گوندی عەبابەیلێ

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-13-13:26:00 - کۆدی بابەت: 10235
گوندی عەبابەیلێ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەبابەیلێ (بە ئینگلیزی: Ababaili)، گوندێکی کوردستانە و کەوتووەتە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە. عەبابەیلێ کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی شاری هەڵەبجەی شەهید لە دامێنی چیای شنروێ. لە ١٩٣٣ قوتابخانەی تێدا کراوەتەوە و لە ١٩٧٤ و ٢٠٠٧ قوتابخانەی نوێی بۆ کراوەتەوە. عەبابەیلێ تەنها ٤ کیلۆمەتر لە هەڵەبجەی شەهیدەوە دوورە. لە زستاندا کەشوهەوایەکی ساردی هەیە و تێکرای ڕێژەی بارانبارین دەگاتە ٥٠٠ بۆ ٩٠٠ ملیمەتر.

زانیاری گشتی

گوندی عەبابەیلێ
وڵات کوردستان، عێراق
پارێزگا ھەڵەبجەی شەهید
بەرزایی ١٠٢٥ مەتر (٣،٣٦٣ پێ)
زمان و ئایین
 • زمان کوردی 
 • ئایین ئیسلام، سوننی شافیعی

جوگرافیا

عەبابەیلێ لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ گوندی جەلیلە و لە باشوور لەگەڵ گوندی دەڵەمەڕ و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی زەلەکێ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ شاری هەڵەبجە.


سەرچاوەکان



400 بینین