دوورگەی ساڵت سپرینگ

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2022-01-13-17:35:00 - کۆدی بابەت: 7591
دوورگەی ساڵت سپرینگ

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی دوورگەی ساڵت سپرینگ

دوورگەی ساڵت سپرینگ بە ئینگلیزی (Salt Spring Island)، ساڵت سپرینگ لە زمانی ئینگلیزیدا بە مانای کانی سوێر دێت، ئەم دوورگەیە یەکێکە لە دوورگەکانی کەنداو لە دەریای سالیش لە نێوان بەشی سەرەکی کیشوەری بریتش کۆلۆمبیا، کەنەدا و دوورگەی ڤانکۆڤەر، بەگوێرەی سەرژمێرییەکەی ساڵی 2016 ژمارەی دانیشتوانی ئەم دوورگەیە 10,557 کەسە و ڕووبەری 182.7 کیلۆمەتر دووجا (70.5 میل دووجا) داگیرکردووە، لەگڵ ئەوەشدا ئەم دوورگەیە گەورەترین و ئاوەدانترین دوورگەیە و زۆرترین سەردانیکەری هەیە لەنێو دوورگەکانی کەنداودا، هەروەها گەورەترین گوندی دوورگەکە گوندی گانجیز (Ganges)ـە و دوورگەی ساڵت سپرینگ بە هونەرمەندەکانییەوە بەناوبانگە، سەرەتا گەلە جۆراوجۆرەکانی سالیشان "دانیشتووی ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئەمریکا و کەناری ڕۆژئاوای کەنەدا" لە دوورگەی ساڵت سپرینگدا نیشتەجێ بوون، پێش ئەوەی لە ساڵی 1859 دۆزەرەوە کۆچبەرەکان لە ناوچەکانی دوورگەکەدا جێگیر بن لەو کاتەدا ناوەکەیان گۆڕی و ناونرایەوە دوورگەی ئەدمیڕاڵ (Admiral Island)، هەروەها دوورگەی ساڵت سپرینگ یەکەم دوورگەی کەنداو بوو کە خەڵکی لێی نیشتەجێ بوو لەگەڵ ئەوەشدا یەکەم جێگیرگەی کشتوکاڵی دوورگەکان بوو لە کۆلۆنی دوورگەی ڤانکۆڤەر و یەکەم دوورگەی ناوچەکە بوو کە ڕێگەی بە دانیشتوانەکان دەدا زەوی بکڕن و دەرفەتی کڕینی موڵکی بە دانیشتوانی ناوچەکەکان بەخشیبوو، ئەم دوورگەیە لە ساڵی 1910دا ناوی ئێستای "ساڵت سپرینگ" لێنرایەوە و سەرچاوەی ئەم ناوەش دەگەڕێتەوە بۆ کانییە سوێرەکانی بەشی باکووری دوورگەکە.

‌کەشوهەوا

کەشوهەوای دوورگەی ساڵت سپرینگ کەشوهەوایەکی مامناوەندی ئۆقیانوسییە واتە هاوینی فێنکە و زستانی سارد و باراناوییە، مانگەکانی هاوین وشکن بەهۆی کاریگەری زنجیرە شاخەکانەوە کە ڕێگری لە گەشەکردنی ڕووەک و کەشوهەوای باراناویی دەکات و ئەم ناوچەیە خەریکە دەبێت بە بیابان و مانگەکانی زستانیش بەهۆی ئەو گەردەلوولانەی کە لە خۆرئاواوە بەرەو خۆرهەڵات هەڵدەکات باراناوییە.


سەرچاوەکان



359 بینین