پێنج ڕێگا بۆ نزمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-14-15:48:00 - کۆدی بابەت: 9830
پێنج ڕێگا بۆ نزمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەرزی پەستانی خوێن (بە عەرەبی: ارتفاع ضغط الدم، بە ئینگلیزی: Hypertension)، بە یەکێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان دادەنرێت لەناو خەڵکدا، ئەگەر شێوازی ژیان نەگۆڕدرێت ئەوا زیان بە تەندروستی جەستە دەگەیەنێت، هەر بۆیە پێنج ڕێگای سادە هەن بۆ ڕێگەگرتن لە بەرزی پەستانی خوێن.

ڕێگاکان

  1. کۆنترۆڵکردنی دڵەڕاوکێ: دڵەڕاوکێی درێژخایەن پەیوەندی بە بەرزی پەستانی خوێنەوە هەیە، هەر بۆیە هەوڵبدە باشتر کۆنترۆڵی دڵەڕاوکێ و فشارەکەت بکە بۆ دوورکەوتنەوە لەو حاڵەتە.
  2. واز لە کاردیۆ مەهێنە: کاردیۆی ڕۆژانە زۆرباشە بۆ تەندروستی دڵ و پەستانی خوێن، هەوڵبدە پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا ٣٠ خولەک ڕابکەیت.
  3. ئاگاداری خواردنی خوێ ببە: پزیشکەکان هەمیشە ئامۆژگاریمان دەکەن لە نەهێشتنی خوێ لە سیستمی خۆراکدا، ڕێژەی پێشبینیکراوی وەرگرتنی خوێ لە ڕۆژێکدا ٢،٣٠٠ میلیگرامە و نابێت زیاتر بخورێت.
  4. ڕۆژووگرتن: ڕۆژووگرتن یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن دەدات، چوار جۆری مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ بریتین لە پەستانی بەرزی خوێن، کۆلیسترۆڵ، نەخۆشی شەکرە و کێشی زیاد، ئەگەر ئەوانە کۆنترۆڵ بکرێن ئەوا دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزیت.
  5. وەرگرتنی خەوێکی باش: بەلایەنی کەمەوە شەوانە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر بخەوە، چونکە هۆکارێکە بۆ ڕێکخستنەوەی پەستانی خوێن.


سەرچاوەکان



748 بینین