من سامیم (٢٠١٤)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-05-23:27:00 - کۆدی بابەت: 8146
من سامیم (٢٠١٤)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

من سامیم (بە ئینگلیزی: I Am Sami، بە عەرەبی: انا سامي) کورتە فیلمێکی ١٥ خولەکییە کە بە زمانی ئینگلیزی لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن دەرھێنەری کورد کەی بەھار بەرهەمهێنراوە. گرتەکانی فیلمەکە لە شاری مەخموور تۆمارکراون، فیلمەکە باس لە لە سامیی تەمەن ١٠ ساڵان دەکات کە لە ناوچەیەکی توشبوو بە شەڕ ژیان دەکات و ناچارە کە کۆمەڵە بڕیارێک بدات کە لە دەرەوەی ویستی خۆیەتی بە جۆرێک کە ئەم بڕیارانە دەکرێت لە تەمەنی منداڵی بێبەشی بکەن و ژیانیشی بۆ هەتاهەتایە بگۆڕن.

کورتە فیلمی (من سامیم) لە زیاتر لە ١٥٣ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەژداری کردووە و ٥٧ خەڵاتی بەدەست هێناوە، لەوانە ٣٢ جار خەڵاتی باشترین فیلم بووە.

بەشداربووان

  • باوەڕ نەسڕەدین (باوەڕ لاندۆن) - سامی
  • نیک کۆرت - ئۆسکار
  • بەنگین عەلی
  • بێریتان یەڵدیز
  • جەوهەر عوسمان
  • هێمن عەلی
  • مەهناز عەلیڕەزا
  • مەردان ئەسکار
  • بڵند ئاسۆ
  • حەمید بەسڕاوی
  • سەعد جەمال
  • محەمەد کەریم
  • محەمەد بورهان

خەڵاتەکان

  • خەڵاتی باشترین فیلم لە حەوتەمین فیستیڤاڵی سی ئێم ئێسی فیلمی نێونەتەوەیی لە ھیندستان (CMS International Children’s Film Festival) لەساڵی ٢٠١٥
  • باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی ویلیامستۆن لە ئەمریکا


سەرچاوەکان



185 بینین