دۆڤیما و فیلەکان (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-07-17-15:56:00 - کۆدی بابەت: 9432
دۆڤیما و فیلەکان (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە دۆڤیما لەگەڵ فیلەکان
ناوی وێنە بە فەرمی Dovima with elephants
ڕیزبەندی حەفتا و حەوتەمین
جۆر مۆدێل، فاشن
مێژوو ١٩٥٥
وێنەگر
Richard Avedon

چیرۆکی وێنە 

کاتێک (ڕیچارد ئاڤێدۆن) لە سێرکێکی پاریس لە ساڵی  ١٩٥٥  وێنەی دۆڤیمای گرت بۆ بازاڕی هارپەر، هەردووکیان پێشتر لە بوارەکانی خۆیاندا کەسانی دیار بوون. دۆڤیما یەکێک بوو لە مۆدێلە بەناوبانگەکانی جیهان، ڕیچاردیش یەکێک بوو لە بەناوبانگترین وێنەگرەکانی فاشن، کە ئەمەش گرنگی خۆی هەیە، چونکە (دۆڤیما و فیلەکان) بۆ هەمیشە یەکێکە لە بەناوبانگترین وێنەکانی فاشن، بەڵام کاریگەرییە بەردەوامەکەی زیاتر بەهۆی ئەو دیمەنەوەیە کە لە وێنەکەدا دەرکەوتووە نەک بەهۆی ئەوەی ئەو دوو کەسەی کە وێنەکەیان دروست کردووە کەسانی جیاوازن. دۆڤیما لە چوارچێوەی بەئەزموونییەکەیدا یەکێک بوو لە دوایین مۆدێلە گەورەکان، لە کاتێکدا کە دیزاینی جلوبەرگی هاوت (ئەو دیزاینە بووە کە بەتایبەت بۆ کەسێک بە قوماش و کوالیتی بەرز دەکرا) جیهانێکی پەڕگر و هەڵبژاردە بوو. 
دوای ساڵانی ١٩٥٠ دەستکرا بەوەی مۆدێلەکان بەرەو بەکارهێنانیان لە چیرۆکە ڕۆمانسییەکاندا ببرێن، لەجیاتی ئەوەی جوانییە بەدەستنەهاتووە ڕەسەنەکەیان بهێڵنەوە، یارمەتییان دەدرا تاکوو فاشنی بەرز بگۆڕن بۆ چێژ. دۆڤیما لەگەڵ فیلەکان بە دیمەنی هاوتاکردنی دیمەن و بەهێزی فیلەکان لەگەڵ جوانییەکەی دۆڤیما و جوانی پۆشاکەکەی کە یەکەم جلی دیۆر بوو لەلایەن یڤس سەینت لۆرانت دیزاین کرابوو، ئەو گۆڕانکارییەی پوختە کرد. 
هەروەها وێنەکە جووڵە دەهێنێت بۆ ناوەندێک کە پێشتر تایبەتکرابوو بە نەجووڵۆکی و وەستانێکی ڕێک. پێشتر وا باوبوو کە مۆدێلەکان چەقبەستووبن، بە مەبەستی ئەوەی کە جێگیربن و بوەستن تاکوو هەموو سەرنجێک لەسەر جلەکانیان بێت. ئاڤێدۆن توانی تێبینی بکات کە ئەم بیرکردنەوەیە لە کوێدا هەڵەیە و پێی وابوو: (جلەکان پێناسەی ئەو کەسە ناکەن کە لەبەری دەکات، بەڵکوو ئەو کەسەشی لەبەری دەکات پێناسەی جلەکە دەکات). 
لە ئەنجامدا بە هێنانە دەرەوەی مۆدێلەکان بۆ دەرەوەی ستۆدیۆ و دانانیان لە بەردەم پاشخانێکی سەرنجڕاکێشدا، یارمەتیدا هێڵی نێوان بازرگانی فۆتۆگرافی فاشن و هونەر لاببات. بەم شێوەیە، دۆڤیما لەگەڵ فیلەکان خاڵێکی وەرچەرخان لە کولتووری فراوانی مرۆڤایەتیدا دەگێڕێت: دوایین مۆدێلی شێوازی کۆن، توانی مۆدێلی جلوبەرگ لەسەر ڕێگا نوێیەکەی دابنێت.


سەرچاوەکان



322 بینین