حاکم ڕزگار

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-02-10:14:00 - کۆدی بابەت: 9253
حاکم ڕزگار

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و ژیانی تایبەتی

حاکم ڕزگار (بە عەرەبی: رزكار محمد أمين، بە ئینگلیزی: Rizgar Mohammed Amin)، ناوی تەواوی ڕزگار محەمەد ئەمین حەمەسەعیدە و لە ساڵی ١٩٥٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خێزانەکەی ناوی (نازەنین ئەحمەد)ـە و خاوەنی چوار منداڵە. بەهۆی دادگایی کردنی سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق ناوبانگی دەرکرد.

قۆناغەکانی خوێندنی

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٨٠ بەشی یاسا لە زانکۆی بەغداد تەواو دەکات، پاشان پەیوەندی دەکات بە پەیمانگای دادوەری لە بەغداد و لە ساڵی ١٩٩٢ خوێندنی باڵا تەواو دەکات.

لە سەردەمی حووکمی سەدام حوسێن، کاری دادوەری ناوچەیی بووە، لەبەر ئەوەی ڕەتیکردەوە پەیوەندی بکات بە حیزبی بەعسەوە بۆ ماوەی دە ساڵ لە پۆستێکی لاوەکیدا مایەوە. لە ناوەڕاستی نەوەدەکان بە فەرمانی جەلال تاڵەبانی وەک بەرپرسی دادگای هەرێم دەستنیشانکرا.

پیشەی دادوەری

  • دوای تەواوکردنی کۆلێژ، بۆ ماوەی سێ ساڵ کاری کاری یاسایی کردووە
  • وەکوو یاریدەدەری دادوەری و لێکۆڵەری دادوەری کاری کردووە
  • وەکوو دادوەری لێکۆڵینەوە، دادوەری دادگای یەکەم، سەرۆکی دادگای تاوانەکان، جێگری دادگای تەمیز، سەرۆکی دادگای تەمیز بە وەکالەت لە سلێمانی کاری کردووە
  • لە ناوەڕاستی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا بە فەرمانی جەلال تاڵەبانی وەك سەرۆكی دادوەری هەرێمی كوردستان دەستنیشانكرا.
  • بە گوێرەی دادگای تاوانەکانی عێراق پەیوەندی بە هیچ لایەنێکی سیاسیی کوردستانی نەبووە

ناوبراو بەهۆی دادگایی کردنی سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق ناوبانگی دەرکرد، دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی داد لە حکوومەتی سلێمانی هەڵبژێردرا، ئەنجومەنی وەزیرانیش کاندیدی کرد بۆ دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و لەنێوان پێنج دادوەر بۆ سەرۆکایەتی هەڵبژێردرا.

لە ١٤\١\٢٠٠٦ دوای ئەوەی سەرۆکایەتی حەوت دانیشتنی لە دادگای باڵای تاوانەکان دانیشتنی گشتی کرد، کۆتا دانیشتن لە کۆتاییدا گۆڕا بۆ دانیشتنێکی نهێنی، دەستی لەکار کێشایەوە و پۆستەکە درا بە دادوەر (ڕەئوف ڕەشید عەبدولڕەحمان).

کاندیدبوونی بۆ سەرۆکایەتی عێراق

دوای ڕۆژێک لە کردنەوەی داواکاری بۆ کاندیدبوون بۆ ئەو پۆستە لە رۆژی ١١\١\٢٠٠٢، دادوەر رزگار محەمەد ئەمین ڕایگەیاند، كاغەزی خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پێشكەش كردووە. بەپێی دابوونەریتی سیاسی زاڵ لە عێراق پێویستە کاندیدەکە کوردێکی عێراقی بێت.

خانەنشین بوونی

دوایی ٣٩ ساڵ لە خزمەتکردن بە یاسا و دادگا و کاروباری دادوەری، لە ڕێکەوتی ٣٠\٦\٢٠٢٢ خانەنشنین بوو.


سەرچاوەکان



386 بینین