وتەکانی عومەری کوڕی عەبدولعەزیز

له‌لایه‌ن: - ئێڤین عومەر ئێڤین عومەر - به‌روار: 2022-11-28-23:00:00 - کۆدی بابەت: 10484
وتەکانی عومەری کوڕی عەبدولعەزیز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عومەری کوڕی عەبدولعەزیز یان عومەری دووەم (بە عەرەبی: عمر بن عبد العزيز، بە ئینگلیزی: Umar ibn Abd al-Aziz ,Umar II) هەشتەمین جێنشینی ئومەوییەکانە، کە لە ساڵی ٦١ی کۆچی لە خێزانێکی خانەدان لە شاری مەدینە لەدایکبووە، بەهۆی دادپەروەرییەکەیەوە لەلایەن پەیڕەوانی ڕێبازی سوننە و مێژوونووسانەوە بە پێنجەمین تەواوکەری خەلیفەکانی ڕاشیدەین دادەنرێت. عومەری کوڕی عەبدولعەزیز لە ساڵی ١٠١ی کۆچی بەهۆی ژەهرخواردکردنی و کاریگەری ژەهرەوە کۆچی دوایی کردووە، لە ناوچەیەک لە نزیک شاری حەلەبی سووریا نێژراوە.

وتەکانی عومەری کوڕی عەبدولعەزیز

  • "گەنم لەسەر لوتکەی چیاکان هەڵبڕژن و بڵاوی بکەنەوە تاکوو نەوترێت: باڵندەیەک برسی بوو لە وڵاتی مسوڵماناندا"
  • "بە بێدەنگی بانگخوازبن بۆ لای خودا و دینەکەی!
    وترا پێی: ئەوە چۆن دەبێت؟ 
    وتی: بە ڕەوشتەکانتان"
  • "هەر کەسێک وتە و قسەکانی لە کرداری هەژمار بکات، قسەکردنی کەم دەبێت، جگە لە شتێکدا نەبێت کە سوودی پێ بگەیەنێت"
  • "بەڕاستی شەو و ڕۆژ بەردەوام کارت تێدا دەکەن (واتە لە مرۆڤدا)، دەی تۆش بەفیڕۆیان مەدە و کاریان تێدا بکە"
  • "پیاوێک لێی پرسیوە، کەی قسە بکەم؟
    وتی: کە تامەزرۆی بێدەنگی بوویت و ئارەزوومەندی بوویت
    ئەی کەی بێدەنگ بم؟
    وتی: کە تامەزرۆی قسەکردن بوویت و ئارەزوومەندی بوویت"
  • "بەڕاستی ئێمە گەلێکین لە ئەهلی دواڕۆژ، کەچی نیشتەجێکراوین لە دنیادا، مردووانین و نەوەی مردووانین، جا ئەوەی زۆر جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە: مردوویەک نامە دەنووسێت بۆ مردوویەک سەرەخۆشی لێ دەکات دەربارەی مردنی مردوویەک!"
  • "سوود بە دڵ ناگەیەنێت، مەگەر ئەوەی لە دڵەوە دەرچووبێت"
  • "دواڕۆژتان چاک و دروست بکەن، دنیاتان بۆ چاک و دروست دەبێت، هەروەها نهێنیەکانتان چاک و دروست بکەن ئاشکراکانتان بۆ چاک و دروست دەبێت"
  • کاروبار سێ جۆرە:
    ۱- کاروبارێک ڕەوایی و ڕاستی دیار و ڕوونە، شوێنی بکەوە
    ۲- کاروبارێکیش هەیە ناڕەوایەتی و چەوتی دیار و ڕوونە، لێی دوورکەوە
    ۳- کاروبارێک دیار و ڕوون نییە، دەربارەی هەڵوێست بکە"
  • "ئەگەر توانیت ببە بە زانا، خۆ ئەگەر ئەوەت نەتوانی ببە بە فێرخواز، ئەگەر ئەوەشت نەتوانی زانا و فێرخوازت خۆش بوێت، ئەگەر ئەوەشت نەتوانی مەیان بوخزێنە و ڕقت لێیان نەبێت"

"ئەی خەڵکینە! بێگومان پزیشک داوا دەکرێت بۆ چارەسەری ئێش و ئازاری توند، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ ئێش و ئازارێک نییە توندوتیژتربێت لە نەزانی، هیچ دەرد و نەخۆشییەک نییە پیستربێت لە تاوان و گوناهەکان، هەروەها هیچ ترس و بیمێکیش نییە مەترسیدارتر بێت لە مەرگ"


سەرچاوەکان



1139 بینین