کۆمیکی دیسی

له‌لایه‌ن: - شاگوڵ فوئاد شاگوڵ فوئاد - به‌روار: 2022-06-06-02:58:00 - کۆدی بابەت: 8915
کۆمیکی دیسی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کۆمیکەکانی دیسی (بە ئینگلیزی: DC Comics) یەکێکە لە گەورەترین و کۆنترین کۆمپانیا ئەمریکیەکانی کۆمیک کە لە ساڵی ١٩٣٤ دامەزراوە. زۆربەی بڵاوکراوەکانیان سەر بە جیهانە خەیاڵییەکەی دیسین و چەندین پاڵەوانی دیار و ناسراوی تێدایە وەکوو: سوپەرمان، باتمان و ۆندەر ومەن. لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک خراپەکاریشی تێدایە کە دژی پاڵەوانەکان دەوەستنەوە وەکوو: لێکس لوسەر و جۆکەر.

مێژوو

کۆمیکەکانی دیسی بە پاشای کتێبە کۆمیکییەکان دادەنرێن. لە ساڵی ١٩٣٤ـەوە کە دامەزراوە ڕابەری پیشەسازی کۆمیکە. توانیان بەو شێواز و ستراتیجییەی هەیانە ڕێگەی خۆیان خۆش بکەن و چەندین کۆمپانیای تری کۆمیکیش دوای ڕێچکەکەی ئەوان بکەون. مێژووی کۆمیکەکانی دیسی بووە بە بەشێکی گەورەی کولتووری ئەمریکا. کۆمیکەکانی دیسی توانیان ئەو کاتانەش تێبپەڕێنن کە ئارەزوو و خواست لەسەر کۆمیک کەمبووبووەوە و پیشەسازییەکە بەرەو کزبوون دەچوو، لە ڕۆژی ئەمڕۆدا سەلماندوویانە کە یەکێکن لە سەرکەوتووترین چیرۆکەکانی پیشەسازی کتێبی کۆمیک و بوونەتە لقێک لە کۆمپانیای وارنەر برۆس و تایم وارنەر.
کۆمپانیاکە لە ساڵی ١٩٣٤ لەلایەن ماڵکم ویڵەر نیکڵسنەوە دامەزرا بەناوی بڵاوکراوەکانی هاوپەیمانە نەتەوەییەکان (National Allied Publications) و دواتر لە ساڵی ١٩٣٩ بە دیسی (DC) ناوبانگی دەرکرد کە کورتکراوەی کۆمیکی لێکۆڵەرەکان (Detective comics)ـە، ناوەکە وەرگیراوە لە زنجیرە کۆمیکێکەوە سەبارەت بە لێکۆڵەرەکان. بەڵام تا ساڵی ١٩٧٧ بە فەرمی ناوەکەی نەگۆڕدرا. دوابەدوای ئەوە کتێبە کۆمیکییەکان ڕوویان لە ئاڕاستەیەکی تر کرد، کۆمیکی ئاکشن، کە پاڵەوانێکی نوێی تێدا بوو بە ناوی سوپەرمان، دوای ئەوەش کۆمیکی باتمان بڵاوبووەوە و بە درێژایی ساڵان ئەم دوو پاڵەوانە ناوبانگیان پەیدا کرد و تا ئێستاش یەکێکن لە بەناوبانگترین پاڵەوانەکان.
ژانەری کۆمیکەکانی دیسی بریتین لە: سوپەرهیرۆ، خەیاڵی، خەیاڵی-زانستی، ئاکشن و سەرکێشی. 

کەسایەتییەکانی کۆمیکی دیسی

بە هەبوونی زیاتر لە ١٠ هەزار کەسایەتی لە کۆمیکی دیسیدا، ئەمانەی خوارەوە دیارترین کەسایەتییەکانن:

پاڵەوانەکان

١- باتمان 
٢- دیک گرەیسن
٣- سوپەرمان
٤- گرین ئارۆو
٥- ۆندەر ومەن
٦- سوپەرگێڵ
٧- ئاکوامان
٨- باربرا گۆردن
٩- فلاش
١٠- کریپتۆ
١١- بیست بۆی
١٢- سایبۆرگ
١٣- دووم پترۆڵ
١٤- فایەرستۆرم
١٥- گرین ڵانترن
١٦- ڵوسیفەر مۆرنینگستار
١٧- نایت وینگ
١٨- شزام
١٩- ستارگێڵ
٢٠- سوپەربۆی

