چۆن مامەڵە لەگەڵ هاوسەرە مەزاجییەکەتدا دەکەیت؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-14-16:33:00 - کۆدی بابەت: 9832
چۆن مامەڵە لەگەڵ هاوسەرە مەزاجییەکەتدا دەکەیت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

میزاج (بە عەرەبی: مزاج، بە ئینگلیزی: mood)، ئافرەتی میزاجی کەسایەتییەکی هەیە هەستەکانی زوو زوو گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، لە کاتێکدا تەماشا دەکەیت دڵی خۆشە و لە ناکاو تووڕە و دەماگیر دەبێت تەنانەت تووشی خەمۆکی دەبێت، بۆیە دەبێت بزانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت و دۆخەکان خراپتر نەکەیت.

هەنگاوەکان

بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هاوسەرەکەت ئەگەر زانیت کەسێکی میزاجییە، ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە:

  1. لە کاتە قورسەکاندا، دەبێت لەگەڵ هاوسەرە میزاجییەکەتدا بە نەرم و نیانی، دڵ فراوانی و بەزەیی و سۆزەوە مامەڵە بکەیت، چونکە ئەو لە کاتەکانی تر زیاتر پێویستی بە هەستە نەرمونیانەکانە، دەبێت پیاو بزانێت کە ئافرەت لە ئەو کاتانەدا مرۆڤێکی لاوازە و پێویستی بە وشەی نەرمونیان هەیە.
  2. ئافرەتێکی میزاجی، پێویستی بە هاوسەرێکە کە لەماڵەوە بەڕاستی لەگەڵیدا بێت، ئەگەر بۆ یەک کاتژمێریش بێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستێتی کە بەردەوام بیگرێتە خۆی.
  3. ئافرەتێکی میزاجی هەمیشە ئارەزوو دەکات پیاوەکەی جگە لەو کەسیتر لە ژیانیدا نەبێت و ئەو گرنگترین شت بێت لە ژیانیدا.
  4. ئافرەتی میزاجی حەزدەکات پیاوەکەی پێزانینی هەبێت بەرامبەری، بەتایبەت بۆ ئەو ماندووبوونەی کە لە بەخێوکردنی منداڵەکانیدا دەیچێژێت و ئیش و کاروباری رۆژانە ڕادەپەڕێنێت.
  5. زیرەکانە لەگەڵ هاوسەرە میزاجییەکەتدا مامەڵە بکە، لەوانەیە لە خاڵێک لە خاڵەکاندا ڕێگەتان یەک بگرێتەوە و هەردووکتان ڕازی ببن.
  6. گۆڕانی میزاجی ئافرەتەکەت بە شەخسی وەرمەگرە، بەتایبەت ئەو کاتانەی لۆمەت دەکات و لەکاتی تووڕەبووندا قسەت پێ دەڵێت.
  7. کۆنترۆڵی خۆت بکە و مەهێڵە هەست بکات تۆ هێرشی دەکەیتەسەر و ببێتە هۆی شەڕکردن.
  8. زوو تووڕەییەکەت مەهێڵە، ئاگات لە هەڵچوونەکانت بێت.

سیفەتەکانی ئافرەتێکی میزاجی

  • تووڕەبوون
  • بێ ئارامی
  • ڕەخنە وەرناگرێت
  • بڕیاری خێرا و پەشیمانی
  • پێویستی بە کاتێکە کە بەتەنیا بێت
  • بیرکردنەوەی زیادە


سەرچاوەکان



459 بینین