ئامادەکردنی شیرینی کرواسۆن بە نۆتێلا

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-14-15:07:00 - کۆدی بابەت: 9829
ئامادەکردنی شیرینی کرواسۆن بە نۆتێلا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کرواسۆن (بە ئینگلیزیCroissant، بە عەرەبی: كرواسونجۆرێکی شیرینی و ئیشی هەویرییە و بەشێوەی جیاواز ئامادە دەکرێت، کابانەکانی ماڵ دەتوانن بۆ میوانی و بۆنە و ئاهەنگ و ژەمی بچووک بەم هەنگاوانە ئامادەیبکەن.

پێداویستییەکان

  • ٢٨٠ گرام کەرەی سارد یان ڕۆن
  • یەک هێلکە
  • نۆتێلا بەپێی خواست

کەرەستەکانی هەویرەکە

  • ٥٠٠ گرام ئارد
  • ٤٠ گرام کەرەی تواوە
  • ١٤٠ ملیگرام شیری پڕ چەوری
  • ٥٥ گرام شەکر
  • ١١ گرام خەمیرە
  • ١٤٠ ملیگرام ئاو
  • ١٢ گرام خوێ

ئامادەکردنەکەی

سەرجەم پێکهاتەکانی هەویرەکە بکەرە تێکەڵکەرەوە تاکوو بەجوانی تێکەڵ دەبێت، دواتر بە دەست بیشێلە بۆ ئەوەی هەویرەکە خۆی بگرێت. کەرە ساردەکە یان ڕۆنەکە لەجیاتی ئارد بدە لە بنی هەویرەکە و بە تیرۆک پانی بکەرەوە، کە بە تەواوی کەرەکە تێکەڵ بە هەویرەکە بوو بیخەرە نایلۆنێکەوە و لە دەفرێکی قووڵدا بۆ دوو کاتژمێر دایبنێ، جارێکی تر هەمان کار دووبارە بکەرەوە و لە ساردکەرەوە هەڵیبگرە و بۆ ڕۆژی دواتر بەکاریبهێنە.

هەویرەکە لە ساردکەرەوە دەربهێنە و چەند جارێکی تر بە تیرۆک پانی بکەرەوە و بیدەرەوە بەسەر یەکتریدا و دووبارە بەشێوەی چوارگۆشە پانیبکەرەوە و بە سێ بەشی یەکسان بیبڕە، هەر بەشەی پانبکەرەوە و بیکە بە سێگۆشەیی و نۆتێلا بکەرە ناوەکەیەوە و لوولی بکە. سینی فڕنەکە کاغەزی خواردنی تیادا ڕابخە و کرواسۆنەکانی تێدا دابنێ و بە فڵچە ڕووی دەرەوەی هێلکەی لێبدە، ماوەی ٢٠ بۆ ٢٥ خولەک لەناو فڕندا بێت کە پلەی گەرمییەکەی ٢٠٠ بێت، لەدوای برژاندنی دەریبهێنە و بە نۆتێلا بیرازێنەوە و لەگەڵ چا یان قاوە پێشکەشی بکە.


سەرچاوەکان



411 بینین