50 ڕستە کە ورەتان پێ دەدات بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-01-16-13:30:00 - کۆدی بابەت: 7611
50 ڕستە کە ورەتان پێ دەدات بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک

ناوه‌ڕۆك

ئەو ڕستانە چین کە ورەت پێ دەدەن؟

  1. من دەتوانم هەر کارێک ئەنجام بدەم: ئەمە ڕستەیەکی سادەیە، بەڵام وتنی دەتوانێت بڕوای ئەوەتان پێ بدات کە دەتوانن هەر کارێک ئەنجام بدەن.
  2. لەبەر ئەم هۆکارە دەتوانم ئەم کارە ئەنجام بدەم: لەبری ئەوەی بەدوای هۆکاردا بگەڕێن بۆ ئەنجام نەدانی کارەکە، بەدوای ئەو هۆکارانەدا بگەڕێن کە واتان لێدەکات کارەکە ئەنجام بدەن.
  3. من شایەنی زیاترم: ئێوە شایەنی ژیانێکی باشترن، پارەیەکی باشتر یان تەندروستییەکی باشتر، هەوڵبدەن بۆ بەدەست هێنانی.
  4. هەرگیز درەنگ نییە: گرنگ نییە لە چی تەمەنێکدان و چی هەلێکتان لەدەست داوە، هیچ کات بۆ بڕیاردانی نوێ و دەستپێکی دووبارە درەنگ نییە.
  5. هەمیشە کارێک هەیە بۆ ئەنجامدان.
  6. هیچ کاتێک، کاتی تایبەت بوونی نییە: ئەگەر چاوەڕێی هاتنی کاتی گونجاون، باشترە لە بیری بکەن. کاتێکی وا بوونی نییە، هەر کاتێک دەست پێ بکەن ئەوە کاتی گونجاوە.
  7. هیچ پلانێک بێ کەموکورتی نییە: هەمیشە لەو پلانەدا کە پێتان وایە تەواوە هەندێ کەموکورتی هەیە.
  8. هەر کەسێک لە شوێنێکەوە دەستی پێکردووە: هیچ کەسێک بە سەرکەوتوویی لەدایک نەبووە، هەر کەسێک لە شوێنێکەوە دەستی پێکردووە و زۆر کات لە سفرەوە دەست پێدەکەن.
  9. لە هەر خولەکێکدا هەنگاوێک پێش دەکەوم: هەوڵ مەدەن لە یەک کاتدا کۆمەڵە کارێک پێکەوە ئەنجام بدەن، هەنگاوی بچوکتر بنێن.
  10. هەموو شتێک باشتر دەبێت: ئەگەر لە سەرەتای کارەکەوە هەموو شتەکان سەختن، هێواش هێواش ئاسانتر و باشتر دەبن.
  11. شکست کاتییە: شکست هێنان شتێکی باشە چونکە زۆربەی کەسە سەرکەوتووەکان دوای چەندین جار شکست هێنان، سەرکەوتوو بوون.
  12. هەر هەڵەیەک دەرفەتێکە بۆ فێربوون.
  13. هەموو سەرنجم دەخەمە سەر ئەو کارەی ئەمڕۆ دەیکەم: ڕووداوەکانی دوێنێ لەبیر بکەن. ئەمڕۆ گرنگە. 
  14. ئەگەر ئاسان بووایە هەموان ئەنجامیان دەدا: هیچ شتێکی بە نرخ بە ئاسانی بەدەست نایەت.
  15. (ڕۆژێک ئەنجامی دەدەم) هەر ئەمڕۆ: ئەگەر لەو کەسانەن کە ئەم ڕستەیە زۆر بەکاردەهێنن (ڕۆژێک ئەنجامی دەدەم)، ئەو ڕۆژە بکەن بە ئەمڕۆ.
  16. بیرکردنەوەی نەرێنی یارمەتی من نادات.
  17. من کاری لەمە قورسترم ئەنجام داوە: بیر لەو کاتانە بکەنەوە کە پێچەوانەی هەموو چاوەڕوانییەکان توانیوتانە سەکەوتوو بن.
  18. هیچ شتێکی بەنرخ بەبێ هەوڵدان بەدەست نایەت.
  19. ئەنجامدانی کارەکە باشترە لە پەشیمانی لە نەکردنی کارەکە.
