خواردنی ماست لەماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-06-14-16:51:00 - کۆدی بابەت: 9014
خواردنی ماست لەماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کاتێک دووگیان دەبیت گۆڕانکاری زۆر لە ژیانتدا ڕوودەدات، یەکێک لە گۆڕانکارییەکان سیستمی خۆراکییە و خانمان دەبێت وریای خواردنیان بن و ڕەچاوی هەر ماددەیەکی خۆراکی بکەن کاتێک دەیخۆن.

خواردنی ماست لەماوەی دووگیانیدا

ماست ماددەیەکی خۆراکییە سەر بە گرووپی شیرەمەنییەکانە و لە شیر دروست بووە و سوودێکی زۆری هەیە، بەڵام ئەو ماستە دەبێت پاستێر کرابێت، واتە لە کارگەکاندا پاستێر کراوە و بەکتریا زیانبەخشەکانی تێدا نەماوە. خواردنی ماست لەماوەی دووگیانیدا (بە ئینگلیزی: Eating Yogurt During Pregnancy) سوودێکی زۆری هەیە و خانمان دەتوانن بیخۆن، بەڵام دەبێت دووربکەونەوە لەو ماستانەی کە پاستێر نەکراوە چونکە ئەگەری زۆرە زیان بە تەندروستی خۆیان و کۆرپەکەیان بگەیەنێت.
هەروەها ئاگاداری ماستی بازاڕ بن و دڵنیابن لەوەی سروشتییە و بڕێکی زۆر شەکری تێدا نییە. خانمانی دووگیان دەتوانن ڕۆژانە سێ قاپی بچووک ماست بخۆن کە هەریەکەی ٢٠٠ گرام بێت، تاکوو جەستە بەتەواوی کالسیۆم وەربگرێت.

سوودەکانی

کالسیۆم

لەبەرئەوەی ماست بەرهەمێکی شیرەمەنییە، دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، کالسیۆم زۆر بەسوودە بۆ ئێسکەکان و ددانەکانی دایک و کۆرپەکە و گەشەی کۆرپەکە.

پڕۆبایۆتیک

پڕۆبایۆتیک (probiotic) بەکتریایەکی سوودبەخشە لەناو ماستدا کە یارمەتی گەشەی کۆرپەکە دەدات، هەروەها کۆئەندامی هەرس ڕێکدەخات ئەمەش زۆر گرنگە بۆ دایکەکە لەماوەی دووگیانیدا.

ڕێکخستنی پەستانی خوێن

ماست پەستانی خوێن ڕێکدەخات و ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها ڕێگری دەکات لە منداڵبوونی پێش وەختە.

ڕێکخستنی شەکری ناو خوێن

ماست شەکری ناو خوێن ڕێکدەخات و ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی، هەروەها ناهێڵێت کە منداڵەکە دووچاری بەرزی شەکری ناو خوێن ببێتەوە.

کەمکردنەوەی ئاوسان

هەبوونی بەکتریای پڕۆبایۆتێک لەناو ماستدا هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی جەستە کە لەماوەی دووگیانیدا زۆره بەتایبەت لە سێ مانگی سێیەمی کۆتایدا، و کەمکردنەوەی هەوکردنی جەستە.

زیانە لاوەکییەکان

خواردنی ماست لەگەڵ ئەو هەموو سوودەدا ئەگەر پاستێر نەکرابێت یاخود چەوری زۆر بێت زیانی زۆر دەبێت. ماستی چەور کاریگەری دەخاتە سەر پەستانی خوێن و لەماوەی دووگیانیدا بەرزی دەکاتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی دایکە دووگیانەکە.


سەرچاوەکان



863 بینین