کۆتایی هێنان بە خۆشەویستی یەکلایەنە

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2022-04-13-01:18:00 - کۆدی بابەت: 8232
کۆتایی هێنان بە خۆشەویستی یەکلایەنە

ناوه‌ڕۆك

چەند ڕێگایەک بۆ کۆتایی هێنان بە خۆشەویستی یەکلایەنە

ئەو ڕاستییە قبوڵ بکە کە پێویستی بە تۆ نییە یاخود خۆشی ناوێیت

ئەگەر ڕۆژێک وا بیرتکردەوە کە خۆشەویستەکەت تۆی خۆش دەوێت و پاشان دواتر بۆ ماوەی هەفتەیەک ونبوو، ئەمە واتای ئەوەیە کە تۆ ناتوانیت خۆشەویستی لەو کەسەدا بدۆزیتەوە و ئەو کەسە هیچ خۆشەویستییەکی بۆ تۆ نییە، هەوڵبدە لە ڕوانگەیەکی دیکەوە تەماشای خۆشەویستەکەت بکەیت، ئەگەر بتوانیت دان بەوەدا بنێیت کە خۆشەویستەکەت تۆی خۆشناوێت، تۆ لەسەر ڕێگای ڕاستیت.
جاری داهاتوو کە دەتەوێت ئەم کەسە ببینیت یان قسەی بۆ بکەیت، ئەوا بیر لەوە بکەرەوە کە ئەو چۆن هەست بە تۆ دەکات کاتێک تۆ ئەوەی پیشان دەدەیت کە چەندە گرنگی پێ دەدەیت، چونکە هەموو ئەو شتەی کە ئەوان بەرامبەر بە تۆ هەیانە هەستی بەکەم سەیرکردنە، لەبەرئەمە باشتر وایە کارێکی دیکە بکەیت کە دڵخۆشت دەکات و ئەو ڕاستییە قبوڵ بکەیت کە ئەو کەسە تۆی خۆش ناوێت.

کەمکردنەوەی سەرنجدان

ئەوەندەی دەتوانیت هەوڵبدە لە خۆشەویستەکەت دووربکەوەرەوە، باشترین کار کە بیکەیت ئەوەیە کە گەشتێک ئەنجام بدەیت بەبێ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یاخود بوەستە لە پشکنینی هەموو ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو کەسە، ئەگەر نەتتوانی بە تەوای خۆت لە بینینی ئەم کەسە دووربخەیتەوە ئەوا هەوڵبدە کۆنترۆڵی بیرکردنەوەکانت بکەیت، ئاڕاستەی بیرکردنەوەکانت بگۆڕە بۆ ئاڕاستەیەکی تر، بیر لە خەون و ئارەزووە کەسییەکانی خۆت بکەوە نەک دڵخۆشی کەسانی دیکە.

دۆزینەوەی کەسێک کە هەمان کێشەی هەبێت

تۆ تاکە کەس نیت کە کێشەی پەیوەندی سۆزداریت هەیە، زۆر کەس ئازاری خۆشەویستی یەکلایەنەیان ئەزموون کردووە، دەربارەی هەستەکانت قسە لەگەڵ کەسە نزیکەکانت بکە، پرسیاریان لێ بکە کە چۆن ڕزگاریان بووە و چیان کردووە بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەو ئازارە، هەندێ جار هەموو ئەو شتەی کە پێویستت پێیەتی ئەوەیە کە چەند وشەیەکی سادە ببیستی، بەڵام دەبێت ئاگاداربیت کە بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە نابێت هەڵە بکەیت، ئەگەر نا تۆ بەردەوام دەبیت لەسەر ئەو هەستەی کە هەتە و ناتوانیت ئەو کەسە لەبیربکەیت، لەم کاتەدا تۆ تەنها پێویستت بە چەند وشەیەکی سادە هەیە بۆ ئەوەی باشتر ببیت، هەروەها ئەگەر لە بارودۆخێکدا نەتویست کە لەگەڵ هیچ کەسێک قسە بکەیت دەربارەی کێشە و هەستەکانت، هەوڵبدە خۆت بە بابەتە هونەرییەکانەوە سەرقاڵ بکە، هەروەها دەتوانیت بەهۆی تەماشاکردنی فیلم و زنجیرە و خوێندنەوەی کتێبەوە ئەم بارودۆخە تێپەڕێنیت.

