ژیان بەبێ ڕەشبینی

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-01-21-22:30:00 - کۆدی بابەت: 7658
ژیان بەبێ ڕەشبینی

ناوه‌ڕۆك

ڕەشبینی چییە؟

ڕەشبینی (بە ئینگلیزی: Pessimism)، تێڕوانینێکە کە تێیدا بارودۆخ بەرەو خراپی دەچێت و ئارەزووەکانی کەسێک بەدی نایەت، لەم تێڕوانینەدا، سەختییەکانی ژیان بەسەر خۆشی و شادییەکانی ژیاندا زاڵن، تا ئێستا بووە بەهۆی تێڕوانینی ڕەشبینانەت بۆ هەندێک کەس و هەندێک شت لە خۆت دڵگران بیت و بتەوێت کە بە جۆرێکی تر سەیریان بکەیت؟ ئەگەر ئەم هەستە جوانەت بۆ دروست بووە، ئەم بابەتە دەتوانێت زیاتر یارمەتیت بدات کە لەو ڕەشبینییە ڕزگارت ببێت و ئاسوودەتر بژیت: 

ڕێگاکانی ڕزگاربوون لە ڕەشبینی

• ئەوە بزانە کە لە چی کاتێکدا توشی بیرکردنەوەی نەرێنی دەبیت، ڕەنگە کاتێک کە ماندوو، برسیت یان کاتێک فشاری کاری زۆرت لەسەرە، بیرکردنەوەکانت بگۆڕێت، کۆنتڕۆڵکردنی بیرکردنەوەی نەرێنی یارمەتیت دەدات هۆکارەکەی بزانیت، ئەمەش یارمەتیت دەدات لە کۆتڕۆڵکردنی خۆتدا. 

• زیاتر پەیوەندیت لەگەڵ ئەو کەسانە هەبێت کە هانت نادەن بۆ ڕەشبینی. 

• سزا دابنێ بۆ ڕەشبینییەکانت بۆ نموونە دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆلای ئەو کەسەی ڕەشبینیت بەرانبەر کردووە و داوای لێبوردنی لێ بکەیت.

• ڕستەی ئەرێنی زۆر بەکاربهێنە. بۆ نموونە، من هەمووانم زۆر خۆشدەوێت، من گەشبینم. 

• ئامانجە گەورەکان دابەش بکە بۆ ئامانجی بچووکتر، تاوەکوو کاری زۆر فشاری زۆرت بۆ نەهێنێت، بە گەیشتن بە هەر ئامانجێکی بچووک، پێشکەوتنێکی خۆت دەبینیت، ئەمەش وزەت پێ دەدات بۆ ئەنجامدانی کارەکانی دواتر و ئەو ڕووداوانەی کە بڕیارە لە داهاتوودا ڕووبدەن بە جۆش و خرۆشەوە چاوڕێ دەکەیت.

• واز لەوە بهێنە بەدوای کەموکوڕییەکانی خۆتدا بگەڕێیت. 

• خۆت لەگەڵ بارودۆخدا بگونجێنە. 

• پێش ئەوەی شتێک بڵێیت بیربکەوە، خۆت ناچار بکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک هیچ قسەیەکی نەرێنی نەکەیت، ئەمە بکە بە خوویەک لای خۆت و هەوڵ بدە زیاتر نرخی خۆت و کەسانی چواردەورت بزانیت و قبوڵیان بکەیت.

• تێڕوانینت بگۆڕە و یارمەتی کەسانی نیازمەند بدە چونکە ئەمە یارمەتیت دەدات لایەنە ئەرێنییەکانی ژیانت باشتر ببینیت.

• دوور بکەوە لە کەسانی ڕەشبین چونکە دەکرێت بوونی ئەم کەسانە کاریگەریت لێ بکات. 

• بەهێز بە بزانە چی بۆ ژیانی تۆ باش و پێویستە و توانا و لێهاتووییەکانی خۆت بزانە. 

• لە شوێنێک کە زانیت پێویستت بە یارمەتییە و کەسێک دەتوانێت یارمەتیت بدات داوای یارمەتی بکە.

• دوور بە لە گوێگرتن لە قسەو قسەڵۆک. 

• شەڕ لەگەڵ بیرکردنەوە نەرێنییەکانت بکە هەمیشە بیر لە بابەتی ئەرێنی بکەوە.

• ژیان ئەوەندە بە قورسی مەگرە بۆ خۆت و خێزانەکەت. 

 • بڕوابوون بە خودا و پشت بەستن پێی. هیچ کات خودا لەبیر مەکە!


سەرچاوەکان



1480 بینین