شاهۆ ئەمین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-07-05-15:01:00 - کۆدی بابەت: 9283
شاهۆ ئەمین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شاهۆ ئەمین (بە ئینگلیزی: Shaho Amin) پێشکەشکارێکی کوردی تۆڕی میدیایی ڕووداوە، یەکێکە لە پێشکەشکارە ناودارەکانی کوردستان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.

ژیان

شاهۆ ئەمین لەدایکبووی ناحیەی بیارەیە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لە هەرێمی کوردستان. وێستگە سەرەکییەکانی ژیانی لە هەڵەبجە، سلێمانی، هەولێر و لەندەن بوون. لە پاییزی ٢٠٠٨دا لەگەڵ هەیام عەقیل لە لەندەن هاوسەرگیری کردووە، هەیام خەڵکی قامشلۆی ڕۆژاوای کوردستانە، پێکەوە خاوەنی کچ و کوڕێکن.

خوێندنی تاوەکوو تەواوکردنی ئامادەیی لە هەڵەبجە و سلێمانی بووە، ساڵی ٢٠٠٣ چووەتە بەریتانیا و لەوێ دەرفەتی بۆ دەڕەخسێت فاوندەیشن کۆرس لە میدیا و پەیوەندیدا لە زانکۆی گۆڵدسمث دەخوێنێت، دواتر بەکالۆریۆس و ماستەر لە بواری میدیا و  کاری تەلەڤزیۆنیدا لە زانکۆی کینسنگتن لە لەندەن تەواو دەکات. لەگەڵ بێژەرە دیارەکانی عەرەبییە، جەزیرە، شەرقییە، سکای نیوز و هەندێکی تردا چەندین کۆرسی میدیا لە لەندەن وەردەگرێت.

کارکردن

یەکەمین ئەزموونی کارکردنی شاهۆ ئەمین دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٣،  لە تەلەڤزیۆنی کوردستان-سلێمانی لەگەڵ ناسکە جەلال پێشکەشکاری بەرنامەی قوتابیان و لاوان بووە، دواییش هەر لە هەمان تەلەڤزیۆن بووەتە بێژەر. لە ڕادیۆی کوردستانیش هەر لە سلێمانی هەفتانە بەرنامەیەکی لەسەر بزاڤی قوتابیان و نەوەی دوای راپەڕین هەیە. ساڵی ١٩٩٦ بە یەکجاری دەڕواتە هەولێر و لە کوردستان تیڤی دەبێتە بێژەر و بەرنامەیەکی بەناوی زایەڵە دەبێت، ساڵی ١٩٩٩ کە تەلەڤزیۆنی ئاسمانیی کوردستان کرایەوە، دەبێتە پەیامنێر و بەرنامەی هەفتانەی دەبێت. دواتر لە ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٢ وەک پەیامنێری کوردستان تیڤی لە لەندەن کار دەکات.

ڕووداو

یەکەمین ساتی دەرکەوتنی لە شاشەی ڕووداو دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣. ئەو ئێوارەیە لەگەڵ کردنەوەی تەلەڤزیۆنی ڕووداودا دەرکەوت، گوتی "یەکەمین گەشتی هەواڵەکان لە ڕووداو"، لەوکاتەوە پێشکەشکاری هەواڵەکانی کاتژمێری هەشتی کەناڵی ئاسمانیی ڕووداوە.

لە چەندین ڕووداوی کوردستان و جیهاندا شاهۆ ئەمین پێشکەشکاری ڕووداوەکە بووە، وەک:


سەرچاوەکان



1899 بینین