دژە-پاڵەوانەکان

١- کاتومەن
٢- دێد شات
٣- دێث سترۆک
٤- هارڵی کوین
٥- ڕێد هوود
٦- سوامپ ثینگ

خراپەکارەکان

١- مستەر فریز
٢- سکێرکرۆو
٣- توو فەیس
٤- ڕیدلەر
٥- بەین
٦- لێکس لوسەر
٧- دارک ساید
٨- جۆکەر
٩- ڕاز ئەلغول
١٠- دومزدەی
١١- پۆیزن ئایڤی
١٢- پێنگوین

جیهانی سینەمایی دیسی

مافی دەستووری بەکارهێنانی کۆمیکەکانی دیسی بەخشراوە بە کۆمپانیای جیهانی درێژکراوەی دیسی (DC Extended Universe، کورتکراوەکەی DCEU) کە تایبەتکراوە بە کەتواری زەوی-١ لەنێو سیستمی فرەگەردوونی دیسیدا. ئەم سیستمە پێکدێت لە کۆکراوەی کۆمەڵە فیلمێک کە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە و کەسایەتییەکانی فیلمەکە سەر بە کۆمیکەکانی دیسین و لەلایەن کۆمپانیای (DC films) و وارنەر برۆسەوە کاری بەرهەمهێنانی بۆ دەکرێت. جیا لە فیلم، کۆمیکەکان کراون بە کورتەفیلم، یاری ڤیدیۆیی و ڕۆمان.

فیلمەکان

  • ‏Man of steel 2013
  • Batman vs superman 2016
  • Suicide squad 2016‏
  • Wonder woman 2017‏
  • Aquaman 2018
  • Shazam! 2019
  • Birds of prey 2020
  • Wonder woman 1984 2020‏
  • Zack snyder's justice league 2021
  • The suicide squad 2022

کۆمەڵە فیلمێکی تر هەن کەسایەتییەکانیان وەرگیراوی کۆمیکەکانی دیسییە بەڵام چیرۆکەکەی سەر بە جیهانی درێژکراوەی دیسی نییە، ئەو فیلمانەش بریتین لە:

  • Batman 1989
  • Batman returns 1992
  • Watchmen 2009
  • Green lantern 2011
  • Batman begins 2005
  • The dark knight 2008
  • The dark knight rises 2012
  • Catwoman 2004
  • Joker 2019
  • The batman 2022

کورتەفیلمەکان

  • Etta's mission 2017
  • ‏Black adam precursor 2020

زنجیرەکان

  • ‏Peacemaker 2022

کۆمەڵە زنجیرەیەکی تر هەن کەسایەتییەکانیان وەرگیراوی کۆمیکەکانی دیسییە بەڵام چیرۆکەکەی سەر بە جیهانی درێژکراوەی دیسی نییە، ئەو زنجیرانەش بریتین لە:

  • The flash 2014
  • Titans 2018
  • Doom patrol 2019
  • Supergirl 2015
  • Stargirl 2020
  • Batwoman 2019
  • Lucifer 2016
  • Black lightning 2018
  • Watchmen 2019
  • Swamp thing 2019
  • Arrow 2012
  • Smallville 2001

دەستکەوتە مەزنەکانی کۆمپانیای دیسی

فیلمەکانی کۆمیکی دیسی کە سەر بە ژانەری سوپەرهیرۆن چەند جارێک پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بوون بەڵام تەنها حەوت خەڵاتیان بردووەتەوە، فیلمی The dark knight و The joker هەریەکەیان خاوەنی دوو خەڵاتی ئۆسکارن، و فیلمی The dark knight پڕ داهاتترین فیلمی کۆمپانیاکەیە کە توانیویەتی نزیکەی یەک ملیار دۆلار کۆبکاتەوە.
بە گوێرەی پێگەی zippa داهاتی ساڵانەی کۆمپانیای دیسی نزیکەی ١٦٠ ملیۆن دۆلار بووە لە ساڵی ٢٠٢١دا.


سەرچاوەکان



381 بینین