مەرعەش

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-09-24-23:30:00 - کۆدی بابەت: 10363
مەرعەش

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مەرعەش، ماراش یان گورگوم (بە تورکی: Kahramanmaraş، بە ئینگلیزی: Marash)، یەکێکە لە شارەکانی باکووری کوردستان دەکەوێتە پارێزگای کەهرەمان، شوێنی بنیاتنانی ئەم شارە دەکەوێتە دەشتێکەوە لە بناری چیای ئەهیر.

زانیاری گشتی

وڵات

تورکیا

شار

مەرعەش

ڕووبەر

٣،٠١٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە

ژمارەی دانیشتووان

١،١١٢،٦٣٤

زمان

کوردی

مێژووەکەی

شاری مەرعەش پێشتر و لە سەردەمی ئیمپڕاتۆرییەتی ئەڵمانی و بێزەنتیدا بە ئەڵمانیسیا قەیسەریا ناودەبرا، لەدوای جەنگی جیهانیی یەکەم و لە ٢٢ی شوباتی ١٩١٩ بۆ ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩ شاری مەرعەش لەلایەن سوپای بەریتانیاوە داگیر کرا و ناوی مەرعەشی لێنرا، دواتر لە ١٣ی شوباتی ١٩٢٠ لەلایەن سوپای فەڕەنساوە داگیر کراوە، لە ساڵی ١٩٧٣ ناوی شارەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە وشەی کەهرەمانی بۆ زیادکرا و لە مەرعەشەوە گۆڕا بۆ کەهرەمان مەرعەش، لە زمانی تورکیدا وشەی کەهرەمان بە واتای قارەمانی و بوێری دێت، کە ئەم ناوە ئاماژە بوو بۆ ئازایەتی، قارەمانی و بوێری سوپای فەڕەنسا لە داگیرکردنی شارەکەدا.

ژمارەی دانیشتووان

بەپێی سەرژمێرییەک کە لە ساڵی ٢٠١٧دا ئەنجامدراوە ژمارەی دانیشتووانی شارەکە لە ئەو ساڵەدا بریتی بووە لە ١،١١٢،٦٣٤ کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی سەر بە نەتەوەی عەرەب بوون.

کەشوهەوا

شاری مەرعەش کەشێکی دەریایی هەیە، وەرزی هاوینی گەرم و وشکە، بە تێکڕایی پلەی گەرمی لە نێوان ٣٥ بۆ ٤٠ پلەی سەدیدایە، وەرزی زستانیش بە گشتی سارد و باراناوییە پلەی گەرمی بە تێکڕا لە نێوان ٥ بۆ ١٠ پلەی سیلیزیدایە.

پیشەسازی

شاری مەرعەش بە پیشەسازی ئایس کرێم بەناوبانگە، لە شارەکەدا چەندین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئایس کرێم هەیە کە گەشتیاران بەهۆیانەوە سەردانی شارەکە دەکەن.


سەرچاوەکان



219 بینین