چۆنیەتی دروستکردنی مۆم لە ماڵەوە

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-09-13-20:53:00 - کۆدی بابەت: 10239
چۆنیەتی دروستکردنی مۆم لە ماڵەوە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

چۆن مۆم لە ماڵەوە دروست دەکرێت (بە ئینگلیزی: How to make homemade candle، بە عەرەبی: كيف تصنع الشموع في المنزلمۆم دەتوانێت تایبەتمەندی ڕووناکی و بۆن و جوانی بە ماڵ ببەخشێت، هەروەها دروستکردنی لە ماڵەوە دەکرێت چێژێکی تایبەتی هەبێت. بۆ دروستکردنی مۆم لە ماڵەوە هەموو ئەوەی پێویستییە بریتییە لە مۆمی سەرەتایی (واکس) و قاڵبی مۆم و پەت. 
دەتوانیت بە فێربوونی چۆنیەتی دروستکردنی مۆم بە خواستی خۆت بۆ ماڵەکەتی دروست بکەیت، یان بە دیاری بیبەخشیت بە ئازیزێکت، یاخود بیفرۆشیت و داهاتێک بۆ خۆت دەستەبەر بکەیت.

واکسەکەت دیاری بکە

سێ جۆری سەرەکی لە مۆمی سەرەتایی بوونی هەیە، دەتوانیت بە پشت بەستن بە جۆری ئەو مۆمەی دەتەوێت دروستی بکەیت و تا چەندێک دەتەوێت مۆمە سەرەتاییەکەت سروشتی بێت، یەکێک لە ئەم جۆرانە هەڵبژێریت:

  1. واکسی پارافین - Paraffin wax: ئەم جۆرەی واکس بریتییە لە واکسی پارافینی کە سەرچاوەکەی نەوتی خاوە، پێشی دەوترێت واکسی ڕاستەوخۆ (straight wax). زۆرترین بەکارهێنانی هەیە و کەمترین تێچووی هەیە، بەڵام ئەگەر کەسێک بیت کە حەزت بە بەرهەمی سروشتی بێت ئەوا نابێت بەکاری بهێنیت. 
    ئەم جۆرەی واکس بۆ مۆمی ستوونی و ئەستوور گونجاوە چونکە بەخێرایی و ئاسانتر قاڵب دەگرێت، 
  2. واکسی سۆیا - Soy wax: ئەم جۆرەی واکس ١٠٠٪ سروشتییە، لە پاقلەی سۆیا دروست دەکرێت، باشترینە بۆ ئەو مۆمانەی لەناو شووشە یان دەفردان، بەڵام ئەم جۆرەی واکس بۆ مۆمی ستوونی و ئەستوور گونجاو نییە. مۆمی سۆیا کەمتر بۆن دەبەخشێتەوە بۆیە پێویستە بۆن یان زەیتی بۆنداری زیاتری تێبکرێت لە کاتی دروستکردنیدا.
  3. واکسی هەنگ - Beeswax: ئەم جۆرەی واکس ١٠٠٪ سروشتییە، ڕەنگێکی ئاڵتوونی باوی هەیە و بۆنی لە بۆنی هەنگوینەوە نزیکە. وەکوو واکسی سۆیا بەبەراورد بە پارافین بۆنێکی کەمتر دەبەخشێتەوە. بەڵام زۆربەی کات بۆنی تێناکرێت تاکوو بۆنە سروشتییەکەی خۆی بمێنێتەوە.

پەتی مۆمەکەت دیاری بکە

پەتی مۆم بۆ هەڵگرتنی گڕ لە ناوەڕاستی مۆمدا بەکاردێت، کە لە تاڵی بادراو یان چنراوی ماددەی جیاواز دروست دەکرێت، ئاساییانە ماددەکان بریتیین لە:

پەتی مۆم بەشێوەیەکی ئامادەکراو لە بازاڕەکاندا دەست دەکەوێت، درێژی ئەو پەتەی هەڵی دەبژێریت پشت دەبەستێت بە بەرزیی ئەو قاڵبەی مۆمەکەی تێدا دروست دەکەیت.
پەت دەکرێت وەکوو ئامێری مۆم ڕەچاوبکرێت، کەواتە ئەستووری و قەبارەی ئەو پەتەی هەڵی دەبژێریت پشت دەبەستێت بە ئەو واکس و زەیتی بۆندار و ڕەنگەی کە هەڵی دەبژێریت.

زەیتەکەت دیاری بکە

دوو جۆری زەیتی بۆندار هەیە کە دەتوانرێت لە دروستکردنی مۆمدا بەکاربهێنرێت:

  • زەیتی بنچینەیی - Essential oils: ئەم جۆرە زەیتانە لە بۆنی سروشتی وەکوو گوڵ و گەڵا و گیا و میوەوە دەرهێنراون و پوختەکراون.
  • زەیتە بۆندارەکان - Fragrance oils: ئەم جۆرە زەیتانە بەشێوەیەکی دەستکرد دروست دەکرێن و هەرزانترن، کە زۆرجار لەلایەن کەسانی شارەزاوە بۆنی دەستکردیان تێ دەکرێت.

