ڕۆژی جیهانیی دایک

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2022-03-10-15:01:00 - کۆدی بابەت: 7951
ڕۆژی جیهانیی دایک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕۆژی جیهانیی دایک (بە عەرەبی: عيد الأم، بە ئینگلیزی: Mother's Day) ڕۆژێکی تایبەتە بە دایکان، لە جیهاندا لە کات و ڕۆژی جیاوازدا ئەو بۆنەیە دەکرێتەوە و کاتەکەی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، لە زۆرێک وڵاتان بە تایبەتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژی 21ـی ئازار و یەکەمین ڕۆژی بەهار بە ڕۆژی دایک دەستنیشان کراوە.
لە هەندێک وڵاتی تر هەشتی مارس بۆ ئەو بۆنەیە دانراوە، لە بەشێکی تری وڵاتان نموونەی ئەمریکا، کەنەدا، ئوستڕاڵیا و زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا، دووەمین یەکشەمەی مانگی ئایار کە 13ـی ئایار دەکات وەکوو ڕۆژی دایک دەستنیشان کراوە.
لەو ڕۆژەدا منداڵ و نەوەکان ڕۆڵی دایکیان بەرز ڕادەگرن، لە ڕێگەی دەربڕینی خۆشەویستیان بۆ دایکیان، بە بەخشینی دیاریی جۆراوجۆر و سازدانی ئاهەنگی خێزانی و سەردانی کردنی دایکیان دڵخۆشی خۆیان بۆ دایکیان دەردەبڕن.

مێژووی دیاریکردنی ڕۆژی دایک

هەر لە کۆنەوە و لە سەردەمی فیرعەونییەکانەوە ڕۆژێک هەبووە کە دیاری تایبەت بەخشراوەتە دایکان، لە زۆرێک لە وێنە و شوێنەوارە مێژووییەکانیان ئەو ڕاستیە سەلمێندراوە و تۆمارکراوە.
بە گشتی مێژووی یادکردنەوەی ئەو بۆنەیە بۆ یەکەم جار دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا، لە ساڵی 1872، نووسەری ئەمریکی "جوولیا ۆرد" بیرۆکەی ئەوەی بۆ دروستبوو کە ڕۆژێک تەرخان بکرێت بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆڵی دایک و ئاهەنگێڕان، بەتایبەتی ئەو ماوەیە لە ئەمریکا تازە جەنگی ناوخۆی وڵات تەواو ببوو، بۆیە ئەو نووسەرە لە ڕێگەی چەند چالاکییەکەوە داوای لە دایکان دەکرد کە دڵخۆش بن و ئاهەنگ بگێڕن، ئەوان لە کڵێساکان کۆدەبوونەوە و وتاری هاندان و بەپێزیان بۆ دەدرا.
پاشان لە ساڵی 1907 ژنە چالاکوانی ئەمریکی "ئانا گارڤس" زیاتر گرنگی بەو بۆنەیە دا، هەوڵی زۆری دا کە ئەو بۆنەیە بکرێتە یادێکی نیشتمانی، بۆیە لە ناوچەی گرافتۆنی ویلایەتی ڤێرجینیای ڕۆژئاوا هەستا بە سازدانی کۆبوونەوەیەکی گشتی لە کڵێسا و جەختی لەسەر ڕۆڵی دایک کردەوە و داوای دەکرد گرنگی بەو یادە بدرێت.
دوای پێنج ساڵ و هەوڵدانێکی زۆر هەموو شارە گەورەکانی ویلایەتەکانی ئەمریکا، هەموو ساڵێک ئاهەنگیان دەگێڕا و لەو ڕۆژەدا ڕۆڵی دایکیان بەرز دەنرخاند.
لە ساڵی 1914 سەرۆکی ئەمریکی ئەوکاتە "ودەر وێڵسۆن" ڕۆژی دایکی کرد بە پشووی نیشتمانی فەرمی لە ئەمریکا.


سەرچاوەکان



2266 بینین