ئەحمەد مەولانی

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-04-25-23:06:00 - کۆدی بابەت: 8391
ئەحمەد مەولانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەحمەد مەولانی (بە ئینگلیزی: Ahmad Mawlani) شاعیر و وەرگێڕی کوردە لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە شاری بۆکان دەژی. ئەحمەد مەولانی پاش تێپەڕاندنی قۆناغە دوابەدوای یەکەکانی خوێندن لە بۆکان و شارانی تر، هەتا کاتی خانەنشین بوونی، بە بڕوانامەی باڵای زمان و ئەدەبیاتی فارسییەوە لە قوتابخانە و زانستگەکانی بۆکان سەرقاڵی وانە وتنەوە و ڕاهێنانی حەز و هەستی خوێندکارانی کورد بوو. چەند بەرهەمێکی لە فارسییەوە کردووەتە کوردی و بڵاوبوونەتەوە. وتار و هۆنراوەی لە گۆڤارەکاندا چاپ کردووە.

بەرهەمەکان

  1. هیوا کوڕە شوان (وەرگێڕانی ڕۆمان)
  2. تەڕلان (وەرگێڕانی کۆمەڵە چیرۆک لە نووسەرانی بیانییەوە) ١٩٩٢
  3. کڵاولار و قەرەچی (وەرگێڕانی ڕۆمانی کج‌کلاە و کولی، لە نووسینی نووسەر و وەرگێڕی فارسی‌نووسی کورد ئیبراهیم یونسییەوە) ٢٠٠٦

 


سەرچاوەکان



292 بینین