چۆن ڕێژەی تێکەڵکردنی واکس و زەیت دیاری بکرێت؟

بەنزیکەیی بۆ هەر پاوەندێک لە واکس (یەک پاوەند = ٤٥٣٫٥٩ گرام) پێویستت بە یەک ئۆنس (٢٨٫٣٨ گرام) زەیتی بۆندار هەیە.

ئەو کەلوپەلانەی پێویستتە

هەرکە پێکهاتەکانی دروستکردنی مۆمەکەت هەڵبژارد، کەواتە پێویستە هەموو ئەو کەلوپەلانەی کە بۆ دروستکردنی مۆم پێویستت پێیان دەبێت بەردەستیان بخەیت، وەک:

  1. کاغەزی ڕۆژنامە یان هەر کاغەزێکی پارێزەر
  2. ئاو
  3. سوراحی و تاوە
  4. هەڵگری مۆم (شووشە بێت یان کانزا)
  5. ئەو واکسەی هەڵتبژاردووە
  6. پەت
  7. کەوچک
  8. گەرمی پێو

ڕێگاکانی ئامادەکردن

ڕووکارەکان داپۆشە

پێش ئەوەی واکسەکەت بکەیتەوە، پێویستە هەموو ئەو شتانەی کە لە چواردەورن بە ڕۆژنامەی کۆن دایانپۆشیت بۆ ئەوەی کە پرژ و پارچە واکسیان بەرنەکەوێت.

قاڵبی مۆمەکەت ئامادە بکە

دڵنیابە لەوەی کە قاڵبەکەت خاوێن و وشکە، پەتەکە لە ناوەڕاستی قاڵبەکەدا جێگیر بکە و کۆتاییەکەی بلکێنە بە بنی قاڵبەکەوە. دڵنیابە لەوەی کە پەتەکەت لە ناوەڕاستی قاڵبەکەدا داناوە و بەشێوەیەکی ڕێک و هاوسەنگ جێگیر بووە.

واکسەکە بپێوە

ئەم بەشە دەکرێت کەمێک ئاڵۆز بێت، بەتایبەتی ئەگەر قاڵبی کۆن بەکار بهێنیت و قەبارەکەی ناڕێک و دیاری نەکراو بێت، لەبەر ئەوەی بە پشت بەستن بە قەبارەکەی واکس چڕی کەمترە لە ئاو. کەواتە بڕی ئەو واکسەی دەتەوێت ناکرێت لەگەڵ قەبارەی قاڵبەکەتدا وەک یەک بێت، چونکە دەکرێت قاڵبەکە لەسەر بنچینەی چڕیی ئاو قەبارەکەی دیاری کرابێت.
هەروەها پێوانەکردنی واکس بە پشت بەستن بە ڕێژەی واکس بۆ ئەو زەیتە بۆندارەی تێی دەکرێت دەگۆڕێت، ئاساییانە تێکڕای زۆربەی واکسەکان بەنزیکەیی چڕییەکەیان دەکاتە ٨٦٪ چڕیی ئاو.
بۆیە زۆربەی کارگەکانی دروستکردنی مۆم زانیاری دەربارەی بڕی پێویستی بەرهەمەکە لەگەڵ واکسەکەدا دەنێرن.

واکسەکە بتوێنەرەوە

واکسەکە لە تاوەیەکدا بە گەرمییەکی کەمی جێگیر بتوێنەرەوە، جار جار تێکەڵی بکە. مەهێڵە پلەی گەرمی واکسە تواوەکە لە ٩٤ پلەی سیلیزی (٢٠٠ پلەی فەهرەنایت) تێپەڕ بکات، ئەگەرنا ڕەنگەکەی لەدەست دەدات.
گەرمی پێو بۆ چاودێری پلە گەرمییەکەی بەکار بهێنە. 

بۆنی بۆ زیاد بکە

هەرکە پلەی گەرمیی واکسەکە گەشتە ١٦٠ پلەی فەهرەنایت، یان ئەو پلە گەرمییەی کە لەسەر واکسەکە ئاماژەی پێدراوە، ئەو زەیتە بۆندارەی بۆ زیاد بکە کە خۆت پێت خۆشە. دڵنیابە لەوەی کە پلەی گەرمییەکەی نەگاتە سەروو ٢٠٠ پلەی فەهرەنایت. چونکە زیادکردنی بۆن لە پلەی گەرمی زۆر بەرزدا، دەکرێت ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی یان سووتانی.

واکسەکە بکە قاڵبەوە

واکسەکە بە جووڵەی هێواش و جێگیر بکەرە ناو ئەو قاڵبانەی کە ئامادەت کردووە. تاکوو دەتوانێت هێواشبە چونکە ئەگەر بەخێرایی ئەنجامی بدەیت ئەوا دەکرێت بڵقی هەوا لە مۆمەکەدا دروست ببێت.

واز لە مۆمەکان بهێنە سارد ببنەوە

دواتر ئەگەر واکسی پارافینت بەکارهێنابوو، مۆمەکان بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە پلەی گەرمی ژووردا جێبهێڵە.
ئەگەر واکسی هەنگ یان واکسی سۆیات بەکارهێنابوو ئەوا پێویستیان بە یەک بۆ دوو هەفتە هەیە تاکوو قاڵب بگرن و گونجاوبن بۆ بەکارهێنان، بۆیە لە شوێنێکی داخراو و سارددا دایان بنێ.


سەرچاوەکان



2045 بینین