کۆمەڵە ڕستەیەکی ئاشقانە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-07-17-16:18:00 - کۆدی بابەت: 9433
کۆمەڵە ڕستەیەکی ئاشقانە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەموو خۆشەیست و هاوسەرێک ڕۆژانە دەیانەوێت باشترین هەستی خۆیان بگەیەنن بە کەسی بەرانبەریان. هەمیشە وشە و دەستەواژەکان گەورەترین گۆڕانکاری دەکەن و هەر ئەم وشانەنن کە خۆشەویستی دەهێڵنەوە، زۆرجار دەربڕینی ڕستەیەکی ئاشقانە زۆر قوورسە، یاخود نازانی چۆن خۆشەویستی ناخت دەرببڕیت، بەم چەند ڕستەیەی خوارەوە دەتوانیت جوانترین ڕستەی ئاشقانە بنێریت بۆ خۆشەویستەکەت.

ڕستەکان

  • من لەبەر تۆ ئەمەم کە دەیبینیت، تۆ تەواوی ئەو هەموو هۆکار، هیوا، خەیاڵانەی کە تاکوو ئێستا هەمبوون.
  • هەرگیز واز لە هەوڵدان ناهێنم، چونکە کاتێک کە نیوەکەت دەدۆزیتەوە نابێت خۆت بەدەستەوە بدەیت.
  • من چاوەڕێی ئەوە نەبووم کە تۆم هەبێت، وام بیرنەدەکردەوە کە بەیەک بگەین، باشترین کار کە تاکوو ئێستا لە ژیانمدا ئەنجامم دابێت ئەوە بووە ئاشقی تۆ بووم، هەرگیز ئەوەندە کامڵ نەبووم، چونکە هیچ کەسێک بەوشێوەیە ئاشقانە خۆشی نەویستووم و بەباشی نەیپاراستووم.
  • لەوانەیە تۆ یەک کەس بیت بۆ دنیا، بەڵام بۆ کەسێک هەموو دنیایت.
  • کاتێک تێدەگەیت کە حەز دەکەیت ئەو تەمەنەی کە ماوتە لەگەڵ کەسێکدا تێی بپەڕێنیت، حەزدەکەیت هەرچی زووە ئەو تەمەنە زۆر زوو دەست پێ بکات.
  • تۆ نزیکترین بەهەشتی کە تاکوو ئێستا لە ناویدا بووم.
  • ئەشقی ئێمە وەک هەوایە، ناتوانم بیبینم، بەڵام دەتوانم هەستی پێ بکەم.
  • کاتێک سەیری ڕووخسارت دەکەم، هیچ شتێکی تێدا نییە کە بمەوێت بیگۆڕم.
  • تۆ هەمیشە یەکەمین و کۆتایەمیین شتی ناو دڵمی، لە هەر شوێنێک بە هەر کارێکەوە سەرقاڵ بم بیر لە تۆ دەکەمەوە.
  • تۆ تاکە کەسیت کە حەزدەکەم شەوانە پێش خەوتن قسەی لەگەڵدا بکەم.
  • لە ڕوانگەی منەوە، تۆ کامڵ و بێ هەڵە و کەموکوڕیت.
  • ئاشقبوونی من وەک ڕێک وەک خەوتنی تۆیە، لە سەرەتادا ئارام و دواتر لەناکاو.
  • تۆ باشترین شتیت کە تاکوو ئێستا هەمبووبێت.
  • تۆ هۆکارێکیت بۆ ئەوەی کە حەز دەکەم پیاوێکی باشتربم.
  • نیوەی دووەمی تۆ کەسێکە کە بەشێوەیەکی تر لە تۆ تێ دەگات، بە جۆرێکی تر خۆشی دەوێیت، و هەر شتێک ڕووبدات هەمیشە لەلات دەبێت.
  • ئەگەر ئەشقی تۆ یەک دەنکە خۆڵ بێت، ئەشقی من جیهانێکی پڕ لە کەنارە.
  • ئەو ڕۆژەی کە ژیانی من بەتەواوی گۆڕا، ئەو ڕۆژە بوو کە بۆ یەکەمین جار تۆم بینی.
  • بڕیار نییە ئاسان بێت، قوورسە، دەبێت هەموو ڕۆژێک هەوڵ بدەین، بەڵام من تامەزرۆی ئەم هەوڵدانەم، چونکە تۆم دەوێت.
  • چیرۆکەکانی ئەشقی ڕاستەقینە هەرگیز کۆتاییان نییە.
  • هەرگیز حەز ناکەم واز لە دروستکردنی یادگاری بهێنم لەگەڵ تۆ.
  • هیچ چارەسەرێک نییە بۆ ئەشق، جگە لە ئەشقی زیاتر.
  • تۆ لەگەڵ کەسێک هاوسەرگیری ناکەیت کە بتوانیت بەبێ ئەو بژیت، لەگەڵ کەسێکدا هاوسەرگیری دەکەیت کە نەتوانیت بەبێ ئەو بژیت.
  • کاتێک سەیری چاوەکانت دەکەم، دەزانم کە ئاوێنەی ڕۆحمم دۆزیوەتەوە.
  • تۆ تەواوی ئەو شتەی کە پێویستمە.
