چالاککەری خوێن

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2022-09-19-21:22:00 - کۆدی بابەت: 10309
چالاککەری خوێن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چالاککەری خوێن (بە ئینگلیزی: blood doping، بە عەرەبی: منشطات الدم) شێوازێکی نائاسایییە بۆ باشترکردنی کارامەیی یاریزانە وەرزشییەکان بەکاردێت. ئەم ڕێگەیە بەشێوەیەکی دەستکرد توانای خوێن بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ ماسولکەکان زیاد دەکات. لە زۆر حاڵەتدا چالاککەری خوێن ڕێژەی هیمۆگلۆبین لە خوێندا زیاد دەکات. هیمۆگلۆبین لە خوێندا پڕۆتینێکی هەڵگری ئۆکسجینە، بەم جۆرەش بە زیادکردنی ڕێژەی هیمۆگلۆبین بڕێکی زیاتر ئۆکسجین بۆ ماسولکەکانی وەرزشوانەکان دەگوازرێتەوە، ئەمە خۆڕاگری و توانای بەرگەگرتنی وەرزشوانەکان بە تایبەتی لە کاتی پاسکیلسواری و ڕاکردن و مەلەکردندا زیاد دەکات. چالاککەری خوێن لەلایەن لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپی و ڕێکخراوە وەرزشییەکان قەدەغە کراوە.

جۆرەکانی چالاککەری خوێن

  1. گواستنەوەی خوێن
  2. دەرزی ئێریسرۆپۆیتین (erythropoietin))
  3. دەرزی هەڵگری ئۆکسجینی دەستکرد

گواستنەوەی خوێن

لە زانستی پزیشکیدا گواستنەوەی خوێن بۆ جێگرتنەوەی خوێنی لەدەستچووی کاتی برینداربوون، نەشتەرکاری یان ئەو کەسانەی کەم خوێنن و کێشەی گورچیلەیان هەیە بەکاردێت.

گواستنەوەی خوێنی نائاسایی کە بۆ بەرزکردنەوەی توانای وەرزشوانەکان بەکاردێت دوو جۆرە:

  • خوێنی وەرزشوانەکە خۆی دووبارە بۆی بەکاردەهێنرێتە، بڕێک لە خوێن لە لەشی وەرزشوانەکە دەردەهێنرێت و لە بانکی خوێندا هەڵدەگیرێت چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی یاری دەکرێتەوە لەشی یاریزانەکە.
  • لە کەسێکی تر کە هەمان گرووپی خوێنی هەیە خوێن بۆ وەرزشوانەکە دەگوازرێتەوە.

دەرزی ئێریسرۆپۆیتین (erythropoietin)

ئێریسرۆپۆیتین هۆڕمۆنێکە لەلایەن گورچیلەکانەوە دروست دەبێت، دروستبوونی خڕۆکە سوورەکان ڕێکدەخات.

وەرزشوانەکان دەرزی ئێریسرۆپۆیتین بۆ زیاد بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی لەشیان و بەرزکردنەوەی توانای جەستەیان بەکاردەهێنن.

 دەرزی هەڵگری ئۆکسجینی دەستکرد                

ئەمانە ماددە کیمیاییەکانن کە توانای هەڵگرتنی ئۆکسجینیان هەیە. ئەم ڕێگەیە توانای هەڵگرتنی ئۆکسجین لە خوێندا و توانای ماسولکەکان زیاد دەکات.

دەستنیشانکردنی بەکارهێنانی چالاککەری خوێن

  • بۆ دیاریکردنی چالاککەری خوێن بەهۆی گواستنەوەی خوێن لە وەرزشوانەکە پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و لە کاتی تاقیکردنەوە وەردەگیرێت و بەراوردی خوێنەکانیان دەکرێت، ئەو جیاوازیانەی لەم دوو کاتانەدا دەردەکەون دەستنیشانی بەکارهێنانی چالاککردنی خوێن دەکەن.
  • دەتوانرێت بەکارهێنانی ئیریسرۆپۆیتینی دەستکرد لەڕێگەی پشکنینی میز و پشکنینی خوێن دیاری بکرێت، بەڵام ئیریسرۆپۆیتین ماوەیەکی کەم لە جەستەدا دەمێنێتەوە، بەڵام کاریگەرییەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە. بەم جۆرەش کێشە لە دەستنیشانکردنی بەهۆی پشکنینی میز یان خوێن دروست دەبێت.
  • لە ساڵی ٢٠٠٤ پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی هەڵگری ئۆکسجینی دەستکرد ئەنجام درا.

مەترسییەکانی بەکارهێنان

بەهۆی زیادبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەهۆی چالاککەری خوێن، خڕۆکە سوورەکانی خوێن پێکەوە دەنووسێن، ئەمەش ڕێگری لە هاتووچۆی خوێن دەکات.  بەم جۆرە مەترسی تووشبوون بەم حاڵەتانە زیاد دەکات:

هەروەها چالاککەری خوێن لەڕێگەی گواستنەوەی خوێن مەترسی تووشبوون بەم نەخۆشییە گواستراوانە زیاد دەکات:

هەروەها ڕەنگە ببێتە هۆی هەستیاری و تا

لە سەرەتایی سەدەی ٢١، ژمارەیەک لە پاسکیلسواران دانیان بە ئەوەدانا کە لە ساڵانی ١٩٩٠ کاندا چالاککەری خوێنیان بەکارهێناوە و بەهۆی ئەم کردارەوە توانیویانە لە یارییەکاندا براوە بن. 


سەرچاوەکان



404 بینین