  20. من پێویستم بە مۆڵەتی کەس نییە: ئەگەر خەڵک وا بیر بکەنەوە کە شێتیت، دەی لێیان بگەڕێ وا بیر بکەنەوە.
  21. هیچ ڕێگایەک نییە بۆ شکست هێنان: کەس ناتوانێت شکستت پێ بهێنتێت، ئەگەر لە ژیانی خۆتدا هیچ کارێک نەکەیت ئەو کاتە دەتوانی بڵێی شکست ناهێنم.
  22. من دەتوانم چارەنووسی خۆم کۆنترۆڵ بکەم: ئێوە بڕیار دەدەن کە ببن بە کێ.
  23. بڕیاری ماندووکەر ئەنجامی ماندووکەریشی دەبێت، بڕیاری پڕ جۆش و خرۆش بدەن. 
  24. سەرکێشی شایەنی ئەوەیە ئەنجامی بدەی. 
  25. بوونی یاسا هەستی ئارامیم پێ دەدات. 
  26. بیرۆکەکانی من هەمیشە جیاوازە. 
  27. من پاڵپشتم هەیە. 
  28. ئەزموون هەمیشە بەنرخە: تەنانەت ئەگەر بە ئامانجەکەش نەگەیت، ئەزموونێکی گرنگ تاقی بکەرەوە. 
  29. کاری قورس، خۆی پاداشتە: هەر ئەوەی کە هەوڵ دەدەن، خۆی هەستێکی باشە.
  30. هەموو ڕۆژێک هەژمار دەکرێت: ئەمڕۆ، بەیانی و دووسبەی، ئەو قۆناغانەن کە دەتانگەیەنن بە ئامانجەکانتان. 
  31.  ئەو شتەی من دەیبینم گرنگە، نەک ئەوەی کەسانی تر دەیبینن، گرنگی مەدەن بە تێڕوانینی ئەوانی تر و بیر لە خۆتان بکەنەوە. 
  32. هیچ کێشەیەک نییە کە نەتوانم چارەسەری بکەم.
  33. ئەنجامدانی کاری ئاسایی، ژیانێکی ئاساییم پێ دەدات، کەوایە ڕێگا مەدەن ژیانتان تەنها بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوام بێت. 
  34. دەکرێت هەموو شتێک باش ببێت. 
  35. هەر شتێک کە پێویستە بیزانم، فێری دەبم. 
  36. دەتوانم لە هەر شتێکدا کە دەمەوێت شارەزایی پەیدا بکەم. 
  37. هێز و ویست لە مێشکی خۆمەوە سەرچاوە دەگرێت: ئێوە دەتوانن بە هەر شتێک بگەن کە دەتانەوێت، تەنها دەبێت بتانەوێت. 
  38. دەزانم کە چیم دەوێت: ئامانجی سەرەکی خۆتان بناسن و وێنای بکەن.
  39. هەستەکان ئەنجامی بیرکردنەوەکانن: ئەگەر دەترسن و دڵنیا نین، بزانن ئەمە تەنها بیرکردنەوەی خۆتانە کە ئەو هەستانە دروست دەکەن. دواتر دەتوانن کۆنتڕۆڵیان بکەن.
  40. هەوڵدان و شکست هێنان باشترە لە ئەنجام نەدانی هیچ کارێک. 
  41. من ئەو کەسەم کە دەمەوێت. 
  42. من ناتوانم براوەبم، مەگەر ئەوەی هەوڵ بدەم، هەوڵدان تەنها ڕێگای بەدەستهێنانی ئامانجە.
  43. ژیانی من ئەنجامی بڕیارەکانی خۆمە. 
  44. من لە دوێنێ باشترم. 
  45. هیچ دەستکەوتێکی گرنگ بە شەوێک بەدەست نایەت. 
  46. کاتێک کارەکەم تەواو دەکەم، پاداشتی خۆم دەکەم. 
  47. کارەکە بۆ ئامانجێکی لە خۆم گەورەتر ئەنجام دەدەم. 
  48. هەمیشە دەرفەتی باشتر بوونی هەیە. 
  49. ئەگەر ئامانجێکیش بەدەست نەهێنیت، ئەم هەوڵە خۆی دەبێتە ئەزموونێکی باش.
  50. کاتێک کە دەست پێ دەکەن، هەموو شتێک ئاسانتر دەبێت.


سەرچاوەکان



481 بینین