دراوی وڵاتی بەریتانیا چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-08-24-20:18:00 - کۆدی بابەت: 9989
دراوی وڵاتی بەریتانیا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەریتانیا یان شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا (بە ئینگلیزی: United Kingdom یان Britain، بە عەرەبی: المملكة المتحدة یان بریتانیا) کورتکراوەی (UK)ـیە، وڵاتێکی سەربەخۆ و دیاری باکووری ڕۆژاوای کیشوەری ئەورووپایە، لە ئێرلەندای باکوور، ئینگلتەرا، وێڵز و سکۆتلەندا پێکدێت.

بەریتانیا خاوەنی ئابوورییەکی بەهێزی بازاڕ، نێودەوڵەتی، گەشەسەندوو و سەربەخۆیە، یەکێکە لە وڵاتە خاوەن ئابوورییە بەهێزەکانی ئەورووپا و جیهان، ئەمریکا هاوبەشی سەرەکی بازرگانی بەریتانیایە، دراوی بەریتانیا یەکێکە لە دراوە بەبەهاکان.

دراوی وڵاتی بەریتانیا چییە؟

بەریتانیا بەکارهێنەرێکی دراوێکی تایبەتە، دراوی بەریتانیا بریتییە لە پاوەندی ئیستەرلینی (بە ئینگلیزی: pound sterling، بە عەرەبی: جنيه إسترليني) هێما (£) کورتکراوە (GBP) هەروەها ڕەنگە (STG) زیاتر لە ڕێکخستنەکانی ژمێریاری یان ئاڵوگۆڕی دراوی بیانیدا ببینرێت، دراوی فەرمی وڵاتی بەریتانیایە.

پاوەندی بەریتانی یەکێکە لەو دراوانەی بەرزترین قەبارەی لە ئاڵوگۆڕی دراوی جیهانیدا هەیە، دراوێکی بەبەهایە.

پاوەندی بەریتانی لە ساڵی ١٧٠٧ بوو بە دراوی فەرمی شانشینی یەکگرتوو کاتێک ئینگلتەرا و سکۆتلەندا یەک وڵاتیان پێکهێنا، بەڵام پاوەندی بەریتانی بۆ یەکەمجار وەک جۆرێک لە دراو لە ساڵی ٧٦٠ دروستکرا، بەمەش کۆنترین دراوی جیهانە کە تا ئێستاش وەک دراوی یاسایی بەکاردەهێنرێت.

دابەشکراوە بەسەر ١٠٠ پێنسدا، پۆلێنەکانی بریتین لە ٥٠ پاوەند، ٢٠ پاوەند، ١٠ پاوەند و ٥ پاوەند، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە پۆلێنەکانی بریتین لە ٢ پاوەند، ١ پاوەند، ٥٠ پێنس، ٢٠ پێنس، ١٠ پێنس، ٥ پێنس، ٢ پێنس و ١ پێنس.

بەهای پاوەندێک بە نزیکەیی لەنێوان ١,٣٧ بۆ ١,١٧ دۆلاری ئەمریکییە.


سەرچاوەکان



756 بینین