چۆنیەتی دروستکردنی ڤیلان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-07-05-16:02:00 - کۆدی بابەت: 9286
چۆنیەتی دروستکردنی ڤیلان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڤیلان یان (بە ئینگلیزی: VLAN) وشەی VLAN کە کورتکراوەی (virtual local area network)ـە، تۆڕێکی تایبەتە کە لە یەک یان زیاتر لە لانێک دروست دەکرێت، ڕێگە بە کۆمەڵێک ئامێری ناو یەک سویچ دەدات جیابکرێنەوە و دەستەبەندی بکرێن بۆ چەند نێتۆرکێکی لۆجیکی. زۆرینەی کات دەوترێت نێتۆرکێکی مەجازی و لۆجیکییە، چونکە لەنێو سویچێکدا هەڵدەستێت بە جیاکردنەوەی کۆمەڵێک ئامێر بەو شێوەیەی کە پێویستە، بەهۆیەوە بەشێوەیەکی ئاسایی پەیوەندی لەگەڵ ئامێرەکانی تری هەمان سویچ دەپچڕێنێت.

شێوازی ڕێکخستنی ڤیلان

دەتوانرێت ڤیلان بە شێوەیەکی سەربەخۆ دروست بکرێت، لەڕێی بەکارهێنانی ڤیلان ترەنکین پڕۆتۆکۆڵەوە ئەنجام بدرێت (VLAN Trunk (VTP)). بەکارهێنانی VTP ڕەنگە گونجاوتر بێت، چونکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕێکخستنی VLAN بۆ هەموو سویچەکانی سەر دۆمەینی VTPـەکە بڵاودەکاتەوە، هەرچەندە دەتوانێت کێشەی ئاسایش دروست بکات و ئەگەرەکان بۆ سڕینەوەی ڕێکخستنی VLAN بکاتەوە. لەڕێی VTP، بۆ زیادکردنی ڤیلانێکی تر تەنها پێویستە لەسەر یەک سویچ ڕێکبخرێت، پاشان هەموو سویچەکانی تر کە کرێدەرن، زانیاریی ڤیلانە نوێیەکە وەردەگرن و لای خۆیان دروستی دەکەن.

بەڵام کاتێک نێتۆرکێکی بچووکمان هەبێت، دەتوانین لە VTP دوور بکەوینەوە و بەشێوەی دەستی ئەنجامی بدەین.

ڤیلانی سەربەخۆ 

بۆ دروستکردنی ڤیلانی سەربەخۆ (standalone VLAN) ئەم کردارانە جێبەجێ دەکەین:

بۆ زیادکردنی پۆرتەکان بۆ ڤیلان، بەم شێوەیەی خوارەوە دیارییان دەکەین: 

بۆ گۆڕینی پۆرتێک بۆ ترەنک (Trunk): 

زیادکردنی ڤیلان لەڕێی VTP

بۆ ڕێکخستنی سویچ بۆ کارکردن وەک دۆخی VTP سێرڤەر:


سەرچاوەکان



602 بینین