ئیمێت تیل (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-23-12:01:00 - کۆدی بابەت: 9966
ئیمێت تیل (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە ئیمێت تیل
ناوی وێنە بە فەرمی Emmett Till
ڕیزبەندی بیست و پێنجەمین
جۆر تاوانکاری
مێژوو ١٩٥٥
وێنەگر
David Jackson

چیرۆکی وێنە 

لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٥٥، ئیمێت تیل، هەرزەکارێکی ڕەشپێستی خەڵکی شیکاگۆ، سەردانی خزمەکانی دەکرد لە میسیسیپی، کاتێک لە بازاڕی خواردن و گۆشتی براینت وەستا. لەوێ ڕووبەڕووی کارۆلین براینت دەبێتەوە کە ژنێکی سپی پێستە. ئەوە هێشتا ڕوون نییە ئایا ئیمێت گاڵتەی بە براینت کردووە یان نا. بەڵام ئەوەی دوای چوار ڕۆژ ڕوویدا ئەوەیە، ڕۆی هاوسەری براینت و براکەی جەی،دەبلیوو. میلام، دەڕۆن و ئیمێتی ١٤ ساڵ لە ماڵی مامی دەستگیر دەکەن. پاشان ئەو جووتە لە تیل دەدەن و تەقەی لێ دەکەن و تەلی دڕکاوی و پانکەیەکی کانزایی ٣٤ کیلۆگرامی لە ملی دەبەستن و تەرمەکەی لە ڕووباری تالاهاتی فڕێدەدەن. 

دەستەی سوێندخواردنێکی سپی پێستان بە خێرایی بە بێتاوانیان دەناسێنن، کاتێک مامی دایکی تیل هات بۆ ناسینەوەی کوڕەکەی، بە بەڕێوەبەری پرسەکەی وتووە، “با خەڵکەکە ئەوەی بینیومە بیبینن.” بۆیە دەیهێنێتەوە بۆ ماڵەوە لە شیکاگۆ و پێداگری دەکات لەوەی تابووتەکەی کراوە بێت. دەیان هەزار کەس بەسەر تەرمی تیلدا ڕۆشتن، بەڵام بڵاوکردنەوەی وێنەی سووتاوی تەرمی تیل کاتێک مامیی دایکی سەیری تەرمی وێرانکراوی منداڵە کوژراوەکەی دەکرد، جیهانی ناچار کرد دژی دڕندەیی ڕەگەزپەرستی ئەمریکی بوەستنەوە.


سەرچاوەکان



1081 بینین