گرنگیدان بە خود

کاتێک لە بیرکرنەوە زۆرەکاندا نووقوم دەبیت و دەست بە فەرامۆشکردنی خۆت دەکەیت، تەنانەت ئەگەر جگە لە ئازار هەست بە هیچ شتێکی دیکە نەکەیت و نەتوانیت هیچ بکەیت، ئاگات لە ڕووکەش و تەندروستی خۆت بێت، دەتوانی خواردنەوە دڵخوازەکەت بخۆیتەوە، بازاڕ بکەیت، جلوبەرگ و پۆشاکی نوێ بکڕیت، یاخود گۆڕانکاری لە شێوازی قژ و ڕەنگەکەیدا بکەیت، بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت کە نابێت بڕیاری بەپەلە و هەڵەشەییانە بدەیت بەتایبەتی ئەگەر مەترسیان هەبێت بۆ سەر تەندروستیت یان ژیانت، لەوانەیە بتەوێت بەهۆی دەربڕینی ئەم هەستە نەرێنیانە خۆت ئازار بدەیت و هیواخوازیت کە خۆشەویستەکەت ئازارەکانت ببینێت.

ئەنجامدانی وەرزش

زۆر ڕێگا هەیە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی سۆزداریت، کاریگەرترینیان ڕاهێنانی جەستەییە ئەوان دەتوانن یارمەتیت بدەن بۆ ڕزگاربوون لە هەستە نەرێنییەکانت، هەوڵبدە شتە جیاوازەکان تاقیبکەیتەوە وەک فێربوونی ئەسپسواری و بەخێوکردنی ئاژەڵە ماڵییەکان کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی هەستی نەرێنی.

دەستبەرداربوون لەم هەست و خەونە

کاتی خۆت بە خەونە بێهواکانتەوە بە فیڕۆ مەدە، هیچ شتێک لەوە بە ئازارتر نییە کە چاوەڕێی خۆشویستن بکەیت لەلایەن کەسێکەوە، ئەگەر دەزانیت ئەو کەسە گرنگی تەواوت پێنایات بیانووی بۆ مەهێنەرەوە.

قبوڵی بکە خۆشەویستەکەت ئازیزی کەسێکی ترە

ئەگەر خۆشەویستەکەت پێش تۆ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کەسێکی دیکە هەبووە، ئەوا ئەمە باشترین هۆکارە تاکوو واز لەم کەسە بهێنیت و خۆت لەم بارودۆخە دەربهێنیت چونکە هیچ ڕێگا و هۆکارێک نییە تاکوو تۆ چاوەڕێی بکەیت.

ئامانجەکانی تری ژیانت لەبیر بێت

تۆ تەنها پێویستە شتێکت لەبیر بێت ئەویش ئەوەیە کە ئەو کەسە هەموو شتێکی تۆ نییە، تۆ زۆر شت یان ئامانجی ترت هەیە لە ژیانتدا کە سەرنجیان بخەیتە سەر، بۆیە هەوڵ بدە ڕەچاویان بکەیت، دەست بکە بە پێدانی کات بە سۆز و خولیا و حەزەکانت، ئەوان یارمەتیت دەدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ژیانت.

لەبیری مەکە کە تۆش خۆشەویستی یەکلایەنەی کەسێکی تریت

لەکاتێکدا کە تۆ شێتانە کەسێکت بە یەکلایەنە خۆش دەوێت، ئەوە بزانە کە تۆش بە هەمان شێوە خۆشەویستێکی یەکلایەنەیت بۆ کەسێکی تر، بۆیە پێیویستە وازبهێنیت لە بیرکردنەوە و قسەکردن لەسەر خۆشەویستییە یەکلایەنەکەت لەگەڵ ئەوانی دیکە و دەست بکە بە بیرکردنەوە لەو خۆشەویستییەی کە هەرکەسێکی تر هەستی پێ دەکات یاخو هەیەتی بەرامبەر بە تۆ .

پێدانی چانسی دووەم بە ژیانت

دەستبەرداری خۆت و ژیانت مەبە تەنها لەبەرئەوەی لە یەکەم پەیوەندی خۆشەویستیدا سەرکەوتوو نەبوویت، هەوڵبدە کە شتەکان قبوڵ بکەیت، دەرفەتێکی تر بدە بە ژیانی خۆشەویستیت لەوانەیە ئەو کەسە بەدەست بهێنیت کە زۆر گرنگیت پێ دەدات و زۆرت خۆشدەوێت.

دروستکردنی مەودایەک

پێویستە هەموو پەیوەندییەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت کۆتایی پێبهێنیت بەتایبەتی ئەگەر ڕۆژانە لە هەر شوێنێکی وەک نوسینگە و کۆلێج یان هەر شوێنێکیتر یەکتر ببینەوە، هۆکارەکەی ئەوەیە تاکوو کاتی زیاتر لەگەڵ ئەو کەسەدا بەسەر ببەیت، یادەوەری زیاترت لەگەڵی دەبێت و ئەم یادەوەریانەش ئازارت دەدەن، بۆیە هەوڵبدە کە هەمیشە مەودایەک لە نێوانتاندا دروستبکەیت.


سەرچاوەکان



1303 بینین