چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای پەڵپینە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-12-19-21:55:00 - کۆدی بابەت: 10720
چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای پەڵپینە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پەڵپینە یەکێکە لە خواردنەکان کوردەوارییەکان و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و چەورییە زیانبەخشەکان لەجەستە دەکاتە دەرەوە، لە ماڵەوە بەم ھەنگاوانە ئامادەی بکە.

پێداویستییەکانی

  • نیو کیلۆ پەڵپینە
  • کوپێک نیسکی ھاڕاو
  • نیو کوپ برنج بەپێی ئارەزوو
  • یەک کەوچکی چێشت ڕۆن
  • خوێ بەپێی پێویست
  • ئاوی گۆشت یان ماجی
  • دوو کەوچکی چێشت دۆشاوی تەماتە
  • یەک سەلک پیازی جنراو
  • ئاوی لیمۆ یان لیمۆ بەسرایی
  • دوو کوپ ئاوی تەماتەی تازە
  • بیبەری تونی ھاڕڕاو

ئامادەکردنەکەی

سەرەتا پەڵپینەکە ورد دەکرێت و دواتر دەشۆرێتەوە و لە سوزگییەکدا دادەنرێت تاکوو ئاوی پێوە نەمێنێت. لە مەنجەڵێکدا پیازەکەی لەناو ڕۆندا بۆ سوور دەکرێتەوە، دۆشاو و ئاوی تەماتە و ماجی و نیسکی بۆ زیاد دەکرێت تاکوو بەتەواوی دەکوڵێن وازی لێدەھێنرێت. ئەگەر حەزتکرد برنجی تێبکە دواتر پەڵپینەکەی تێدەکرێت لەگەڵ ئاوی لیمۆ و خوێ و بیبەرە تونەکە، لەسەر ئاگر دادەنرێت تاکوو بەجوانی پێکەوە دەکوڵێن و کەمێک خەست دەبێتەوە. لەسەر ئاگر دادەگیرێت بە جیا لەگەڵ نان یان لەگەڵ پڵاو پێشکەش دەکرێت.


سەرچاوەکان



306 بینین