تیپی مۆسیقای سۆلاڤ

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-25-20:57:00 - کۆدی بابەت: 8790
تیپی مۆسیقای سۆلاڤ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای سۆلاڤ (بە ئینگلیزی: Solav Musical Band) گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو، لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری کەرکووک دامەزرا، لە ئەم ساڵەدا یانەی وەرزشی سۆلاڤ مۆڵەتی فەرمی وەرگرت و داوای لە تیپی مۆسیقای بێکەس کرد لەژێر چاوەدێری یانەکە و بە ناوی تیپی مۆسیقای سۆلاڤەوە درێژە بە کارە هونەرییەکەی بدات.

چالاکی

یەکەم چالاکیی گرووپەکە بەرنامەی نەورۆزی هەمان ساڵ لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک بوو، کە سروودەکانی (ئەی ڕەقیب) و (کوردستان نیشتمانی جوان) و (نەورۆز)یان پێشکەشکرد. گەورەترین ئاهەنگیشی لە ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە ناوچەی حەسار بەڕێوەبرد. تیپەکە خزمەتێکی گەورەی بە گۆرانیی ڕەسەنی کوردی کرد و لە هەموو بۆنە نەتەوەیییەکاندا بەشدار دەبوو، هەروەها لە پێگەیاندنی هونەرمەندانی شاری کەرکووک ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو. ساڵی ١٩٧٥ بەهۆی شۆرش و گوشاری ڕژێمی بەعس گرووپ لێکهەڵوەشایەوە.

ئەندامان

بەشێک لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای سۆلاڤ:

  1. ڕەمەزان زامدار
  2. شەوکەت ڕەشید
  3. قاسم حەمەد
  4. عەبدولئیلا محێدین
  5. ئەنوەر تاهیر
  6. قادر مەردان
  7. کەمال زەنون
  8. فایەق سەعدوون
  9. قابیل عەبدوڵڵا
  10. حیسامەدین
  11. جەلال وەندین
  12. عەلی عەیز
  13. محەممەد ڕەزا
  14. نەجمەدین محەممەد عەلی
  15. بەیان عەزیز

بەرهەمەکان

هەندێک لە بەرهەمەکانی تیپ:

  1. بەخێر بێنەوە
  2. ئەژین


سەرچاوەکان



253 بینین