  • ئەم ئەشقە لە یەکەم بینیندا، کۆتا بینین و تەواوی بینینەکانی تر بوو.
  • لە تەواوی دنیادا نە دڵێک هەیە وەک دڵی تۆ بۆ من، نە ئەشقێک وەک ئەشقی تۆ.
  • ئەشقی من بۆ تۆ کۆتایی نییە، سنوورەکانی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەکرێتەوە.
  • ئەگەر تۆ بیر لە من بکەیتەوە، ئیتر چی گرنگییەکی هەیە کە ئەوانی تر لەبیرم بکەن.
  • پێم باشترە تەمەنێک لەگەڵ تۆدا بەسەر ببەم، تاکوو ئەوەی دانە بە دانەی ساڵەکانی تەمەنم بەتەنهایی ڕووبەڕووی دنیا ببمەوە.
  • ئەگەر بمەوێت لە نێوان هەناسەدان و خۆشم دەوێیتدا تۆ هەڵبژێرم، بە کۆتا هەناسە دەڵێم خۆشم دەوێیت.
  • تۆ شتێک نیت جگە لە هەموو شتێکی من.
  • ئەشقی ڕاستەقینە دەگمەنە و تاکە شتە کە واتای تەواو دەبەخشێت بە ژیان.
  • لە ئەشقی ڕاستیدا خۆشبەختی کەسی بەرانبەرت دەوێت، بەڵام لە ئەشقی ئاشقانەدا تەنها خۆیت دەوێت.
  • ئەگەر هەر کاتێک کە بیرم لە تۆ دەکردەوە گوڵێکم بچاندایە، ئێستا باخچەیەکی تەواو نەکراوم دەبوو کە دەمتوانی تاکوو کۆتایی تەمەن پیاسەی تێدا بکەم.
  • ئەگەر تۆ سەد ساڵ بژیت، من ئارەزوو دەکەم ساڵێک و ڕۆژێک بژیم تاکوو هەرگیز بەبێ تۆ نەبم.
  • تۆ باشترین، خۆشەویسترین، میهرەبانترین کەسی تاکوو ئێستا ناسیوومە، تەنانەت ئەم وەسفەش کەمە بۆت.
  • خۆشم دەوێیت و ئەمە دەستپێک و کۆتایی هەموو شتێکە.
  • ئەگەر من لە واتای ئەشق تێ دەگەم، بەهۆی گەورەیی تۆوەیە.
  • ڕۆحی من و تۆ بۆ هەمیشە پێکەوە گرێ دراوە.
  • من کەسێکم دۆزیوەتەوە کە ڕۆحم خۆشی دەوێت.
  • من هەموو ڕۆژێک تۆم زیاتر لە دوێنێ خۆشەوێت، ئەمڕۆ زیاتر لە دوێنێ و کەمتر لە بەیانی.
  • من پێوستم پێتە، وەک چۆن دڵم پێویستی پێتە تاکوو لێ بدات.
  • ئەشقی نێوان من و تۆ وەک فیلمەکان نییە، زۆر باشترە چونکە ڕاستییە.
  • کاتێک سەیری ئەوم دەکرد، هاوشێوەی پاییز بوو، هاوشێوەی شۆفێریکردن لە شەقامەکانی باکوور و سەمای گووڵەکان بوو.
  • ئەگەر بڕیار وابوو هەزار ساڵ بژیم، ئەوە تەواوی ئەم هەزار ساڵە بۆ تۆم.
  • هەر جارێک کە دەتبینم، دووبارە ئاشق دەبمەوە.
  • من لێرەم، خۆشم دەوێیت، گرنگ نییە ئەگەر بتەوێت تەواوی شەوەکە بێدار بمێنیتەوە و بگریت. من لەلای تۆ دەمێنمەوە، تاکوو ڕۆژی مردن ئاگام لێتە. من هەزار جار بەهێزتر لە خەمۆکی و بە تواناترم لە تەنهایی، هیچ شتێک ناتوانێت من ماندوو بکات.
  • من تۆم بە کامڵی بینی و خۆشم ویستی، دواتر بینیم کە کامڵ نیت و خۆشەویستییەکەم زیاتر بوو.
  • کاتێک نەتتوانی بخەویت، بزانە کە ئاشق بوویت، چونکە ئەشقی ڕاستەقینە بۆ مرۆڤ لە خەو و خەیاڵ خۆشترە.
  • ئەگەر سەرکەوتوو بوویت کەسێک بدۆزیتەوە کە خۆشت دەوێت، ئەم ئەشقە بپارێزە.
  • خۆشەویستەکەتت بەهۆی، جوانی، جلوبەرگ، ئۆتۆمبێلەکەی خۆش ناوێت، بەڵکوو خۆشت دەوێت چونکە دەتوانێت ئاوازێک بژەنێت کە تەنها تۆ دەتوانیت بیبیستیت.
  • هەوڵدان بۆ نووسینەوەی دووبارەی ئەشق، وەک هەوڵدانە بۆ نووسینی قامووسی ژیان، هەرچەند وشەشی زۆر بێت هەرگیز بەس نییە.
  • مرۆڤ دەتوانێت تەنها یەکجار ئەو کەسە بدۆزێتەوە کە ژیانی دەگۆڕێت.


سەرچاوەکان



1584 بینین