بڵند ئیبراهیم

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-02-00:22:00 - کۆدی بابەت: 8468
بڵند ئیبراهیم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بڵند ئیبراھیم (بە ئینگلیزی: Blind Ebrahim) گۆرانیبێژ و ھونەرمەندێکی کوردە. لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری دهۆک لەدایکبووە.

ژیاننامە

بنەماڵەی بڵند خەڵکی ناوچەی شەنگالن. ساڵی ١٩٧٤ بەھۆی پەیوەندییان لەگەڵ ھێزی شۆڕش، لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە ناچار دەکرێن کۆچ بکەن. ساڵی ١٩٧٥ بەرەو شاری دھۆک دەڕۆن و لە ساڵی ١٩٧٧ ھەر لە شاری دھۆک بڵند ئیبراھیم لەدایک دەبێت. ساڵی ١٩٨٣ خوێندنی سەرەتایی خۆی دەست پێدەکات. ساڵی ١٩٨٩ لە قوتابخانەی بزاڤ ھەر لە شاری دھۆک دەست خوێندنی ناوەندی دەکات. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٧ لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان بەشی میوزیک فێری ئامێری کەمان دەبێت. ساڵی ١٩٩٧ دەبێتە مامۆستایەکی لێھاتووی بەشی میوزیکی پەیمانگای ھونەرە جوانەکان، ساڵی ١٩٨٦ یەکەم گۆرانی ھونەرمەندی نەمر محەمەد شێخۆ لە کەناڵی کەرکووک بە ئامێری تەنبوور تۆمار دەکات. ساڵی ١٩٨٨ لە زانکۆی میوزیک لەسەر دەستی مامۆستا وەحید خالید و ناھید خالید فێری ئامێری کەمان دەبێت. ساڵی ١٩٨٩ بە ئامادەکردنی پارچە میوزیکێک بەشداریی لە فێستیڤاڵی قووتری دەکات کە لە شاری ھەولێر بەڕێوە دەچێت. ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ تیپی مۆسیقای پێشەنگ وەک گۆرانیبێژ بەشداری لە چەندین ئاھەنگدا دەکات. ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ تیپی ڕوھەندی ھونەری کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٢-١٩٩٧ وەک گۆڕانیبێژ و میوزیکژەن بەشداری کردووە لە ھەموو پەیمانگای فێستیڤاڵە ھونەرییەکان. ساڵی ١٩٩٤ بە ھاوکاری مامۆستاکەی محەمەد عومەری یەکەم گۆرانی خۆی بە ناوی (بالا بالا) تۆمارکرد. ئاوازدانەری ئەم گۆرانییە محەمەد عومەری و نووسینی ھوشیار محەمەد بوو و بۆ یەکەم جار لە کەناڵی ناوخۆیی KTV-Dhok بڵاوکردەوە. ساڵی ١٩٩٨ یەکەم بەرھەمی بڵند بە ناوی (ئەڤینی) لە کاسێتدا تۆمار دەکرێت، ئاوازدانەری ئەم گۆرانییە مامۆستا محەمەد عومەر بوو. ساڵی ٢٠٠٠ لە گۆرانییەکدا بە ناوی (دەم و بەژن و بالا تە) لەگەڵ کۆڕی میوزیکی پەیمانگای ھونەرە جوانەکان لە کوردستان تیڤی بەشداری دەکات. ساڵی ٢٠٠٢ دووەمین بەرھەمی بڵند بەناوی (ھێلنا زێرین) بڵاو دەبێتەوە کە ئاوازدانەری ئەم بەرھەمەش بڵند خۆی دەبێت. ھەروەھا گۆرانییەکی فۆلکلۆری ناوچەی شنگالی بۆ کوردە ئیزەدییەکان لەگەڵ گرووپی شاریا بە شێوەیەکی نوێ بەرھەم دێنیت. لە سەردەمی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان گۆرانییەکیشی بۆ کوردان دروست کردووە بە ناوی (پایتەختا من).

ئەلبوومەکان

  • ھێلنا زێرین (٢٠٠١) - Hêlina Zêrîn
  • وەرە پەری (٢٠٠٦) - Were Perî
  • گەریانەک (٢٠٠٨) - Geryanek
  • تۆمی تەمەن - Tomi Temen
  • جارەکا دی (٢٠١٠) - Careka Dî
  • سێ ساڵ (٢٠١٣) - Sê sal


سەرچاوەکان



352 بینین