شەڤکەت میرزیۆیەڤ 

له‌لایه‌ن: - ئەلەند دانا ئەلەند دانا - به‌روار: 2022-06-14-19:51:00 - کۆدی بابەت: 9017
شەڤکەت میرزیۆیەڤ 

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شەڤکەت میرزیۆیەڤ (بە عەرەبی: شوكت ميرزيوييف، بە ئینگلیزی: Shavkat Mirziyoyev) سیاسەتمەدارێکی ئوزبێکییە لە ٢٤/٧/١٩٥٧ لە ناوچەی زۆمینی وڵاتی ئۆزپاکستان لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠١٦ سەرۆک وەزیرانی وڵات بووە پاشان وەکوو سەرۆکی ئۆزپاکستان دەستنیشانکراوە.

سەرەتاکانی ژیانی

شەڤکەت لە ٢٤/٧/١٩٥٧ لە ناوچەی زۆمینی لەدایکبووە. لە سەرەتادا هاوڵاتیان پێیان وابوو کە شەڤکەت بە بنەچە ئۆزبێکی نییە بەڵام دوای چەند لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوت کە بە بنەچە ئۆزبێکییە و باوکی لە جەنگی جیهانیی یەکەم، پزیشکی هێزی سەربازی ئۆزبێکییەکان بووە.

پیشەی سیاسی

لە ١٩٩٦-٢٠٠١ حوکمڕانی ناوچەی جیزاخی کردووە، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٣ وەکوو سەرۆک وەزیرانی ئۆزپاکستان دەستنیشانکرا. لە ساڵی ٢٠١٦ بە بردنەوەی ٪٨٨ـی دەنگەکان وەکوو سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرا و لە ٢٤/١٠/٢٠٢١ بۆ دووەم جار وەکوو سەرۆکی ئۆزپاکستان هەڵبژێردرا و تا ساڵی ٢٠٢٦ لە سەرۆکایەتی وڵات بەردەوام دەبێت.

سەرۆکایەتی

پاش ئەوەی شەڤکەت بوو بە سەرۆکی دەوڵەت، ئۆزپاکستان گۆڕانکارییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی. پاش ئەوەی بە فەرمی ئەرکی سەرۆکایەتی پێ بەخشرا زۆربەی کاربەدەستانی سەرۆکی پێشووی لەکار دوورخستەوە و کەسی گەنج و نوێی دامەزراند. توانی جەنگی ئۆزپاکستان لەگەڵ وڵاتانی قیرغستان و تاجیکستان ڕابگرێت و ئاشتییان لەگەڵدا بەرپا بکات، هەروەها گرنگی بە دیالێکتی ئوزبێکی لاتینی داوە و هەوڵی داوە ببێت بە دیالێکتی سەرەکی وڵات. شەڤکەت نازناوی (بەهاری ئۆزبێکی) پێبەخشراوە.

ژیانی تایبەتی

شەڤکەت خاوەنی ٢ خوشکە و لەگەڵ زایرۆتخۆن هۆشیمۆڤا لە پەیوەندی هاوسەرگیریدایە. خاوەنی ٢ کچ، ١ کوڕ و ٥ کوڕەزا و کچەزایە. زاوا گەورەکەی بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕی و زاوا بچووکەکەی بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی وڵاتن.


سەرچاوەکان



202 بینین