بۆچی لە نوێژى نیوەڕۆ و عەسر پێشنوێژ بە دەنگی نزم قورئان دەخوێنێت؟

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-03-17-22:39:00 - کۆدی بابەت: 7993
بۆچی لە نوێژى نیوەڕۆ و عەسر پێشنوێژ بە دەنگی نزم قورئان دەخوێنێت؟

ناوه‌ڕۆك

هۆکارەکان

یەکەم

موسڵمان شوێنکەوتن و چاولێکردنی پەیامبەری خوای لێ داواکراوە هەرچەندە حیکمەت و پەندی کارەکە بزانێت یان نەزانێت ـ خوای گەورە دەفەرموێت :
( لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِى رَسُولِ ٱللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلْيَوْمَ ٱلْءَاخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيرًا)
پێغەمبەری خوا ﷺ پێشەوا و مامۆستای چاكی ئێوەیە چاو له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ بکەن و شوێنى بكه‌ون، به‌ڵام بۆ كه‌سێك كه‌ به‌ ئومێدی خوا و ڕۆژی دوایی و پاداشتی خوای گه‌وره‌ هه‌بێت، یادی خوای گه‌وره‌ی زۆر كردبێت. کە هەرچەند دەبێ دڵنیابین لەوەی کە شەریعەت بەندە لەسەر حیکمەت و پەندی گەورە، بەڵام ئەو حیکمەتە هەندێکی دەزانین و بەهەندێکیشی نەزانین و لای هەندێکیش ئاشکرا و هەندێکیش نەزانراوە.

دووەم

هەندێک لە زانایان باسی حیکمەتی دەنگ بەرزکردنەوەی قورئان خوێندن لە نوێژەکانی شەودا و نزمکردنەوە لە نوێژەکانی ڕۆژدا کردووە و ئەمە کورتەی بۆچوونەکانیانە:
شەو کاتی بێدەنگی و ئارامی و پشووی دڵانە و شەرع وای داناوە کە قورئان بە دەنگی بەرز بخوێنرێت تیایدا بۆ ئەوەی تاموچێژی موناجات و خۆشی گەشتنی بەندە بە پەروەردگاری بکات و بۆ ئەوەی دڵ و زمان و گوێی تێکەڵ بە قورئان خوێندنەکە ببێت کە دەتوانین ئەم ئایەتەی خوای گەورە بکەینە بەڵگە:
( إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيْلِ هِىَ أَشَدُّ وَطْـًٔا وَأَقْوَمُ قِيلًا)
به‌ڕاستی شه‌و بێداریی و گفتوگۆ و پاڕانه‌وه‌ و ڕاز و نیاز له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا زۆر كاریگه‌رتره‌ له‌سه‌ر شانی نوێژكار له‌ نوێژی ڕۆژ. وه‌ بۆ خوێندنی قورئانیش له‌بارتره‌:
(إِنَّ لَكَ فِى ٱلنَّهَارِ سَبْحًا طَوِيلًا) به‌ڕاستی به‌رۆژیشدا مه‌ودای هات و چۆت درێژو فراوانه‌ به‌ده‌م ژیان و گوزه‌رانه‌وه‌ ده‌ڕۆیت، جا كه‌وابوو به‌شێكی شه‌و بۆ خواپه‌رستی دابنێ و به‌ ڕۆژیشدا نان په‌یدا بكه‌ و كاروباری ئایینه‌كه‌ت به‌ڕێ بكه‌.

بۆچوونەکان

ڕای لیژنەی هەمیشەیی فتوا

"ئەم کارە دەکەین بەپێی شوێکەوتنی پەیامبەری خوا و لەهەرکوێ دەنگی بەرزکردبێتەوە دەنگ بەرز دەکەینەوە و دەنگیشی نزم کردبێتەوە دەنگ نزم دەکەینەوە چونکە خوای گەوردەفەرموێت : ( لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِى رَسُولِ ٱللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلْيَوْمَ ٱلْءَاخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيرًا)
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی له‌ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ ئێوه‌ هه‌یه‌ سه‌ر مه‌شقی و پێشه‌وایه‌تی چاك بۆ که‌سێک به‌هیوای خوا و (پاداشتی) ڕۆژی دوایییه‌ زۆر یادی خوا ده‌کات
وە پەیامبەری خوا فەرمویەتی :(صلوا كما رايتموني أصلي) نوێژ بکەن وەک ئەوەی چۆن ئەم بینن نوێژ دەکەم."
فتاوي اللجنۃ الدائمۃ (٦/۳۹٤ـ۳۹۵)

ڕای شێخ بن باز

خوای گەورە زاناترە بە حیکمەت و مەبەستە شەرعیەکانی دەنگ بەرزکردنەوە لەنوێژەکانی کاتی شەو و نزیکترین بۆچوونیش ئەوەیە ـ اللە أعلم ـ کە پەند و حیکمەت ئەوەیە کە خەڵکی لە شەودا لە نوێژەکانی بەیانی و مەغریب و عیشادا سوود زیاتر لەوە دەبینن کە بەدەنگی بەرز قورئانیان بۆ بخوێنرێ و کەمتر سەرقاڵن لەکاتەکانی عەسر و نیوەڕۆ.
مجموع فتاوی ابن باز (۱۱/۱۲۲)


سەرچاوەکان



866 بینین