کۆمپانیای تیپی لینک تێکنۆلۆجی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-12-06-11:26:00 - کۆدی بابەت: 10565
کۆمپانیای تیپی لینک تێکنۆلۆجی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆمپانیای تیپی لینک تێکنۆلۆجی (بە ئینگلیزی: TP-Link، بە عەرەبی: تي بي-لينك) کە بە تیپی لینک دەناسرێت کۆمپانیایەکی جیهانییە و بەرهەمهێنەری جیهانی بەرهەمەکانی تۆڕی کۆمپیوتەرە و بنکەکەی لە هۆنگ کۆنگ و شێنژنە لە وڵاتی چین.

مێژوو

کۆمپانیای TP-Link لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن دوو برا بە ناوەکانی ژاو جیاجون و ژاو جیاکسینگ دامەزراوە بۆ بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردنی کارتێکی تۆڕ کە پەرەیان پێدابوو. ناوی کۆمپانیاکە لەسەر بنەمای چەمکی "twisted pair link" بووە کە لەلایەن ئەلێکساندەر گراهام بێڵەوە داهێنراوە، جۆرێکە لە کێبڵکردن کە تێکەڵاوی کارۆموگناتیسی کەمدەکاتەوە، هەربۆیە "TP" لە ناوی کۆمپانیاکەدا دانراوە.

کۆمپانیای TP-Link یەکەم فراوانکردنی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستیپێکرد، لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆمپانیاکە ڕووی لە بارەگا و دامەزراوە نوێیەکانی کرد کە ڕووبەرەکەی ١٠٠ هەزار مەتر چوارگۆشەیە لە پارکە پیشەسازییە های-تێک لە شێنژن. کۆمپانیای TP-Link USA لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە. لە ئەیلوولی ٢٠١٦ کۆمپانیای TP-Link لۆگۆ و دروشمی نوێی بڵاوکردەوە.

مەودای بەرهەمەکان

بەرهەمەکانی TP-Link بریتین لە مۆدێمی کەیبڵی خێرایی بەرز، ڕاوتەری بێ وایەر، مۆبایل، ADSL، درێژکەرەوەی مەودا یان ئێکستێندەر، ڕاوتەر، سویچ، کامێرای IP، ئەداپتەری هێڵی کارەبا، سێرڤەری چاپکردن، گۆڕینی میدیا، ئەداپتەری بێ وایەر، پاوەر بانک، ناوەندی USB و ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە. هەروەها کۆمپانیاکە ڕاوتەری OnHubی بۆ گووگڵ دروست کردووە. لە ساڵی ٢٠١٦ کۆمپانیاکە مارکەی نوێی Neffosی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان خستە بازاڕەوە. هەروەها ئامێری زیرەکی ماڵەوە لە ژێر هێڵی بەرهەمەکانی کاسا سمارت و تاپۆ بەرهەم دەهێنێت. 

TP-Link لە ڕێگەی چەندین کەناڵی فرۆشتنەوە لە ئاستی جیهانیدا بەرهەمەکانی دەفرۆشێت، لەوانە فرۆشیارە کلاسیکییەکان، فرۆشیارە ئۆنلاینەکان، دابەشکەرانی بەکۆمەڵ و جوملە، فرۆشیارانی ڕاستەوخۆی بازاڕ ("DMRs")، فرۆشیارانی بەهای زیادکراو ("VARs") و پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری فراوانبەند. ڕکابەری سەرەکی کۆمپانیاکانی وەک نێتگێر، بوفالۆ، بێلکین، لینکسیس، دی لینک و ئەسووس دەکات.

براندەکان

تاپۆ

لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩، کۆمپانیا تاپۆی خستە بازاڕەوە بە یەکێک لە بەرهەمە سەرەتاییەکانی کە وای فای پلاگێکی مینی سمارت بوو-Tapo P100. پڵاگ زیرەکەکە لەسەر پەیوەندییەکی بێ وایەری 2.4 گێگاهێرتز کاردەکات لەگەڵ ئەمازۆن ئەلێکسا و گووگڵ ئەسیستانت یەکدەگرێتەوە. ئۆفەرەکانی دیکەی تاپۆ بریتین لە هێڵێک لە کامێرای وای فای ئاسایشی ماڵەوە و هێڵێک لە ئامێرە زیرەکەکانی ڕووناکی.

دێکۆ

دیکۆ خێزانێکە لە بەرهەمەکانی تۆڕی مێش. یەکەمیان لەم پۆلەدا TP-Link M5 بوو، بەدوایدا M9 Plus هات کە گونجاوی باکهاولی هەبوو کە باشتر بوو لەسەر باندویسی بەکارهێنەر لە هەندێک حاڵەتدا بە بەراورد بە M5. لە هەمان کاتدا کۆمپانیای TP-Link هەروەها Deco P7ی ناساند کە سیستەمێکی تۆڕی مێش بوو کە بە هێڵی کارەبا بەسترابووەوە واتە گرێکان لە ڕێگەی وایەری کارەبایی شوێنی نیشتەجێبوونەکەوە پەیوەندی دەکەن بە بەراورد بە گواستنەوەی بێ وایەری بەرهەمەکانی تری دێکۆ.

هەروەها چەندین بەرهەمی جیاوازی دیکە هەن کە کۆمپانیاکە پێشکەشی دەکات.


سەرچاوەکان



210 بینین