دابینکردنی کات بۆ وێنەکێشان لە کاتی سەرقاڵیدا

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2023-01-04-21:33:00 - کۆدی بابەت: 10841
دابینکردنی کات بۆ وێنەکێشان لە کاتی سەرقاڵیدا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دابینکردنی کات بۆ وێنەکێشان لە کاتی سەرقاڵیدا (بە ئینگلیزی: providing time for drawing when you are busy). دەکرێت وێنەکێشان چێژبەخش و دڵخۆشکەر بێت. بەڵام لەگەڵ کاروباری ڕۆژانە و شێوازێکی ژیانی دوودڵ و پڕ لە کار ڕەنگە ئاسان نەبێت هەندێک کات بۆ وێنەکێشان دیاری بکرێت. بەڵام ئەگەر هێشتا زۆر بە پەرۆشیت و دەتەوێت شتی نوێ تاقی بکەیتەوە، دەتوانیت ڕۆژانە هەندێک کات بۆ وێنەکێشان دەستنیشان بکەیت.

ئەمانە چەند ڕێگایەکن بۆ دۆزینەوەی کات بۆ وێنەکێشان لە کاتی سەرقاڵیدا:

  • زووتر لە خەو هەڵبستە: زوو هەستان لە خەو دەکرێت یەکێک لە چارەسەرەکان بێت، بەڵام دڵنیابە کە ئەمە کێشە بۆ کاتی خەوتنت دروست ناکات. هەستان لە خەو نزیکی نیو کاتژمێرێک پێش کاتی ئاسایی خۆت دەکرێت بۆ تەواوکردنی چەند وێنەیەک یارمەتیدەر بێت. ئەگەر بەشێوەیەکی ئاسایی شەوان درەنگ دەخەویت هەوڵبدە زووتر بخەویت، تاکوو لە کاتی زوو هەستان لە خەو بۆ وێنەکێشان کێشە بۆ ماوەی خەوتنت دروست نەبێت. هەندێک کەس کاتێک زوو بەخەبەردێن تەواوی ڕۆژەکە هەست بە ماندوویەتی و بێزاری دەکەن، لەبەر ئەمە دەکرێت ئەم ڕێگایە بۆ ئەم کەسانە سوودی نەبێت. باشترە ئەم ڕێگەیە تاقی بکەیتەوە و بزانیت لەگەڵ تۆ دەگونجێت یان نا.
  • ژینگەکەت ڕێکبخە: وێنەکێشان لە شوێنێک کە کەرەستەکانی وێنەکێشانت لێ نزیکە، دەبێتە هۆی ئەوەی بەشێوەیەکی خێراتر وێنەکانت تەواو بکەیت. ئەگەر ماوەیەکی زۆر بەدوای قەڵەم و کەرەستەکانی وێنەکێشاندا بگەڕێیت، بێگومان کاتێکی زۆرت لێ دەبات و ڕەنگە هەست بە نیگەرانی بکەیت کە کاتێکی زۆرت ڕۆیشتووە و دەستت بە وێنەکێشان نەکردووە.
  • تەنها پێنج خولەک گونجاوە: کاتێک کاروبارێکی زۆرت هەیە و هەست دەکەیت هەموو چرکەیەک بۆت بەنرخە و ناتەوێت کات بەفیڕۆ بدەیت، هەست بکەیت هەر خولەکێک بە وێنەکێشان بەسەری دەبەیت لەو شتانەی پلانت بۆ داناوە دوورت دەخاتەوە، دەکرێت تەنها پێنج خولەک بۆ دەستپێکردن بە وێنەیەکی نوێ گونجاو بێت.
  • کاتێک وێنە دەکێشیت گوێ لە پۆدکاست (Podcast) یان ڤیدیۆ بگرە: ئەگەر زۆر ئارەزووی سەیرکردنی تەلەفزیۆن دەکەیت، ڕەنگە ئارەزوو بکەیت لەبەردەم تەلەفزیۆن وێنە بکێشیت، بەڵام زۆر بە ئاسانی دەکرێت بەهۆی بەرنامەکانی تەلەفزیۆن وێنەکێشان لەبیربکەیت. لەبەر ئەم هۆکارە دەتوانیت لە کاتی وێنەکێشان گوێ لە پۆدکاستێک یان ڤیدیۆیەک بگریت کە وێنەی بینراو نین و سەرنجت لەسەر وێنەکێشانەکە دەمێنێتەوە.
  • کاتێک لە دەرەوەیت دەفتەری وێنەکێشانەکەت لەگەڵ خۆت ببە: کاتێک لە دەرەوەیت لەسەر کار یان وانە خوێندن هەندێک دەرفەت هەن کە دەتوانیت بۆ وێنەکێشان بەکاریان بهێنیت. بۆ نموونە لە کاتی چاوەڕێکردنی دەستکردن بە وانەکان، لە کاتی ماوەی نان خواردن، کاتێک هاوڕێکەت بۆ چاوپێکەوتنەکەتان درەنگ کەوتووە، لە ئۆتۆمبێلدا یان لە هەموو ئەو کاتانەی تردا کە دەستەکانت بەتاڵن.
  • کاتێکی وێنەکێشان بۆ خشتەی پلانەکانت زیاد بکە: دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ وێنەکێشان یارمەتیدەر دەبێت تاکوو هەموو ڕۆژێک وێنە بکێشیت.
  • کۆتا کات بۆ تەواوکردنی وێنەکەت دیاری بکە: هەبوونی ئامانجی دیاریکراو کلیلێکە بۆ مانەوە بە بەرهەمداری لەو کاتەی کە هەتە، هەبوونی ئامانجی ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە بۆ بەرەوپێشچوون لە کاری هونەریدا گرنگە. هەوڵبدە کارەکان دابەش بکە و بۆ هەر ڕۆژێکی هەفتە دیارییان بکە، دەتوانیت تاکوو کۆتایی هەفتە هەموو کارەکانت ئەنجام بدەیت.


سەرچاوەکان



404 بینین