوەڕاستی سەریدا.

چارەسەرەکان دەکرێت یارمەتی وەستاندنی قژ هەڵوەرین و کەمکردنەوەی بدەن، هەروەها دەتوانن یارمەتی دووبارە دروستبوونەوەی قژەکە بدەن، هەتا زووتر دەستبکەیت بە وەرگرتنی چارەسەر، باشتر قژەکە کاردەکات و دەست دەکاتەوە بە گەشە و دروستبوون، هەروەها ئەگەر چارەسەر وەرنەگریت، ئەوا قژەکەت بەردەوام دەبێت لە هەڵوەرین.

تەمەن

بە زیادبوونی تەمەن، زۆرینەی خەڵک تێبینی هەڵوەرینی بەشێکی قژیان دەکەن چونکە بەهۆی زیادبوونی تەمەن گەشەی قژ کەم دەبێتەوە، لە هەندێک بارودۆخدا، کونیلەکانی قژ لە گەشەکردنی قژ دەوەستن، کە دەبێتە هۆی لاوازبوونی قژ لەسەر پێستی سەر، هەروەها قژەکە دەست دەکات بە لەدەستدانی ڕەنگەکەی، هەروەها بەشی پێشەوەی قژی ئافرەتانیش بە شێوەیەکی سروشتی کەم دەبێتەوە، چارەسەر یارمەتی هەندێک لە خەڵک دەدات کە قژیان دووبارە دروست ببێتەوە.

دەردەڕێوی (ڕووتانەوەی ناوچەیی)

نەخۆشی دەردەڕێوی نەخۆشییەکە کاتێک ڕوودەدات کە بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر کونیلەکانی قژ و دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین لە چەند ناوچەیەکی جیاواز لە سەردا، هەروەها دەکرێت لە هەرشوێنێکی جەستەدا ڕووبدات و ببێتە هۆی هەڵوەرینی موو وەک سەر پێست، ناو لووت، گوێ، هەندێک خەڵکیش برۆ و برژانگەکانیان هەڵدەوەرێت.

ئەگەر قژەکە نەیتوانی خۆی دروستبکاتەوە، ئەوا چارەسەرەکان دەتوانن یارمەتیدەربن لە دووبارە دروستبوونەوەی قژەکە.

چارەسەری شێرپەنجە

ئەگەر چارەسەری کیمیاوی وەربگریت یان چارەسەری تیشکت هەبێت بۆ سەر یان مل، لەوانەیە هەموو (یان زۆرینەی) قژت لە دەست بدەیت لە ماوەی چەند هەفتەیەکی دەستپێکردنی چارەسەرەکەدا.

هەندێک جار پاش تەواو بوونی چارەسەرە کیمیاوییەکان یاخود چارەسەری تیشک بۆ سەر و مل، بە ماوەی مانگێک دووبارە قژەکە دەست دەکاتەوە بە گەشە و دروست دەبێتەوە، هەروەها پزیشکی پێست دەتوانێت پێشنیاری هەندێک دەرمانت بۆ بکات کە دەبێتە هۆی خێرا دروستبوونەوەی قژەکە.

بەکارهێنانی کڵاوی سارد (کڵاوێکە خەڵکی پێش ئەوەی چارەسەری کیمیاوی وەرگرن یاخود لەماوەی چارەسەرەکە لەسەری دەکەن) ئەم کڵاوە لەوانەیە ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ بکات.  

منداڵبوون

چەند مانگێکی کەم پاش منداڵبوون یاخود چاکبوونەوە لە نەخۆشی، یاخود بەهۆی هەبوونی برینێکەوە،  لەوانەیە تێبینی هەڵوەرینی بڕێکی زۆر لە قژت بکەیت کە دەکەوێتە سەر پشتییەکەت یاخود بە شانەکەتەوە دەمێنێتەوە، هەروەها ئەمە دووبارە بەهۆی هەبوونی کاتە سەختەکانی وەک جیابوونەوە یاخود مردن و هەبوونی دوودڵی لەکاتی خۆشویستنی کەسێک ڕوودەدات چونکە ئەمانە دەبنە هۆی دروستبوونی فشارێکی زۆر لەسەر کەسەکە. 

ئەگەر فشارەکان کۆتاییان پێهات، لەشت ڕێکدەخرێتە و توێکڵ لێبوونەوەی لە ڕادەبەری پێستت وەستا، ئەوا پاش ئەمانە زۆرینەی خەڵک وا هەستدەکەن کە لەماوەی ٦-٩ مانگ قژە پڕە ئاساییەکەیان دووبارە دەست بە گەشە دەکاتەوە.

گرنگیدانی هەڵە بە قژ

ئەگەر قژت ڕەنگ دەکەیت، یاخود بەڕێگاییەکی کیمیاوی بۆ هەمیشە لولی دەکەیت یان خاوی دەکەیتەوە، یاخود پشوو بە قژت دەدەیت، ئەوا تۆ زیان بە قژت دەگەیەنیت لەجیاتی ئەوەی گرنگی پێبدەیت، هەروەها بەپێی کات ئەم زیانانە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.

