کۆمەڵێک ناوی کوڕ بە واتای خۆر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-01-10:36:00 - کۆدی بابەت: 9643
کۆمەڵێک ناوی کوڕ بە واتای خۆر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ناو یەکێکە لەو نیشانانەی کە کەسایەتییەکی پێ دەناسرێتەوە، بۆیە زۆرێک لە دایک و باوکان هەوڵدەدەن باشترین ناوی خوازراوی خۆیان بۆ منداڵەکەیان هەڵبژێرن. هەندێک کات ناو بەهۆی هۆز و نەریتێک، واتاکەی، ڕووداوێکی ڕابردوو یان خولیایەکەوە بە کەسێک دەبەخشرێت.

ناوی کوڕ بە واتای خۆر

  • ئادیتیا (Aditya): بە ڕەچەڵەک هیندییە، بە شێوەیەکی گشتی دەدرێت بە نێرەکان، ئادیتیا خودایەکی هیندۆسییە و ناوێکی ترە بۆ خودای خۆر کە سووریایە.
  • ئێلیەس (Aelius): ناوێکی ڕۆمانی کۆنە بە واتای خۆر، ئەم ناوە بە شێوەیەکی گشتی بۆ ناوی کوڕان بەکاردێت.
  • ئەیدن (Aidan): ناوێکی سێلتییە بۆ کوڕە بچووکەکان کە بە واتای ئاگری خۆر دێت.
  • ئەپۆلۆ (Apollo): ئەپۆلۆس خوداوەندی خۆری یۆنانییە، ناوێکی بەهێزە منداڵی کوڕ و دەگەڕێتەوە بۆ ئەفسانە یۆنانییەکان.
  • کاستۆر (Castor): ناوێکی یۆنانییە بە واتای درەوشانەوە.
  • کورووش (Cyrus): ئەم ناوە فارسییە بە واتای خۆر دێت و بە شێوەیەکی گشتی بۆ کوڕان بەکاردێت، یەکێکە لە کەسایەتییە گەورەکانی مێژووی فارسەکان.
  • ئیلیۆ (Elio): ئیتاڵییە و بە واتای خۆر دێت.
  • فینلای (Finlay): ناوێکی ئینگلیزییە، بە شێوەیەکی گشتی بۆ کوڕان بەکاردێت، کە بە واتای تیشکی خۆر دێت.
  • هێلیۆس (Helios): یۆنانییە و بە واتای خۆر دێت.
  • هۆرۆس (Horus): بە ڕەچەڵەک میسڕییە بە واتای خودای ڕووناکی دێت.
  • ڕاڤی (Ravi): ئەمە ناوێکی هیندییە بە واتای خۆر و بۆ نێرەکان بەکاردێت.
  • ڕاڤیندرا (Ravindra): هیندییە و بە واتای پەروەردگاری خۆر دێت.
  • سامسۆن (Samson): ناوێکی عیبری نێرە بە واتای خۆر.
  • سووریا (Surya): ناوێکی ئەندەنووسییە بە واتای خۆر، سووریا هەروەها خوداوەندی هیندۆسی خۆرە.
  • سووریانشو (Suryanshu): ناوێکی هیندییە و بە واتای تیشکی خۆر دێت.


سەرچاوەکان



4919 بینین