ڕۆژی شەهیدانی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-20-21:57:00 - کۆدی بابەت: 8012
ڕۆژی شەهیدانی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕۆژی شەهیدی کوردستان یان ڕۆژی شەهید لە کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurdistan's Day of Martyr، بە عەرەبی: يوم شهيد في كردستان) ڕۆژێکی تایبەتە بە شەهیدانی کوردستان و بۆنەیەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێکەوتی (٣٠ـی ئازار) ناودێر کراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتەوە هیچ ڕۆژێک بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە.

مێژوو

لە ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧دا (١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی کۆچی ھەتاوی) قازی محەمەد سەرۆکی کۆماری کوردستان، محەمەد حوسێن سەیفی قازی وەزیری بەرگریی کۆمار‌ و ئەبوولقاسم قازی برای قازی محەمەد لە مەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد لە سێدارە دران. پاش لەسێدارەدانی قازی محەمەد و ھاوڕێیانی، ژمارەیەکی تر لە وەفاداران بە کۆماری کوردستان بە تایبەتی لە فەیزوڵڵابەگییەکانی ناوچەی سەقز لە دار دران‌ و ژمارەیەکی زۆریش لە تێکۆشەرانی بزووتنەوەکە زیندانی کران‌ و ژمارەیەکی زۆریش لە چالاکانی کورد چوونە وڵاتانی دەرەوە. لە رۆژھەڵاتی کوردستان رۆژی شەهیدکردنی قازی محەمەد وەک ڕۆژی شەھیدانی کوردستان ناودێر کراوە.


سەرچاوەکان



791 بینین