تۆ دەتوانیت ڕێگای گرنگیدان بە قژت بگۆڕیت کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێگری لە قژ هەڵوەرین، کاتێک تۆ زیان بە کونیلەکانی پێستت دەگەیەنیت، ئەوان ناتوانن گەشە بە قژەکە بدەن، هەروەها زیانگەیاندنی زۆر بە کونیلەکانی قژەکە دەبێتە هۆی کەچەڵبوونی ناوچەیەکی سەر بۆ هەمیشە. 

بەستنی قژ

ئه‌گه‌ر به‌ گشتی قژت به تووندی ببه‌ستیت بۆ دواوه‌، ده‌كرێت ڕاكێشانی به به‌به‌رده‌وامی ببێته‌ هۆی وه‌رینی قژی هه‌میشه‌یی، ناوی پزیشكی بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ بریتییه‌ له‌ موو وەرین، دەتوانیت ڕێگری لە هەڵوەرینی قژت بکەیت بەهۆی هەندێک گۆڕانکارییەوە.

ناڕێکی هۆڕمۆنەکان

باوترین هۆکاری ئەم ناڕێکییە بریتییە لە نیشانەکانی هەبوونی کیس لە هێلکەدان، ئەمەش دەبێتە هۆی گەورەبوونی کیسی هێلکەدانی ئافرەت، لەگەڵ چەند نیشانەیەکی دیکە، کە دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ، بەکارهێنانی هەندێک جۆری حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی دەتوانێت ببێتە هۆی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان بۆ ماوەیەکی کاتی، هەروەها ئەو ژنانەی کە پەرە بە ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانیان دەدەن دەتوانن تێبینی هەڵوەرینی قژ و تەنکبوونی قژیان بکەن.

نەخۆشی پێست

نەخۆشییەکانی پێست دەبنە هۆی لێبوونەوەی توکڵی پێست و گەرمبوونی ناوچەیەکی دیاریکراوی سەر پێست، لەوانەیە بتوانیت هەندێک خاڵی ڕەشی بچووک لەسەر پێستت ببینیت، کە لەڕاستیدا لە بنکی قژەکە دەمێننەوە، هەروەها هەندێک خەڵک بەشێکی سەریان کەچەڵ دەبێت.

چارەسەرەکان دەتوانن نەخۆشییەکان دووربخەنەوە، کاتێک نەخۆشییەکان کەمبوونەوە، مووەکا یاخود قژەکە دەست دەکاتەوە بە دروستبوون.

دەرمان

کاریگەریەکی لایەنی خراپی هەندێک لە دەرمانەکان بریتییە لە هەڵوەرینی قژ، ئەگەر پێتوایە دەرمانێک دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژت، پرسیار لە دکتۆرەکەت بکە کە ئەو دەرمانەی بۆی نووسیویت دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی قژ شتێکی ئاساییە یاخود نا، زۆر گرنگە هەتا لەگەڵ دکتۆرەکەت قسە نەکەیت واز لە خواردنی دەرمانەکە نەهێنیت، چونکە وەستاندنی هەندێک دەرمان بە شێوەیەکی نادروست دەتوانێت کێشەی تەندروستی دروست بکات، هەروەها دەکرێت دووبارە قژەکە دروست ببێتەوە.

قژ ڕاکێشان

هەندێک کەس بە مەبەستی کەمبوونەوەی فشارەکانیان قژیان ڕادەکێشن، لەوانەشە ئەوان لەو کاتەدا ئاگاداری ئەو کارە نەبن کە ئەنجامی دەدەن، ئەگەر کونیلەکانی قژەکەت تێکنەشکابێت، ئەوا دەکرێت قژەکەت دووبارە دەست بە گەشە بکاتەوە، هەورەها دەبێت واز لە ڕاکێشانی قژ بێنیت. 

نەخۆشی غودە

ئەگەر تۆ کێشەی غودەت هەیە، لەوانەیە تەنکبوونی قژت هەست پێبکەیت، هەندێک کەس باس لەوە دەکەن کە ئەوان تێبینی ئەوە دەکەن کاتێک قژیان شانە دەکەن ژمارەیەکی زۆر قژیان بەهۆی شانەکەوە لێدەبێتەوە و بە شانەکەوە جێ دەمێنێت، پاش چارەسەرکردنی نەخۆشی غودە ئەوا دووبارە قژەکە دەست دەکاتەوە بە گەشە.

کەمی ماددە کانزاییەکان

(ڤیتامین، ئاسن، پڕۆتین، زینک) ئەگەر بڕی تەواوی یەکێک لەم مادانە یان زیاتریان وەرنەگریت، ئەوا تێبینی قژ هەڵوەرینیت دەکەیت، کاتێک جەستەت بڕی تەواوی ماددە خۆراکییەکانی وەرگرت، قژت دەست دەکاتەوە بە گەشە.


سەرچاوەکان



2694 بینین